بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس کە پشتى بە سەرچاوەى فەرمى بەستووە، کۆرۆنا بووەتە هۆى گیانلەدەستدانى 250 هەزار و 203 کەس لەکۆى سێ ملیۆن و 570 هەزار و 93 توشبوو، کە زیاتر لە 85% یان لە ئەوروپا و ئەمریکان.
بەرزترین ئاستى مردن لە ئەمریکایە کە 68 هەزار و689 حاڵەتە، پاشان ئیتاڵیا بە 29 هەزار و 79 حاڵەت، بەریتانیا بە 28 هەزار و 734 حاڵەت، ئیسپانیا 25 هەزار و 428 حاڵەت، فەڕەنسا 25 هەزار و 201 حاڵەت.
ڤایرۆسى کۆرۆنا بووەتە هۆى گیان لەدەستدانى زیاتر لە چارەکە ملیۆنێک کەس لەسەر ئاستى جیهان، کە زۆرترینیان لە کیشوەرى ئەوروپایە.
بەڵام لەسەر ئاستى کیشوەر، ئەوروپا لەریزبەندییەکەدا یەکەمە و 140 هەزار و و23 حاڵەتى مردن تۆمارکراوە.
توێژینەوەکان پێشبینى بەرزبوونەوەى زیاترى ئامارى مردن دەکەن بەو ڤایرۆسە، بەتایبەت لە ئەمریکا کە پێشبینیدەکرێت ئاستى 100 هەزار کەس تێپەڕێنێت لە مانگى حوزەیراندا.










