ژمارەی ئەو كەسانەی تووشبووی كۆرۆنا بوون و چاك دەبنەوە گەیشتە 128 كەس لە تەواوی كوردستان و ئەمشەویش لە هەولێر شەش تووشبووی تری كۆرۆنا چاك بوونەوە .
ئەمشەو هەریەكە لە تەندروستی هەولێر و دەربەندیخان هەواڵی چاكبوونەوەی تووشبووی كۆرۆنایان راگەیاند كە لە هەولێر شەش كەس و لە دەربەندیخانیش سێ كەسی تر چاكبوونەوە.پێشتریش وەزارەتی تەندروستی بەفەرمی چاكبوونەوەی 119 كەسی راگەیاندبوو.
ئەمشەو چوارشەم هەشتی نیسان، تەندروستی هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە و ڕای گەیاندووە، شەش نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە و نێردرانەوە ماڵەوە.
لە كوردستان 309 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و ئێستە 128 كەس چاكبوونەوە، بەڵام بەهەمان ڤایرۆس سێ كەس لە سلێمانی مردوون.










