فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا‮❊‬
ماوەیەكە جیهان بە گشتی‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬ناسین و زانین و شرۆڤەكردن و باسكردنی‮ ‬ڤایرۆسێكە بەناوی‮ ‬ڤایرۆسی‮ (‬كۆرۆنا‮)! ‬زۆرینەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬جیهان و گەلانی‮ ‬نزیك لە شوێنی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬ئەو ڤایرۆسە كەوتوونەتە ترس و دڵەڕاوكێ راگەیاندنەكان بە ئاگا و بێ ئاگا باسی‮ ‬ئەو ڤایرۆسە و ترسناكی‮ ‬و كاریگەری‮ ‬لەسەر ژیانی‮ ‬خەڵك دەكەن،‮ ‬خەریكە بڵێین بە قەدەر جەنگێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬مەزن وەك سەرتایەك دەنگدانەوە و كاریگەری‮ ‬هەیە و هەریەكە و بە شێوازێك ترسی‮ ‬لێنیشتووە و بیر لە خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬دەكات‮.‬
‮ ‬لەلایەك لە لایەكی‮ ‬ترەوە كۆمەڵێك زانیاری‮ ‬سەیر لێرەو لەوێ فرێ دەدرێنە ناو خەڵك و جیهانیان پێی‮ ‬شێواندووە،‮ ‬یەكێك دەڵێ ئەو ڤایرۆسە بەشێكە لە شەڕی‮ ‬نێوان وڵاتە زلهێزەكان و‮ ‬یەكێكی‮ ‬تریش دەڵێ شەڕێكی‮ ‬بازرگانییە بۆ بەرژەوەندی‮ ‬كۆمپانیاكان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬تر دەڵێ ئەو سینارۆیە چەندین ساڵە بەرنامەی‮ ‬بۆ داڕێژراوە و هەواڵێك بڵاوبووتەوە كە لە2011 ‮ ‬لە ئەمەریكا فیلمێك پەخشكراوە‮ (‬پێشكەشكراوە‮) ‬كە لە2020 ‮ ‬لە چین ڤایرۆسێك بەو ناوە بڵاو دەبێتەوە،‮ ‬بەهەرحاڵ سەلماندنی‮ ‬راستی‮ ‬و ناڕاستی‮ ‬رەنگە بۆ ئێمەمانان ئاسان نەبێت،‮ ‬كامیان راستە‮ ‬یان ناڕاستە و ئەو بارودۆخە چۆن دەبێ و بەرەو چ ئاقارێك دەڕوات،‮ ‬جێگای‮ ‬پرسیارە بۆ هەموومان؟‮ ‬
گەر بگەڕێینەوە دواوە بۆ مێژوو بەر لە سەدەیەك و زیاتریش لەناوخۆمان لە كوردەواری‮ ‬باسی‮ ‬پەتای‮ (‬تاعوون‮) ‬یاخود سیل كراوە،‮ ‬بەڵام ئەو سەردەم جیابوو لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان بە گشتی‮ ‬و ئاستی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬ئێمە لە كوردستان بە تایبەتی،‮ (‬زانستی‮ ‬پزیشكی‮) ‬هێشتا لە قۆناغەكانی‮ ‬سەرەتاییدا بوو،‮ ‬بەڵام ئێستا سەردەم جیایە‮ ‬و مرۆڤ ناحەقی‮ ‬نییە دوو خاڵ بكات بە باس و وەڵام و بڵێین سەردەم سەردەمی‮ ‬تاعوون‮ ‬یان‮ (‬سیل‮) ‬نییە،‮ ‬بۆیە دەڵێین رەنگە سیاسەت بێت‮ ‬یان شێوازێك بێت لە شێوازەكانی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابووریی‮ ‬جیهانی؟ چونكە ئەو سەردەمە تاك لە كۆمەڵگا و كۆمەڵگا لە جیهان بە ئاگایە و پرسیار دەكات؟ بۆ نموونە دەكرێ بڵێین ئەی‮ ‬چەند ساڵێك بەر لە ئێستاش نەگوترا ئەنفلوەنزا‮ (‬پەسیو‮)‬ی‮ ‬بەراز هەیە و ترسناكە؟‮! ‬ئەی‮ ‬نەگوترا ئەنفلەوەنزای‮ ‬باڵندە هەیە و ترسناكە،‮ ‬ئەی‮ ‬بەر لەوەش باسی‮ (‬جنون البقر‮) ‬نەكرا جا گەر وابوو بۆچی‮ ‬نەڵێین سیاسەتە و شەڕی‮ ‬بازرگانییە؟‮! ‬بازاڕ‮ ‬دروستكردنە،‮ ‬بۆ كۆمپانیاكانی‮ ‬دەرمان وەك بازاڕی‮ ‬چەك و تەقەمەنی‮! ‬
بەڵێ لەوكاتەی‮ ‬كە باسی‮ (‬پەسیوی‮ ‬باڵندە‮) ‬كرا كوردیش وەك هەر گەلێكی‮ ‬تری‮ ‬جیهان بڕیاریدا بۆ خۆپاراستن لەو پەتایە بای‮ ‬دەیان ملیۆن دۆلار دەرمانی‮ ‬دژە ڤایرۆسی‮ ‬ئەو پەتایە بكڕێ،‮ ‬شوكر بۆ‮ ‬یەزدان ئەو پەتایەش نەهاتە كوردستان و لەسەر ئاستی‮ ‬جیهانیش وانەبوو،‮ ‬بەڵام زۆر گەورەكرا و واش پێدەچوو تەنها گەمەیەكی‮ ‬ئابووری‮ ‬بێت بەس‮ (‬دەرمانەكانیشمان فڕێدران‮) ‬بەهەرحاڵ ئەمە راستییەكە و ناشاردرێتەوە،‮ ‬سەیریش نییە ئەو ڤایرۆسەی‮ ‬ئێستاش بەناوی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا،‮ ‬هەمان گەمە و هەمان مەبەستی‮ ‬بە دواوە بێت‮! ‬بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬ناكرێ‮ ‬یاری‮ ‬و مساوەمە بە ژیانی‮ ‬خەڵكەوە بكرێت و دەبێت بابەتەكە وا وەربگرێ كە راستە و زۆریش خەتەرە‮.! ‬ئەگینا دەگوترێ ئەم ڤایرۆسە بایولۆجییە دروستكراوە‮! ‬رەنگە بۆ ئێمە خەتەر نەبێت و مەبەستیش نەبین،‮ ‬هەرچەندە تا ئێستا دەگوترێ200 ‮ ‬هەزاركەس زیاتر تووش بووە لە چین‮.‬
لێرەدا دەمەوێت بڵێم ئێمەی‮ ‬كورد بە داخەوە بێ ئاگاین،‮ ‬ئێستا لە كوردستان ڤایرۆس و پەتای‮ ‬زۆر خەتەرتر و ترسناكتر لە ڤایرۆسی‮ (‬كۆرۆنا و باڵندە و بەراز و تاعوون و سیل و شێرپەنجە هەن و وا خەریكە سەرتاپەی‮ ‬وڵات دادەگرێ و كەچی‮ ‬زۆرینەمان بێ ئاگاین و ئەوەی‮ ‬بە ئاگاشە رەنگە بەو ئەندازەیە هەست بەو خەتەریاتی‮ ‬نەكات و ئەوەی‮ ‬هەستیش بە خەتەریاتەكەی‮ ‬دەكات،‮ ‬رەنگە فریای‮ ‬ئاگرەكەی‮ ‬نەكەوێ كە رۆژ بە رۆژ زیاتر بەرۆكمان دەگرێ،‮ ‬بەڵێ ڤایرۆس و پەتا و دوژمنێكی‮ ‬گەورەترمان هەیە،‮ ‬لەوانەی‮ ‬باس دەكرێ كە لێی‮ ‬بێ خەبەرین،‮ ‬ئەویش تریاك و حەشیش و بە گشتی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكانە،‮ ‬بەڵێ ئەوانە بابەتی‮ ‬ترسناكترن لە هەموو ڤایرۆس و میكرۆبێكی‮ ‬سەر ئەو زەویە بۆ كورد،‮ ‬چونكە عیلاجی‮ ‬نییە و بە بەرنامەش بڵاو دەكرێنەوە و دەستێكی‮ ‬تێكدەر و دوژمنكاری‮ ‬لە پشتەوەیە،‮ ‬گەر بگەڕێینەوە دواوە لەنێوان20 ‮ ‬تا30 ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو لەو بەشەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشوور شتێك نەبوو كە خەڵكەكەی‮ ‬بیناسێ بەناوی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان و ئەوەی‮ ‬زۆر ناسراوبوو،‮ ‬لەلایەن تێكڕای‮ ‬خەڵك ناوی‮ (‬ئارەق)بوو،‮ ‬ئێمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەولێریش زۆرینەمان نەماندەزانی‮ ‬ناوی‮ ‬مەشروباتەكان چین،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بۆ سەرخۆشی‮ ‬ناوی‮ ‬بهاتبا دەمانگوت ئارەقخۆرە،‮ ‬یان ئارەقە و تەواو ئیتر خەڵك زیاتری‮ ‬نەدەناسی‮ ‬و نەیدەزانی‮ ‬و ئەوە فڵانە و ئەوەش فڵان،‮ ‬یان بیرە چییە ئارەق و جۆرەكانی‮ ‬چین‮!‬
كەچی‮ ‬لەو چەند ساڵەی‮ ‬رابردوو بە دەیان جۆر لە بیرە و ئارەق كەوتنە بازاڕەوە تا وای‮ ‬لێهات ناو لە جۆرێكیان نرابوو،‮ ‬بیرەی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬لەوەش خراپتر دوا بە دوای‮ ‬ئەوەبوو بە تریاك و حەشیش و كریستاڵ و حەب و سیكوتین‮. ‬و چەندین ناوی‮ ‬تر لە ماددە هۆشبەرەكان بۆ منافسەی‮ ‬بیرە و ئارەق كەوتنە بازاڕی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵێ ئەوەش بەشێكە لە دووجەمسەری‮ ‬سیاسی‮ ‬دژ بە‮ ‬یەكتری‮ ‬ناوچەكە و سنوورەكان هەموو كرانەوە بۆ ناردنە ناوەوەی‮ ‬مادە هۆشبەرەكان لەلایەن وڵاتانی‮ ‬دراوسێ،‮ ‬بەڵێ بە بەرنامەیە و بە بەرنامە ئەو كارە دەكرێ،‮ ‬مەبەستیش تێكدانی‮ ‬شیرازەی‮ (‬رەوشت و ئەخلاق و ژیانی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردە‮) ‬ئەو شەڕەی‮ ‬لە مێژوو لەگەڵ كورد دەكرێ جارێك بە چەك،‮ ‬جارێك بە سیاسەت،‮ ‬جارێك بە كولتوور،‮ ‬جارێك سنوورگرتن و نانبڕین،‮ ‬جارێك بە رێگای‮ ‬ئاوگرتنەوە و وشككردنی‮ ‬ئاوی‮ ‬رووباری‮ ‬سیروان،‮ ‬ئەوجارەش بە تریاك و حەشیشە ئەنجام دەدرێ،‮ ‬ئەم شەڕانە هەموویان هەریەكن دەرئەنجام شەڕی‮ ‬نەتەوایەتییە و مەبەستیش تێیدا كوردە،‮ ‬بەڵێ شەڕی‮ ‬تریاك شەڕی‮ ‬حەشیشە زۆر گەورەترە لە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا،‮ ‬دەبێ هەستینە سەرپێ و باری‮ ‬ئێمە لە هەموو گەلانی‮ ‬جیهان قورسترە،‮ ‬دەبێ شەڕی‮ ‬ڤایرۆس كۆرۆنا بكەین و شەڕی‮ ‬قورس و گەورە و شەڕی‮ ‬تریاك و حەشیشەش بكەین‮! ‬شەڕی‮ ‬حەشیشەش دەبێ لەناو سنوورەكان دەست پێبكەین،‮ ‬دەستی‮ ‬بازرگانە خۆفرۆشەكانی‮ ‬ناوخۆش ببرین،‮ ‬بێهۆشەكان بەهۆش خۆ بێنینەوە،‮ ‬وا نەزانین وڵات ئارامە و شامی‮ ‬شەریفە،‮ ‬شەڕ‮ ‬نەماوە و دوژمنان لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر سەرنەكەوتن،‮ ‬دوژمنان سەنگەریان گۆڕی‮ ‬و شمشێریان كرد بە حەشیشە و تریاك لە هەموو لایەكەوە هێرش دێنن‮.‬
بەڵێ شەڕی‮ ‬تریاك و حەشیشە لە كوردستان لە هەموو شەڕێك قورسترە و لە هەموو ڤایرۆسێكیش كوشندەترە‮ (‬كۆرۆنا)ش وەك پەتاكانی‮ ‬تر ئەمڕۆ‮ ‬یان سبەی‮ ‬تەواو دەبێت،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬تەواو نابێت و وا بەئاسانی‮ ‬حەشیش و تریاكە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬دەوێت،‮ ‬گەر لە وڵاتی‮ ‬چین كە رێژەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬ملیار و نیوێكە200 ‮ ‬هەزار نەخۆش هەن،‮ ‬لە رێژەی‮ ‬سەدی‮ ‬كەواتە لە7500 ‮ ‬كەس‮ ‬یەك كەس تووشبووە،‮ ‬كەواتە رێژەی‮ ‬سەدی‮ ‬بە پۆینت دەردەچێ،‮ ‬گەر بەراوردی‮ ‬بكەین لەگەڵ رێژەی‮ ‬كورد،‮ ‬كورد دە بەرانبەر زیاتر خەریكە تووشی‮ ‬ئاڵودەبوون و گیرودەبوونی‮ ‬ماددەی‮ ‬هۆشبەر دەبێت،‮ ‬دەبا واز لە كێشەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵات بێنین و هەستینە سەرپێ و شۆڕشێك بەرپا بكەین دژی‮ ‬ئەم پەتایە،‮ ‬كە ماددەی‮ ‬هۆشبەرە و هۆكارەكانیشی‮ ‬نەبوونی‮ ‬هزری‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و گەندەڵییە دەرئەنجام تێكدانی‮ ‬شیرازەی‮ ‬خێزانی‮ ‬كوردە و شێواندنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەییە‮.‬
بەڵێ تریاك و حەشیشە بەرەنگاربووەنەوەیان زەحمەتترە لە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرونا،‮ ‬چونكە كۆرونا بازرگانی‮ ‬پێ ناكرێ لە كوردستان و گەندەڵكاران رۆڵیان نییە لە دروستبوون و لەناوبردنی،‮ ‬بۆیە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬ئاسان نییە،‮ ‬بەڵام ماددە هۆشبەرەكان بەرنامەی‮ ‬دەرەكییە و خۆفرۆش و گەندەڵكارانیش دەستیان هەیە لە هێنانی‮ ‬و بازرگانی‮ ‬پێوە دەكرێت،‮ ‬بۆیە رووبەڕووبوونەوەشی‮ ‬بە شێوازێكی‮ ‬تر دەكرێ،‮ ‬ئەویش لێدانی‮ ‬سەرانی‮ ‬گەندەڵ و گەندەڵكاران و خۆفرۆشان و لێدانی‮ ‬بازرگانە ملهوڕە و مل ئەستوورەكانە كە سنوورەكان لە دەستیانە‮.‬
‮❊ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ (‬پ.د.ك‮)‬