خەبات‮- ‬سەنگەر حوسێن‮:‬-
لەم رۆژانە،‮ ‬ساتیرە چیرۆكی‮ ‬نووسەر سەلام عەبدولڵا بەناوی‮ ‬تەقەی‮ ‬خۆشی‮ ‬رامەگرن‮ ‬كەوتە بەر دیدی‮ ‬خوێنەران‮.‬
ئەم كتێبە‮ ‬56 چیرۆكی‮ ‬بە شێوەی‮ ‬تەنزو له دووتوێی 352 لاپەڕە بە چاپێكی‮ ‬قەشەنگ بڵاوكرایەوە،‮ ‬نووسەر سەلام عەبدولڵا لە پێشەكی‮ ‬كتێبەكەیدا كە لەدەرەوەی‮ ‬وڵات چاپكراوە،‮ ‬ئاماژە بەوە دەكات كە زۆربەی‮ ‬چیرۆكەكانی‮ ‬ئەم كتێبە كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەدووتوێی‮ ‬كتێبێكدا بە نێوی‮ ‬تەقریرستان لە ساڵی‮ ‬2000 لە دەزگای‮ ‬چاپ و بڵاوكردنەوەی‮ ‬موكریانی‮ ‬بڵاوكراوەتەوە‮. ‬دەشڵێت‮: ‬هەندێك لە نووسینەكان سەرەتای‮ ‬ساڵانی‮ ‬هەشتا نووسراون و لە دەرەوەی‮ ‬وڵات بڵاوكراونەتەوە بۆیە بێ دەستكاری‮ ‬وەك خۆی‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬بڵاوكردۆتەوە‮.‬
چاپی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئەم كتێبە بە تیراژی‮ ‬1000 دانە لە بەرێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كتێبخانەكان ژمارەی‮ ‬908ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2019ی‮ ‬پێدراوەو شكار نەقشبەندی‮ ‬كاری‮ ‬دیزاینی‮ ‬ناوەرۆك و بەرگەكەی‮ ‬كردووە‮.‬
نووسەری‮ ‬كتێبەكە سەلام عەبدولڵا لە پێشەكی‮ ‬كتێبی‮ ‬تەقەی‮ ‬خۆشی‮ ‬رامەگرن‮ ‬لەبارەی‮ ‬تەنز‮ ‬دەنووسێت‮: ‬ئەدەبی‮ ‬تەنز‮ ‬لای‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد بڕێك نوێیە گەر نەڵێم هەر تەواو نوێیە،‮ ‬دیارە هەر دیاردەیەكی‮ ‬نوێش لەسەرەتادا تووشی‮ ‬بەرەنگاربوونەوە دەبێ و دژایەتی‮ ‬دەكرێ و نووسەرەكەشی‮ ‬تووشی‮ ‬دەردەسەری‮ ‬دەبێ‮. ‬نووسەری‮ ‬گەورەی‮ ‬تورك‮ ‬عەزیز نەسین‮ ‬نموونەیەكی‮ ‬زیندووە بۆ هەڵوێستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بەگشتی‮ ‬داموودەزگاكانی‮ ‬بەرپرس بە تایبەتی‮ ‬كە لەسەرەتای‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬نووسیندا تووشی‮ ‬چ چەرمەسەری‮ ‬و گرتن و دژایەتییەك دەبووەوە،‮ ‬چونكە ئەم جۆرە ئەدەبە كەمووكوڕییەكانی‮ ‬كۆمەڵ،‮ ‬وەك كاریكاتێر گەورەتر نیشان دەدات و پەنجە دەخاتە سەر‮ ‬دیاردەی‮ ‬ناقۆڵاو بەسەرچوو‮.‬