ه‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كە كاتژمێر 7:54 دەقیقەی ئەم بەیانییە رێكەوتی 23ی تشرینی دووەم بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لەبۆری غازی كۆرمۆر؛ ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواویی وێستگە غازییەكانی هەولێر و سلێمانی و بازیان راوەستا، بەمەش تەواوی یەكەكانی وێستگەكان راوەستان كاریگەریی توندی كردە سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی.

راشیده‌گه‌یه‌نن لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن تاوەكو كوژانەوەی گشتی روونەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەباش سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەن بۆ ئەوەی كارەبا بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوام بێت

وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێم ده‌شڵێت ، وا چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 6 كاتژمێری داهاتوودا دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە.