وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی هه‌ولێر سه‌رجه‌م كه‌مپی داره شه‌كرانی كه‌ره‌نتینه كرد كه نزیكه‌ی 12 هه‌زار ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستانی تیادایه.
كه‌رنتینه‌كردنی ئه‌م كه‌مپه‌ی شاری هه‌ولێر له‌كاتێكدایه كه رۆژی یەکشەممە 26-04-2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دوو تووشبووی کۆرۆنای لە سنووری پارێزگای هەولێر راگەیاند، یەکێک لەوانە لە کەمپی دارەشەکران بوو. ئەمڕۆ بەهۆی ئەو تووشبووەوە هاتووچۆ لە کەمپەکە قەدەخەکرا و لەلایەن تیمەکانی تەندروستییشەوە پشکنین بۆ خەڵکی کەمپەکە دەکرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ئێستادا كه‌رنتینه‌كردنی ئه‌و كه‌مپه 100% چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیش به‌ته‌واوی جێ به‌جێ ده‌كرێت.










