خەبات: تریفە ئازاد:-
لە سەنتەری رۆشنبیری زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر، نوسینگەكانی زانكۆی سەلاحەدینی یەكێتی قوتابیانی كوردستان مەڕاسیمێكیان بۆ ناساندنی كتێبیپرۆفیسۆر دكتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی، قوتابییەكی ژیر، مامۆستایەكی پەروەردەیی لێهاتوو، سەركردەیەكی ئەكادیمی سەركەوتوو رێكخست، كە لەلایەن مامۆستا هۆشمەند رەفیق ئامادە كرابوو. ئەو كتێبە جیاواز لە كتێبەكانی دیكە باس لە چیرۆكی سەركەوتنەكانی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین دكتۆر ئەحمەد دزەیی دەكات لە قۆناغی منداڵییەوە تا دەگاتە بڕینی پلەكانی خوێندنی ئەكادیمی و گەیشتن بە پرۆفیسۆری و پلەی وەزیفی سەرۆكی زانكۆ. شیاوی باسە لە مەڕاسیمەكەدا ژمارەیەك وتار خوێنرانەوەو پاشان كتێبەكە بەخشرایە ئامادەبووان كە بە تیراژی دوو هەزار لە چاپخانەی زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر چاپكراوە.
سهرهتا ههمهڕهنگ كتێبی قوتابییەكی ژیر، مامۆستایەكی پەروەردەیی لێهاتوو، سەركردەیەكی ئەكادیمی سەركەوتوو بڵاوكرایەوە










