خەبات: نەبەز روستایی:- پیتۆ یاكی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی لاوتارۆ مارتینێز یاریزانی یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان یانه‌ی به‌رشلۆنه‌و ئینته‌ر میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو گووتی: ئه‌م ده‌نگۆیانه هه‌موویان دوورن له‌راستی، له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی (CittaCeleste) لێدوانێكی یاكی بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له رۆژنامه‌كان بڵاوكرایه‌وه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی مارتینێز له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌وویان دوورن له‌راستی، من لێره راستییهكهتان پێده‌لێم، راپۆرته هه‌واڵه‌كان له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا دووپاتیان كرده‌وه كه یانه‌ی به‌رشلۆنه‌و ئینته‌ر میلان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوودا.