خەبات: نەبەز روستایی:- رۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه كه یانه‌ی ناپۆلی ئاره‌زوو ده‌كات له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌ی داهاتوو به خزمه‌ته‌كانی هێرشبه‌ری یانه‌ی زینتی رووسی و نێوده‌وڵه‌تی ئێرانی سه‌ردار ئازمون بگات.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یانه‌ی پارتینۆبی ده‌یه‌وێت یاریزانی لاوی ته‌مه‌ن 25 ساڵ بكاته جێگره‌وه‌ی یاریزانی به‌لژیكی دریس مێرتینێز كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌كۆتایی وه‌رز به‌هۆی كۆتایی هاتنی بۆنده‌كه‌ی ماڵئاوایی له‌یانه‌كه بكات.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: سه‌ردار خاوه‌نی توانایه‌كی جه‌سته‌یی به‌هێزه‌و له‌تۆپی سه‌ر زۆر لێهاتووه، كه تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌شداری 50 یاری كردووه‌و توانیویه‌تی 32 گۆڵ تۆمار بكات.










