وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی 287 حاڵەتی نوێ و مردنی 6 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا تووشبوونی 287 حاڵەتی نوێ و مردنی 6 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و چاکبوونەوەی 52 کەسی دیکەی لە ڤایرۆسەکە راگەیاند.
بەپێی ئاماری وەزارەتى تەندروستى عێراق تێکڕای ژمارەی تووشبووان لە سەرتاسەری عێراق گەیشتە 5135 تووشبوو، كه‌ تا ئێستا 2904 کەس لەو ژمارە چاکبوونەتەوە و 175 کەسیش مردوون.