ریپۆرتاژ- ‬فاتیح بەرزنجی
رۆژ لەدوای‮ ‬رۆژ ژمارەی‮ ‬قوربانیانی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ بەهۆی‮ ‬پابەند نەبوونی‮ ‬شوفێران بە رێنماییەكانی‮ ‬هاتوچۆ لە زیاد بووندایە،لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە كارمەندانی‮ ‬هاتوچۆ رێنمایی‮ ‬تەواو بەشوفێران دەدەن،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬دووربن لە رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ،‮ ‬بەڵام بەداخەوە زۆربەی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ بەهۆی‮ ‬تیژ رۆیشتن و پابەند نەبوونی‮ ‬شوفێرانە بەیاساكانی‮ ‬هاتوچۆو،‮ ‬بەلای‮ ‬شارەزایانی‮ ‬هاتوچۆوە،‮ ‬دانانی‮ ‬هەموو ئەو رێنماییانەی‮ ‬هاتوچۆ وەك پڕۆگرامی‮ ‬خوێندن بێت لە سیستەمی‮ ‬پەروەردەو فێركردن،‮ ‬تا هوشیاری‮ ‬زیاتر لە رێگای‮ ‬قوتابیانەوە بگاتە شوێنی‮ ‬خۆی،‮ ‬لەو‮ ‬ڕیپۆرتاژەدا خەبات وردەكارە ئاماری‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ دەخاتە روو‮.‬
ئاماری‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ
دەربارەی‮ ‬ئامارەكانی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ عەمیدی‮ ‬هاتوچۆ‮ “‬ئەسعەد مەلا كەریم‮” ‬گوتەبێژی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬هەرێم روونیكردەوە‮: ‬ئێمە هەمیشە شوفێران و هاووڵاتیان هۆشیار دەكەینەوە تا پابەندی‮ ‬رێنماییەكانی‮ ‬هاتوچۆبن و لەكاتی‮ ‬لێخوڕینی‮ ‬ئوتومبیل گوێ بەو رێنماییانە بدەن كە دانراوە،‮ ‬دیارە هەموو رێنماییەكانی‮ ‬هاتوچۆ لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬و سەلامەتی‮ ‬هاووڵاتیانە و هۆكارەكانی‮ ‬رووداوەكانیش بۆ چەند لایەنێك دەگەڕێتەوە،‮ ‬یەكێك لەو هۆكارە سەرەكیانە تیژ لێخورینی‮ ‬ئوتومبیلە لەلایەن شوفێرانەوە ئینجا خراپی‮ ‬رێگاوبانەكان ئەو دوولایەنە وادەكات‮ ‬كە رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ روو لە زیاد بوون بكات،‮ ‬ئەگەر هاتوو‮ (‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە‮) ‬لەچوار چێوەی‮ ‬پلانی‮ ‬چوار ساڵەی‮ ‬خۆیدا هەموو رێگاوبانەكانی‮ ‬كوردستان بكاتە جووتسایدو گرنگی‮ ‬زیاتر بە تۆڕی‮ ‬رێگاوبانەكان بدات ئەوا رووداوەكان كەمتر دەبنەوە،‮ ‬بەڵام پێویستە شوفێرانیش پابەندی‮ ‬رێنماییەكانی‮ ‬هاتوچۆبن و واز لە تیژ لێخوڕینی‮ ‬ئوتومبیل بهێنن و مۆبایل لەكاتی‮ ‬لێخوڕینی‮ ‬ئوتومبیل بەكار نەهێنن،‮ ‬ئەوا رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و رۆژانەیش ژمارەی‮ ‬ئوتومبیل لەكوردستان روولەزیاد بوون دەكات،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا كارمەندانی‮ ‬هاتوچۆ بەردەوام رێنمایی‮ ‬و هۆشیاری‮ ‬هاتوچۆ بە شوفێران دەدات،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو ئامارەی‮ ‬كە لەساڵی‮ ‬2019 ‮ ‬تۆمار كراوە‮ ‬،‮ ‬پارساڵ‮( ‬575‮ ‬كەس‮) ‬لە رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە و‮ ‬6791‮ ‬كەسیش بریندار بوون و ژمارەی‮ ‬ئەو رووداوانەش بریتییە لە‮ ‬4479‮ ‬رووداو و لەماوە ساڵی‮ ‬2019 زیاتر لە‮ ‬153 ‮ ‬هەزار ئوتومبیل تۆمار كراوە،‮ ‬رۆژانەیش هاتنی‮ ‬ئوتومبیل بەردەوامەو ئەركی‮ ‬كارمەندانی‮ ‬هاتوچۆ قورستر بووە،‮ ‬هەر لەساڵی‮ ‬2019 ‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئەو مۆڵەتانەی‮ ‬كە دراوە بریتییە لە‮ ‬69 ‮ ‬هەزار و‮ ‬954‮ ‬مۆڵەت و كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬مۆڵەتی‮ ‬بەخشراو بریتییە لە‮ ‬1785161 ‮ ‬مۆڵەت و ژمارەی‮ ‬سەرپێچیەكانی‮ ‬هاتوچۆش لەكوردستان بریتییە لەزیاتر لە دوو ملیۆن و‮ ‬288 ‮ ‬هەزار سەرپێچی‮ ‬تۆمار كراون و هەربەپێی‮ ‬ئەو ئامارەی‮ ‬كە تۆمار كراوە لە63%ی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ بۆ هۆكاری‮ ‬خێرا لێخوڕینی‮ ‬ئوتومبیل بووە و‮ ‬34%ی‮ ‬رووداوەكانیش بۆ بەكار هێنانی‮ ‬مۆبایل دەگەڕێتەوە و لە‮ ‬3%یش بۆ‮ ‬هۆكاری‮ ‬توندوتۆڵی‮ ‬ئوتومبیل بووەوداواش لە شوفێران دەكەین كە هەموو كاتێك هەوڵی‮ ‬پابەند بوون بە رێنماییەكانی‮ ‬هاتوچۆ‮ ‬بدەن بۆئەوەی‮ ‬دووربن لە رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ‮.‬
‮ ‬هەر سەبارەت بەو بابەتە لەو ریپۆرتاژەدا راوسەرنجی‮ ‬ژمارەیەك لە شوفێرانمان وەرگرت‮:‬
‮ “‬محەمەد‮” ‬فەرمانبەر لە‮ (‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەولێر‮) ‬گوتی‮: ‬هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ،‮ ‬بۆ خراپی‮ ‬رێگاوبانەكان و تیژ لێخوڕینی‮ ‬هەندێ لەشوفێران دەگەڕێتەوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬رێگاوبانەكانی‮ ‬دەرەوە زۆر تێكچووین،‮ ‬بۆیە داوا لە‮ (‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە‮) ‬دەكەین كە هەموو رێگا‮ ‬یەك سایدەكان بكاتە جووتساید،‮ ‬تا هەرهیچ نەبێت ژمارەی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتوو چۆ روولەكەمبوونەوە دەكەن،‮ ‬پێویستە شوفێرانیش پابەندی‮ ‬رێنماییەكانی‮ ‬هاتوچۆ بن و بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئوتومبێلەكان بكەن و بیرلە تیژ لێخوڕین نەكەنەوە‮.‬
‮ “‬قاسم‮” ‬فەرمانبەر لە بنەسڵاوە گوتی‮: ‬ئەگەرهاتوو شوفێران پابەندی‮ ‬رێنماییەكانی‮ ‬هاتوو چۆبن و هەوڵی‮ ‬تیژ لێخوڕینی‮ ‬ئوتومبیل نەدەن،‮ ‬ئەوا رووداوەكانی‮ ‬هاتوو چۆ زیاد ناكەن،‮ ‬دیارە ئەو رێنماییانە لەبەر بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬هاووڵاتیان دانراوە،‮ ‬پێویستە شوفێران پابەندی‮ ‬بن تا رووداوەكان زیاد نەكەن‮.‬
‮”‬راسپێر‮” ‬فەرمانبەر لە(تەندروستی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر‮) ‬دەڵێت‮: ‬زۆربوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئوتومبیل و خراپی‮ ‬رێگاوبانەكان هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆیە لەكوردستان و ئەو ئوتومیلانەی‮ ‬كە دێنە كوردستان بەتایبەتی‮ ‬ئەو ئوتومیلانەی‮ ‬كە لیدراون و چاككراونەتەوە هۆكارێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬رووداوەكانن‮.‬