سەگڤان هالو
سەڕەتا ئێمە وەك كورد پێویستە لە گەڵ پێشهاتە سیاسییەكاندا هەنگاوبنێین‮ ‬،جا چ لە سەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بێت‮ ‬یانیش هەرێمایەتی‮ ‬و عێڕاق‮ ‬،‮ ‬چونكە‮ ‬ڕووداوە سیاسییەكان ئەمڕۆ لەم سەردەمەدا زۆر خێڕان و دۆزی‮ ‬كوردیش ئەوە لە كورد دەخوازێت كە لەسەربنەمای‮ ‬لۆژیك مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكات،‮ ‬ئەمە و كومەڵێك فاكتەر هەن كە دەبێ بەهەند وەربگیرێن تاوەكو دوانەكەوێت‮. ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردی‮ ‬یەكێكە لەو هۆكارە گرنگانەی‮ ‬كە دۆزی‮ ‬كورد لە ئامانج نزیك دەكاتەوە،‮ ‬گەر ئێمە بمانەوێت كوردستانێكی‮ ‬بەهێز بنیات بنێین،‮ ‬دەبێ هەوڵ بدەین بیروڕای‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئایینییەكان بە گشتی‮ ‬لە ژێر چەترێكی‮ ‬نیشتمانیدا كۆبكەینەوە و‮ ‬یەكدەنگ و تەبا بین لە پێناو سەرخستنی‮ ‬ئەو ئامانجە پیروزەدا،‮ ‬ئامانجێك كە‮ ‬ڕوبارێك خوێنمان بۆ بەخشیوە‮.‬
زۆر بەداخەوە هێشتا بیروڕا سیاسییە جیاوازەكانی‮ ‬كوردستان نەیانتوانیوە خۆیان‮ ‬ڕزگار بكەن لە بیری‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و بەرژەوەندیی‮ ‬حزبی‮ ‬و تاكەكەسی‮ ‬لە سەروی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬گشتیدا جێی‮ ‬گرتووە،‮ ‬كە ئەمەش لە‮ ‬ڕاستیدا زیانێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بە دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەمان گەیاندووە و بەرژەوەندیی‮ ‬گشتی‮ ‬كەوتۆتە ژێری‮ ‬ژێرەوەی‮ ‬بەرژەوەندییە تایبەتەكان،‮ ‬بەردەوامبوونی‮ ‬دۆخێكی‮ ‬لەم چەشنەش لە داهاتوودا پێش هەموو شتێك خودی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان تیایدا زەڕەرمەند دەبن و پێگەی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬خۆیان لە دەست دەدەن،‮ ‬كەواتە لەمڕۆ بە دواوەش حزبەكانی‮ ‬كوردستان گەر بەرژەوەندیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بكەنە پێوەری‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬خۆیان و لە بەرچاوی‮ ‬بگرن،‮ ‬بێ شك لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پێگەی‮ ‬جەماوەرییەوە بەهێز دەبن،‮ ‬ئەوە حزبە سیاسییەكانن دوای‮ ‬دەرچوونیان لە هەڵبژاردنەكاندا بە دەنگی‮ ‬خەڵك جڵەوی‮ ‬دەستەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەگرنە دەست،‮ ‬كەواتە دەنگی‮ ‬خەڵك سەنگی‮ ‬مەحەكە و پرەنسیپی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬گشتیش فاكتەری‮ ‬بەهێزی‮ ‬سەركەوتنیان دەبێت لە داهاتوودا و پێچەوانەكەشی‮ ‬ڕاستە‮.‬
شایانی‮ ‬باسە هەتاوەكو كوردستان نەبێتە خاوەن‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬ناتوانێت خۆی‮ ‬لەگەڵ پێشهاتە سیاسییەكاندا بگونجێنێت،‮ ‬چونكە لە‮ ‬یەكترازانی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە درێژایی‮ ‬قۆناغەكان هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬زاڵبوونی‮ ‬دەوڵەتە داگیركارەكانی‮ ‬كوردستان بووە بەسەر دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورددا كە هەتاكو ئەمڕۆش ئەم پەرتەوازەبوونەی‮ ‬كورد بەردەوامە‮. ‬بۆیە لە كۆتایی‮ ‬دەگەینە ئەم ئەنجامە پێویستە هەوڵ بدرێت وڵاتی‮ ‬خۆمان لە پەرتەوازەیی‮ ‬بیروڕا سیاسییەكان‮ ‬ڕزگار بكەین و بە چڕی‮ ‬بیروباوەڕی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬لە سەر هەموو ئاستەكاندا بڵاو بكەینەوە هاوشانی‮ ‬بایەخدان بە بەرژەوەندیی‮ ‬گشتی‮ ‬گەلەكەمان تاكو هەم لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬و عێڕاقدا بكارین لە داهاتوودا كوردستانێكی‮ ‬بە هێزو خاوەن سەنگ و پێگە بنیات بنێین‮.‬