خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- راپۆرته هه‌واڵه‌كان له ئیتاڵیا بڵاویان كرده‌وه كه پاولۆ دیبالای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤینتۆس بۆ چواره‌م جار تووشی ڤایرۆسی كۆڤید 19 بۆوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ش ئه‌م یاریزانه له ماوه‌ی مانگ و نیویكدا چوار جار تووشی كۆرۆنا بووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جاریك چاكبۆته‌وه ئه‌مجاره پشكنینیان بۆ كردۆته‌وه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ئه‌مجاره‌ش پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، ئه‌گه‌رچی یانه‌ی یۆڤینتۆس هیچ زانیارییه‌كی له‌مباره‌یه‌وه نه‌داوه به‌ڵام له مانگی ئاداری رابردووه‌وه دیبالا له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌ره‌نتینه كراون و هه‌ردووكیان هه‌لگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن، چه‌ند جارێك پشكنینی بۆ كراوه كه چاكبۆته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره دیسان تووش بوونیان به كۆرۆنا راگه‌یانده‌وه.










