له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بەهۆی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپارێزی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە، ئەو خشتەی موچەیەی ڕاگەیەنرابوو، کە لە رۆژی یەک شەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، لەو ڕێکەوتەدا ناتوانرێت دابەشبکرێت، دوادەخرێت بۆ ڕۆژانی دواتر، تاکو ئەوکاتەی بەرچاومان ڕوندەبێت لەبەرامبەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.










