فریاد محەمەد‮ – ‬ئەڵمانیا
رۆژی‮ ‬14ی‮ ‬شوبات،‮ ‬56ـەمین كۆنفرانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن بەڕێوەچوو،‮ ‬ئەو كۆنفرانسە ساڵانە تەگەرە و كۆسپەكانی‮ ‬بەردەم ئاسایشی‮ ‬جیهان تاوتوێ دەكات،‮ ‬ئەمساڵیش هاوشێوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬مسرور بارزانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬شاندێكی‮ ‬باڵای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشداری‮ ‬تێیدا كرد،‮ ‬لەو كۆنفرانسەدا سەرۆك وەزیران و پتر لە500 ‮ ‬لە گەورە بەرپرسانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان بەشدارییان تێدا كرد،‮ ‬بە‮ ‬یەكێك لە گەورەترین كۆنفرانس و كۆنگرە لە سەر ئاستی‮ ‬دنیا دادەنرێ كە تێیدا تاوتوێی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬دنیا بكات،‮ ‬هەر بۆیەش هەموو چاوەكان دەچنە سەر چاڵاكی‮ ‬و جموجۆل و دیدارو دیبەت و سیمنارەكانی‮ ‬كۆنفرانسەكە‮.‬
لەمیانەی‮ ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬كۆنفرانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬تەنگژەی‮ ‬ئێستە و تەگەرەو ئاریشەكانی‮ ‬بەردەم ئاسایشی‮ ‬جیهان گەنگەشە دەكرێت،‮ ‬هاوكات پەیوەندی‮ ‬دیپلۆماسی،‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬سەربازی،‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ئەنتەرنێت،‮ ‬جەنگ دژ بە داعش،‮ ‬وزە و بواری‮ ‬تەندروستی‮ ‬باسیان لێوە دەكرێت،‮ ‬ئەم بوارانەش هاوشێوەی‮ ‬پرسی‮ ‬ئاسایش بگرە زیاتریش بە لای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دا جێی‮ ‬بایەخە،‮ ‬بۆیە بە لای‮ ‬شاندی‮ ‬كوردستان لە بەشداری‮ ‬كردن لە كۆنفرانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن لەم بوارانەش دا پەیوەندی‮ ‬و هەماهەنگیەكان لەگەل وڵاتانی‮ ‬جیهان برەوی‮ ‬پێ بدرێت‮.‬
كورد بە گشتی‮ ‬بە گرنگییەوە ساڵانە بەشداری‮ ‬لە كۆنفرانسی‮ ‬میونشن دەكات،‮ ‬هاوكات وڵاتانی‮ ‬رێكخەر و بەشداریش گرنگی‮ ‬بەشداری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە سەر ئاستی‮ ‬باڵا دەبینن،‮ ‬بۆیە لەمیانی‮ ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬رۆژەكانی‮ ‬كۆنفرانس چەندین دیدار و كۆبونەوەی‮ ‬فەرمی‮ ‬لە نێوان شاندی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرۆك وەزیران و گەورە بەرپرسانی‮ ‬وڵاتان كە بەشداری‮ ‬ئەو كۆنفرانسەیان كردووە بەڕێوەدەچێت‮.‬
بەو پێیەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كەوتۆتە ناو جوگرافیایەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە كێشە،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێی‮ ‬لە ناو دۆخێكی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و تەناهیی‮ ‬و جڤاكی‮ ‬دان،‮ ‬تیرۆر لەو ناوچەیە هەمیشە مەترسییەكی‮ ‬گەورەیە نەك تەنیا بۆ كوردستان و ئەو ناوچانەی‮ ‬ئاڵۆزیان تێدایە بەڵكو مەترسی‮ ‬و هەڕەشەیەكی‮ ‬جیددییە بۆ سەر ئاسایشی‮ ‬هەموو جیهان،‮ ‬لەم روانگەیەوە كورد لە هەمووان زیاتر بە شاندێكی‮ ‬باڵا لەسەر ئاستی‮ ‬سەرۆك وەزیران بەشداری‮ ‬لە كۆنفرانسی‮ ‬میونشن دەكات،‮ ‬هاوكات لە ئەنجامەكانی‮ ‬دەڕوانێ‮.‬
ئەمڕۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان كاراكتەرێكی‮ ‬ژمارە خوێندراو و گرنگە لە ناو هاوكێشەی‮ ‬ناودەوڵەتی‮ ‬دا،‮ ‬هەم لە بواری‮ ‬ئاسایش و بە دیهێنانی‮ ‬ئاسایش بۆ جیهان،‮ ‬هەمیش لە بواری‮ ‬وزە و تەندروستی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬ئەنتەرنێت و روبەڕووبوونەوەی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬هەر بەم چاوەش جیهان لە گرنگی‮ ‬كورد دەروانێ،‮ ‬بە تایبەتیش لە شەڕی‮ ‬دژ بە تیرۆردا،‮ ‬هەمووانیش دەزانن ئەوە هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بوو ئەفسانەی‮ ‬داعشی‮ ‬تێكشاند،‮ ‬بۆیە وڵاتانی‮ ‬جیهان لە چەند ساڵی‮ ‬رابردوودا پەیوەندیەكی‮ ‬پتەو و بەهێز لە بواری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و ئاسایش و هەماهەنگی‮ ‬سەربازی‮ ‬و بوارەكانی‮ ‬تر لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان دروست كرد،‮ ‬ئێستە دەكرێ كورد سوود لەو پەیوەندییە دیپلۆماسی‮ ‬و هەواڵگری‮ ‬و سەربازییانەی‮ ‬وەربگرێ كە ئەمڕۆ لەگەڵ دنیای‮ ‬دەرەوە هەیەتی‮.‬
بە وردبوونەوە لە دیدار و كۆبونەوەكانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬كوردستان لە دوو رۆژی‮ ‬كۆنفرانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن،‮ ‬بە تایبەتیش كۆبونەوە لەگەل سەرۆك وەزیرانی‮ ‬بولگاریا و وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەڵمانیا و وەزیرانی‮ ‬دەرەوە و وزە و بەرگری‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬دیدو بۆچوون و تێروانینی‮ ‬روونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبارەی‮ ‬هەڕەشەكانی‮ ‬تیرۆر بۆ سەر ئاسایشی‮ ‬جیهان بە نوێنەرانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بەشدار لەكۆنفرانسی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬میونشن خرایەروو،‮ ‬دووپاتیش لەوە كرایەوە بەوەی‮ ‬پێویستە كۆمەڵگەی‮ ‬ناودەوڵەتی‮ ‬لە بواری‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬سەربازی‮ ‬دا پتر لە‮ ‬یەكتر نێزیك ببنەوە و تواناكان كۆبكرێنەوە بۆ دوورخستنەوەی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬مەترسی‮ ‬و هەڕەشەكانی‮ ‬تیرۆر كە بۆ سەر ئاسایشی‮ ‬جیهان هەیە،‮ ‬هاوكات وڵاتانی‮ ‬زڵهیز و بڕیار بەدەستی‮ ‬جیهانیش دووپاتیان لە گرنگی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد بۆ بەدیهێنانی‮ ‬ئاسایشێكی‮ ‬سەقامگیر بۆ جیهان،‮ ‬ستایشەكانی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەڵمانیا و ئەمەریكا،‮ ‬وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمەریكا بۆ سەرۆك وەزیرانی‮ ‬كوردستان لە بارەی‮ ‬رۆڵی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬ئاسایش بۆ جیهان،‮ ‬پێشكەش كردنی‮ ‬سوپاسگوزاری‮ ‬بە هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان كە لە بڕی‮ ‬هەموو جیهان شەڕی‮ ‬تیرۆری‮ ‬كرد و قوربانیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬لە پێناو مرۆڤایەتی‮ ‬بەخشی‮ ‬و ئەفسانەی‮ ‬گەورەترین دەواڵەتی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬تێكشاند،‮ ‬دەرخەری‮ ‬ئەوەیە كوردستان فاكتەرێكی‮ ‬گرنگە بۆ بەدیهێنانی‮ ‬ئەو سەقامگیری‮ ‬ئاسایش كە كۆمەڵگەی‮ ‬ناودەوڵەتی‮ ‬بۆ جیهان هەوڵی‮ ‬بە دیهێنانی‮ ‬بۆ دەدات‮.‬