نه‌وتی خاوی خۆرئاوای ته‌كساس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دابه‌زینێكی مێژوویی تۆمار كرد و نرخەکەی گه‌یشته خوار سفر، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت و وه‌ستانی جموجوڵه بازرگانییه‌كان به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
زیانی گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی 98% دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا نرخی ته‌نها 20 سه‌نتی له‌سه‌ر دانرا، دواتر نرخه‌كه بۆ خوار سفر دابه‌زی و نه‌وی ئه‌مریكا هیچ به هایه‌كی نه‌ما.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، دوا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته -37 له‌ژێر سفره‌وه.










