لەدواى کوژرانى قاسم سلێمانى ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به ئاسمانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌سووڕێنه‌وه.
میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە کە له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی چاودێری سوپای ئه‌مه‌ریكا به ئاسمانی شاری به‌غدا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و شاره ده‌سووڕێنه‌وه.
هەروەها هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێككاری توندی ئه‌منییان له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه گرتووه‌ته به‌ر بۆ به‌رگرتن له هه‌ر رووداو و پێشهاتێكی ئه‌منی.
لەلایەکى ترەوە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا داواى لە هاوڵاتییەکانى کرد کە بەپەلە عێراق جێبهێڵن.
لەدواى کوژرانى قاسم سلێمانى فەرماندەى قودسى ئێران، دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە بە توندى کەوتنە هەڕەشە لە ئەمریکا.










