خه‌بات: ‬پەریها عومەر:-
لە دایكبووی‮ ‬1975‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەرچووی‮ ‬پەیمانگای‮ ‬هونەرە جوانەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەشی‮ ‬شانۆ‮ ‬نواندن‮ ‬تەواوكردووە خێزاندارەو دوو منداڵی‮ ‬بە ناوی‮ ‬میرڤان و مینۆ‮ ‬هەیە،‮ ‬وەك ئەكتەرێك بەشداری‮ ‬چەند دراماو فیلمێكی‮ ‬كردووە‮. ‬
یەكەم كاری‮ ‬فیلمی‮ ‬زامی‮ ‬كامێرا‮ ‬ساڵی‮ ‬2000‮ ‬و‮ ‬درامای‮ ‬گەڕان‮ ‬بەدوای‮ ‬سێبەرەكان‮ ‬وەك‮ ‬یەكەم‮ ‬كاری‮ ‬درامایی‮ ‬درامای‮ ‬ئاریا‮ ‬درامای‮ ‬رەباب و گائر جنوب‮ ‬بۆ كەناڵی‮ ‬العراقیە و درامای‮ ‬سایە و درامای‮ ‬سەمای‮ ‬تەرزە‮ ‬هەیە وەك‮ ‬كارمەندی‮ ‬تەلەفزێۆنی‮ ‬لە كەناڵ پەروەردەیی‮ ‬كاری‮ ‬مۆنتاژ ئەكات‮.‬
ئایا لەئێستادا درامای‮ ‬كوردی‮ ‬لە چ‮ ‬ئاستێكدایە؟
‮ ‬درامای‮ ‬كوردی‮ ‬لە ئێستایا لەئاستێكی‮ ‬باشا نیە لەچاو دراماكانی‮ ‬تر لەرابردوودا‮ ‬،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬لەئێستایا كۆمەڵێ كاری‮ ‬نوێ ئەكرێت بەوپێشكەوتنەی‮ ‬لەئاستی‮ ‬تەكنێكی‮ ‬نوێی‮ ‬لە پێداویستی‮ ‬هونەری‮ ‬وەك كامێراو دەنگ و هەموو جۆرە تەكنیكێكێ هونەری‮ ‬هاوچەرخ لەچاو رابردوودا‮. ‬واتە كێشەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬درامای‮ ‬كوردی‮ ‬لە ئێستایا نەبوونی‮ ‬سیناریۆیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬سەردەمی‮ ‬،،‮ ‬كۆمەڵێ هەوڵی‮ ‬بچووك هەن‮ ‬بەڵام جێگای‮ ‬دڵخۆشییەكی‮ ‬زۆر نین‮ . ‬لەئاست تموحی‮ ‬چاوی‮ ‬بینەری‮ ‬كوردیدا چونكە چاوی‮ ‬بینەری‮ ‬كورد ئێستا زۆر كراوەیە بەهۆی‮ ‬كرانەوەی‮ ‬بەجیهانی‮ ‬درامای‮ ‬ئێرانی‮ ‬و توركیدا واتە ئەگەر درامای‮ ‬كوردی‮ ‬ئەبێت بگاتە نزیك لە درامای‮ ‬ئێرانی‮ ‬یان‮ ‬توركی‮ ‬ئەوا بینەر حەقیەتی‮ ‬رەخنەی‮ ‬توند بگرێت‮ ‬،،‮ ‬كەواتە ئەبێت هزرێكی‮ ‬نوێی‮ ‬دراما بێتە ناو كایە كاری‮ ‬درامای‮ ‬كوردی‮ ‬تا ئاستێك بینەر دڵخۆش بكات و ئاهێك بگەڕێتەوە بۆ درامای‮ ‬كوردی‮ ‬هیوا خوازم ئەو پێشكەوتنە ببینین لە درامای‮ ‬كوردیدا
تاچەند قورسترە كاتێك‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبینیت لەگەڵ‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئاسای؟
هەموو رۆڵ بینینێك لەدراما‮ ‬یان فیلمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬چ رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بێت‮ ‬یان ناوەند‮ ‬،‮ ‬پێویستی‮ ‬بەخۆ ئامادە كردنە بۆ ئەو رۆڵە وەك نواندن لەو كارەكتەرە ئەبێت‮ ‬كەسێتی‮ ‬ئەو كارەكتەرە لەخۆتا بەرجەستە بكەیت و بتوانی‮ ‬نواندنی‮ ‬بكەیت خۆ هیلاكردنێكی‮ ‬تەواوی‮ ‬ئەوێت لە رووی‮ ‬ئەكادیمیەوە چونكە نواند هێندە كارێكی‮ ‬ئاسان نیە هەموو كەسیك بتوانێ ئەگەر وانەبوایە بڕوانامەی‮ ‬نەدەبوو نواندن‮. ‬
چی‮ ‬دەڵێیت‮ ‬بەو ئەكتەرانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕێكلام‮ ‬دەكەن؟
من وەك‮ ‬بۆچوونی‮ ‬خۆم هەرگیز پێم باش نیە ئەكتەری‮ ‬خۆمان خەریكی‮ ‬كاری‮ ‬رێكلامی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بێت و ببێتە هەوێنێ نواندن‮ ‬بۆ كاڵایەك كە ئایا ئەو كاڵایە لەرووی‮ ‬كوالێتەوە چۆنە،‮ ‬تەنها بۆ پەیداكردنی‮ ‬كەمێك پارە،چونكە رێكلام‮ ‬هەموو كەسێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬دەتوانێ‮ ‬بیكات‮ ‬هیچ هونەرێكی‮ ‬تێدانیە‮ ‬تەنهاو تەنها‮ ‬دابەزاندن‮ ‬ئاستی‮ ‬ئەوكەسەیە لەرووی‮ ‬هونەریەوە‮ ‬،‮ ‬هونەرمەند رێكلام‮ ‬بۆ كار مرۆڤدۆستی‮ ‬و خێرخوازیەكان‮ ‬بكات‮ ‬زۆر كاریگەرتر ئەبێت لەچاو بازرگانی‮ ‬بۆ كاڵایەك‮ ‬بۆ دەسكەوتێكی‮ ‬ماددی‮ ‬كەم‮ ‬بێت‮ ‬یان‮ ‬زۆر‮ ‬ئەوەش ئەكەوێتە سەر ئاستی‮ ‬هۆشیاری‮ ‬هونەرمەندان بەگشتی.
ئایا‮ ‬دوا پڕۆژەت چییە لە داهاتوو بۆ‮ ‬درامای‮ ‬كوردی؟
لە ئێستادا هیچ پڕۆژەیەكی‮ ‬نوێی‮ ‬هونەریم لە بەردەستا نیە كە كاری‮ ‬تێدا بكەم‮ ‬هەركارێكیشم هەبێت لە ئایندەدا لەرێگای‮ ‬ئەكاونتی‮ ‬خۆمەوە‮ ‬بڵاوی‮ ‬ئەكەمەوە‮. ‬