رۆژنامەی ESPN ئاشكرای كردووە كە یانەی مانچستەر یزنایتد، یاریزانانی یانەكەی ئاگادار كردۆتەوە كە كە بەهیچ شێوەیەك لە ئەستانا نەسوڕێنەوە كاتێك گەشت بۆ ئەستانا دەكەن بۆ رووبەرووبوونەوەی یانە كازاخستانیەكە.
تیپەكەی ئولی سۆلسكایەر لەكەشێكی سارد كە پلەی گەرما لەخوار 20 پلەوەیە لە حولی ئەورووپی بەرامبەر ئێف سی ئەستانا لە خولی ئەورووپی یاری دەكەن، هەربۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیە داوایان لە یاریزانان كردووە كە نەچنە دەرەوە و ئەگەر بۆ كارێكی پێویستیش بێت نابێ لە 10 خولەك زیاتر لەدەرەوە بمێننەوە.










