وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی پشکنینی پەتای کۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان، تووشبوونی ئافرەتێکی تەمەن ٢٥ ساڵی دانیشتووی گوندێکی سەر بە قەزای ڕواندز ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، ئافرەتێکی تەمەن ٢٥ ساڵە، دانیشتووی گووندی کاولۆك سەر بە قەزای رواندوز، خێزانی تووشبوویەکی پێشووە”.

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٥) نەخۆش چاک بووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.