خهبات: پەریها عومەر:-
لەدایكبووی ساڵی1996 لە هەڵەبجەی خۆشەویست چاوی بە دونیا هەڵهێناوە لە هەموو قۆناخەكانی خوێندنیدا سەركەوتنی بە دەستهێناوە. دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەڵەبجە بەشی هونەری شانۆی تەواو كردووە، بە پێویستمانزانی لە نزیكەوە ئەم خاتوونە شانۆكارەمان بەسەر بكەینەوە شنیا بۆ (خەبات) دوا:
ئایا وەكو شانۆكارێك بەشداری چەند كاری شانۆییت كردووە؟
وەك حەزێك بۆ هونەر سەرەتا لە خانەی منداڵانی هەڵەبجە بەشداربووم لە چەندین كاری هونەری وەك شانۆی منداڵ و سەمای بالێ ئێستاش لە گرووپی پانتای شانۆی واڵام كە لە 2001 دامەزراوەو چەندین كاری شانۆییمان ئەنجامداوە لەوانە چیرۆكی مردن لە بەهەشت پرتەقاڵی خوێن زیندان و قیامەت
لە كاری شانۆییدا هیچ خەڵاتێكت بە دەستهێناوە؟
بەڵێ خەڵاتی ناوەندی غەزەلنووس بۆ ئەكتەری ساڵی 2017-2018، خەڵاتی ئاڵتونی باشترین ئەكتەری كچم بردووە لەفستیڤاڵی شانۆی كەركووك خولی جیهاد دڵپاك.
هەتاكەی ئامادەی شانۆكاربیت؟
وەك خولیایەكی خۆم بۆ شانۆ زەمەن ڕێبدات لەسەر كاری شانۆیی بەردەوام دەبم.
دەبێت چی بكرێت بە بۆچوونی تۆ هەتا بینەرو شانۆ ئاشت بكرێنەوە؟
لەڕاستیدا زۆربەی شانۆكانی ئێستا بەسیاسی دەكرێن یاخود بەبێ حەزو خولیایەكی زۆری ئەكتەرە لەوانەیە زۆربەی كات بۆ خۆ دەرخستن بێت دەنا شانۆ بەو جوانییەی خۆی پیشان بدرێت بینەر كێشەی نابێت لەگەڵ شانۆدا.
ڕۆڵ بینین لە شانۆی شەقام خۆشترە یان هۆڵ بۆ؟
هیچ جیاوازیەك نییە لەشانۆی سەر شەقام و هۆڵ تەنها ئەوە نەبێت كە بینەری شانۆی هۆڵ بینەری تایبەتە بۆ حەزێكی شانۆیی بەڵام شانۆی سەر شەقام ئەكتەر خۆی هەموو جۆرە بینەرێك بە نواندنەكەی كۆدەكاتەوە لەخۆی لە سەر شەقامدا.










