خه‌بات: كاروان محەمەد سینۆ:-
ساڵی 1961 ‮‬كاتێك شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول بە سەركردایەتی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬بەرپا بوو،‮ ‬سەرەرای‮ ‬بچووكی‮ ‬تەمەنی،‮ ‬بەڵام ئیدریس بارزانی‮ ‬لەو شۆڕشەدا وەكو پێشمەرگەو سەركردەیەكی‮ ‬گەورەو بەتوانا لە نێو مەیدانی‮ ‬شۆڕشدا بووژایەوە و لێهاتووی‮ ‬و توانستەكانی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬لە بواری‮ ‬زانستی‮ ‬سەربازی‮ ‬و خەباتی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬و دیپڵوماسیەت و ئیدارەدانی‮ ‬جەنگ و ئاشتی‮ ‬و خەبات،‮ ‬رۆژ دوای‮ ‬رۆژ بەهێزتر دەبوون،‮ ‬تا ئەو‮ ‬ڕادەیەی‮ ‬كە بەلێهاتوویی‮ ‬خۆی،‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬توانی‮ ‬جێگای‮ ‬خۆی‮ ‬لە نێو دڵ و متمانەی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانیدا بكاتەوە‮. ‬لەم رووەوە جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬وەسفی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬دەكات و دەفەرموێ‮: ‬دەتوانم بڵێم كاك‮ ‬ئیدریس‮ ‬وێنەیەكی‮ ‬پاك و بێگەردی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬هەموو سیفاتی‮ ‬لەودا كۆ ببوونەوە‮.‬

وەكو پێشمەرگەیەكی‮ ‬چالاك و لێهاتوو،‮ ‬بە شیان و توانستەكانی‮ ‬خۆی،‮ ‬هەرزوو ئیدریس بارزانی‮ ‬لە نێو شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانداپێشكەوت و رۆژ دوای‮ ‬رۆژ ئەركەكانی‮ ‬كاك ئیدریس زیاد و قورستر دەبوون‮. ‬ساڵی‮ ‬1961‮ ‬لەبەر لێهاتووی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬جەنابی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬متمانەی‮ ‬بە كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬كرد و ئەرك و كار و چالاكییەكانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬پێ راسپارد‮. ‬دواتر لە ساڵی‮ ‬1962 سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە‮ ‬گەلی‮ ‬بێخمە‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬كردو بووە پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و لە پاڵ كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬هەردووكیان قۆڵی‮ ‬پێشمەرگایەتییان لێ هەڵماڵی‮ ‬و هەردووكیان وەكو پێشمەرگە،‮ ‬چالاكانە ئەرك و فەرمانەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬و شۆڕش،‮ ‬بەوپەڕی‮ ‬بەرپرسێتییەوە‮ ‬ڕادەپەڕان و رۆژ دوای‮ ‬ڕۆژ وەكو دووسەركردەی‮ ‬لێهاتوو و شارەزا لە كاروباری‮ ‬شۆڕش و پێشمەرگایەتی‮ ‬و خەبات و دیپلۆماسیەت و دانوستان،‮ ‬هەردووكیان بوونە جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و هەر لە ژێر چاودێری‮ ‬بارزانی‮ ‬كار و چالاكییەكانی‮ ‬شۆڕشیان جێبەجێ دەكرد‮.‬

هەوڵی‮ ‬تیرۆر كردنی‮ ‬ئیدریس بارزانی
بێشك جەنابی‮ ‬مەلامستەفا بارزانی‮ ‬و ئیدریس بارزانی‮ ‬و سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬لە دەسپێكی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولدا تەوەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬و ستوونی‮ ‬سەرەكی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول بوون‮. ‬بۆیە دوژمنانی‮ ‬كوردو شۆڕش و پارتی،‮ ‬هەردەم لە بۆسەدابوون كە بتوانن دەستیان بگات بە ژیانی‮ ‬ئەم سێ سەركردە نیشتمانپەروەرانە‮. ‬هەڵبەت مێژووی‮ ‬شۆرش و خەباتی‮ ‬ئەم سێ سەركردەیە،‮ ‬چیڕۆكی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬ئەم سێ سەركردەیەمان بۆ دەگێڕێتەوە‮. ‬بەبۆنەی‮ ‬49‮ ‬ساڵ‮ ‬ڕۆژی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیڕۆركردنی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬لە بەغدا،‮ ‬ئەمڕۆ كورتەیەك لە چۆنیەتی‮ ‬ئەم هەوڵە تیرۆرستیانەی‮ ‬سەر ژیانی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬بۆ خوێنەرانی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات دەخەینەڕوو‮.‬

لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬1ـی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی1970 ‮ ‬بۆ بەدواداچوون و تاوتۆكردنی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬11ی‮ ‬ئازاری‮ ‬1970 ‮ ‬و بەتایبەتی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬پێشمەرگە و پێكهێنانی‮ ‬هێزی‮ ‬زێرەڤانانی‮ ‬سنوور‮ ‬حرس الحدود‮ ‬لە پێشمەرگەكانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول‮. ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬چووە بەغدا و چاوی‮ ‬كەوت بە ئەحمەد حەسەن بەكر سەرۆك كۆماری‮ ‬ئەوسای‮ ‬عێراق و سەدام حوسێن كە ئەوكات جێگری‮ ‬سەرۆك كۆمار بوو‮. ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬لەم سەردانەیدا بۆ بەغدا ژمارەیەك سەركردەی‮ ‬پێشمەرگەو ئەفسەری‮ ‬لەگەڵدابوو،‮ ‬بڕیاربوو ئەم سەردانەی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬سێ رۆژ بخایێنێت‮. ‬بەڵام دواتر كاك ئیدریس نامەیەكی‮ ‬بۆ جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬و سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬نارد و پێی‮ ‬راگەیاندن كە‮ ‬ئەحمەد حەسەن بەكرد‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬عێراق داوای‮ ‬لێكردووە كە ماوەی‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬بۆ چەند رۆژێكی‮ ‬دیكە درێژ بكاتەوە‮. ‬لەو دەمەدا شێخ بابۆ مامی‮ ‬كاك مسعود و كاك ئیدریس لە سەردانێكدابوو لە ماڵی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە حاجی‮ ‬ئۆمەران،‮ ‬شێخ بابۆ چاوەڕوانی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬كاك ئیدریسی‮ ‬دەكرد بۆ ئەوەی‮ ‬لە حاجی‮ ‬ئۆمەرانەوە بەیەكەوە بگەڕێنەوە بارزان‮. ‬لە‮ ‬6ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەم‮ ‬كاك ئیدریس لە بەغدابوو‮‬،‮ ‬شێخ بابۆ لە كاك مسعود بارزانی‮ ‬دەپرسێ‮: “‬دەتوانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئیدریس بزانی،‮ ‬كەی‮ ‬دەگەڕێتەوە؟‮!‬،‮ ‬ئەگەر لە ماوەی‮ ‬سێ رۆژدا بگەڕێتەوە ئەوا من چاوەڕوانی‮ ‬دەكەم و ئەگەر زیاتر دەمێنێتەوە،‮ ‬ئەوا من بەتەنیا دەگەڕێمەوە بارزان‮”.

‬بۆ جێبەجێ كردنی‮ ‬خواستی‮ ‬شێخ بابۆ،‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بە تەڵەفۆن قسەی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬كرد بۆ ئەوەی‮ ‬كاتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بزانێت،‮ ‬بەڵام هێڵی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬كردنی‮ ‬تەلەفۆن لە حاجی‮ ‬ئۆمەرانەوە بۆ بەغدا كز و لاواز بوو و سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬نەیتوانی‮ ‬كاتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬كاك ئیدریس بزانێت‮. ‬بۆیە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بۆ دەستكەوتنی‮ ‬كاتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬كاك ئیدریس،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە‮ ‬شێخ رەزا گوڵانی‮ ‬كرد بەڕێوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬هەوڵیر،‮ ‬و پێی‮ ‬گوت‮: “‬هەوڵبدە تەلەفۆن لەگەڵ كاك ئیدریس بكەو پێی‮ ‬بڵێ مام بەپەلەیە بگەڕێتەوە بارزان،‮ ‬ئەگەر لە ماوەی‮ ‬سێ‮ ‬ڕۆژدا دەگەڕێتەوە ئەوە باشە،‮ ‬ئەگەرنا مام دەگەڕێتەوە بارزان‮”.

‬لێرەدا بەرێوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬هەولێر‮ ‬شێخ رەزا گوڵانی‮ ‬وا تێگەیشت كە كاك مسعود زۆر بەپێویستی‮ ‬دەزانێ كە كاك ئیدریس هەر ئێستا بگەڕێتەوە،‮ ‬و هەر ئەمەی‮ ‬بە كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬ڕاگەیان‮. ‬لەو كاتەدا،‮ ‬ئۆتۆمبێلەكەی‮ ‬لە جۆری‮ ‬مارسیدس كە‮ ‬ئەحمەد حەسەن بەكر سەرۆكی‮ ‬عێراق‮ ‬پێشكەش بە كاك ئیدریس كردبوو،‮ ‬نێردرابووە میكانیكی‮ ‬بۆ چاككردنەوەی‮ ‬هەندێك كەموكوڕی‮. ‬بۆیە كاك ئیدریس چاوەڕوانی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬ئۆتۆمبێلەكەی‮ ‬نەكرد و هەرزوو ئۆتۆمبێلێكی‮ ‬كرێ گرد و دەمودەست گەڕایەوە هەولێر بێ ئەوەی‮ ‬كەس پێی‮ ‬بزانێ‮. ‬ئێوارەی‮ ‬هەمان رۆژ‮ ‬6ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬1970 ئۆتۆمبێلە مارسیدسەكە لە میكانیكی‮ ‬گەڕایەوە و بڕیاربوو كە رۆژی‮ ‬پاشترە كاك ئیدریس و حەمید بەرواری‮ ‬و محەمەد عەزیز كە‮ ‬یاوەری‮ ‬كاك ئیدریس بوون هەموویان بەیەكەوە بگەڕێنەوە،‮ ‬بەڵام گەڕانەوەی‮ ‬پێشوەختی‮ ‬كاك ئیدریس بووە ئەگەری‮ ‬ئەوەی‮ ‬حەمید بەرواری‮ ‬و محەمەد عەزیز لە بەغدا بمێننەوە‮. ‬بۆیە لە ئێوارەی‮ ‬هەمان رۆژ كە كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬بەغدای‮ ‬بەجێهێشت‮ ‬6ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەم‮ ‬1970 ‮ ‬حەمید بەرواری‮ ‬و محەمەد عەزیز ئۆتۆمبێلەكەی‮ ‬كاك ئیدریسیان وەرگرەتەوە و پێی‮ ‬دەرچوون بۆ نانخواردنی‮ ‬ئێوارە‮. ‬لە هەمان كاتدا هەندێك خۆفرۆش بە هاوكاری‮ ‬نازم گزار‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئەمنی‮ ‬گشتی‮ ‬عێراق پیلانی‮ ‬تیڕۆر كردنی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانییان ئامادە كردبوو،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە كتێبەكەیدا‮ ‬البارزانی‮ ‬و الحركە التحرریە الكوردیە‮ ‬بەدوور نازانێ كە هەندێك بەرپرسی‮ ‬باڵای‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬عێراق دەستیان هەبووە لەم پیلانەدا‮.‬

بەم شێوەیە جێبەجێكارانی‮ ‬پیلانی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬لە بەغدا،‮ ‬لەچەند شوێنێكی‮ ‬دیاركراو بۆسەیان بۆ ئۆتۆمبێلەكەی‮ ‬كاك ئیدریسیان نایەوە،‮ ‬بەخەیاڵی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬لەناو ئۆتۆمبێلەكەدایە‮. ‬لە كاتژمێر‮ ‬10:00ی‮ ‬شەو ئۆتۆمبێلەكەی‮ ‬كاك ئیدریسیان دایە بەر دەستڕێژی‮ ‬گوللە و پێیان وابوو كە حەمید بەرواری، ئیدریس بارزانییە لەبەر ئەوەی‮ ‬هەردووكیان هەندێك لەیەكتر دەچوون،‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬گوللە بارانەكە،‮ ‬ئۆتۆمبێلەكەی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬50‮ ‬گوللەی‮ ‬بەركەوت و حەمید بەرواری‮ ‬بەسەختی‮ ‬بریندار بوو،‮ ‬بەڵام محەمەد عەزیز و حەسەن كاوانی‮ ‬كە ئۆتۆمبێلەكەی‮ ‬لێدەخوری‮ ‬هەردووكیان بێ زیان بوون و زیرەكانە حەسەن كاوانی‮ ‬توانی‮ ‬ئۆتۆمبێلەكە بەناو بۆسەكەدا لێخورێ تاكو لە بۆسەكە دووركەوتنەوە‮.‬

‬هەڵبەت ئەم هەوڵەی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬گرنگی‮ ‬و پایە و پێگەی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬دەخاتەڕوو لە نێو بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬دوژمنان و داگیركەران دڵنیابوون لەوەی‮ ‬كە بە تیرۆركردنی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬یاخود كاك مسعود بارزانی‮ ‬یاخود جەنابی‮ ‬مەلامستەفا بارزانی‮ ‬ئیتر دۆزی‮ ‬كورد و شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لەناو دەچێت‮. ‬بەڵام لێهاتووی‮ ‬و خەبات و شۆڕشگێری‮ ‬و نیشتمانپەروەری‮ ‬و كۆڵنەدانی‮ ‬ئەم سێ سەركردە مێژوویانەی‮ ‬میللەتەكەمان بووە مایەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە رژێمی‮ ‬عێراق لە میانەی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬11ی‮ ‬ئازاری‮ ‬1970 ‮ ‬دان بە مافی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بنێ وەكو شەریكێكی‮ ‬دەستووری‮ ‬لە خاكی‮ ‬عێراق و ئەمڕۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان لەسایەی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬بارزانی‮ ‬قەوارەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كاریگەرو دانپێنراوە لە نێو پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دەستووری‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬عێراقدا‮. ‬