نرخی نەوت لەژێر کاریگەری کەمکردنەوەی رێکارە تەندروستییەکان پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبووە و ئەمڕۆ سێشەمممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت زیاتر لە 7.13٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 29.20 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکسایش 11.3٪ بەرزبووەوە و بە 22.61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گەشبینییەکانی بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا بۆ کردنەوەی بازرگانی و ئابووری و لابردنی قەدەخەی هاتووچۆش لەلایەن و وڵاتانی گەورەی پیشەسازی وەک ئیتاڵیا، ئیسپانیا، هیندستان و مالیزیا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.
هاوکات رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتیش لە رۆژی هەینی رابردووەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕی خستنەڕووی نەوتی لە بازاڕەکان کەمکردووەتەوە.