خه‌بات‮: ‬هاوار مورتكەیی:-
رۆبیلا دی‮ ‬جیسۆس كچە شەترەنجزانێكی‮ ‬لاوی‮ ‬فلپینییە و خاوەن میدالیای‮ ‬زێڕی‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬شەترەنجە لەسەر ئاستی‮ ‬ئاسیا بۆ خوار‮ ‬18 ساڵ،‮ ‬ئەو پێی‮ ‬وایە كە شەترەنج ئەوی‮ ‬هەڵبژاردووە نەوەك بەپێچەوانەوە،‮ ‬ئەو كاتیك فێری‮ ‬شەترەنج بووە هێشتا فێرنەبووە بنوسی‮ ‬و بخوێنێتەوە،‮ ‬ئەو كچە شەترەنجزانە لە دیمانەیەكی‮ ‬لاپەڕەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات باس لە كاروانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سەرەتای‮ ‬ئاشنابوونی‮ ‬بەم وەرزشە و هەروەها دەسكەوتەكانی‮ ‬كە بەدەستی‮ ‬هێناون لەگەڵ خەونی‮ ‬ئەو كە هێشتا نەهاتۆتەدی‮.‬

‮ ‬پێش خوێندن فیری شەترەنج بووم
رۆبێلا جیسۆس‮ ‬Robelle S. de Jesus ساڵی‮ ‬2000 لە شاری‮ ‬مانیلای‮ ‬پایتەختی‮ ‬فلپین لەدایك بووە،‮ ‬ئەو سەرەتا باسی‮ ‬لەوە كرد كە چۆن شەترەنجی‮ ‬خۆشویست و گوتی‮: ‬ناتوانم بڵێم كە خۆم شەترەنجم هەڵبژارد،‮ ‬بەلكو شەترەنج منی‮ ‬هەڵبژارد،‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمجار كە روناكیم بینی،‮ ‬شەترەنج لەبەردەمم بوو،‮ ‬من بچوكترین ئەندامانی‮ ‬ماڵەوە بووم،‮ ‬پێم وایە شەترەنج زۆر بەسوود بوو بۆ من،‮ ‬چونكە لەكاتێكدا كە مێشكم گەشەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬شەترەنج لەپاڵم بوو،‮ ‬بۆیە جگە لە شەترەنج،‮ ‬هیچ جۆرە وەرزشێكی‮ ‬دی‮ ‬لەخەیاڵم نەبوو،‮ ‬بۆیە‮ ‬یاری‮ ‬شەترەنج تاكە وەرزش بوو كە ناسیم و لەوكاتیەوە بەشیوەیەكی‮ ‬درووست ئەو‮ ‬یارییە دەكەم،‮ ‬بەواتایەكی‮ ‬تریەكەمجار فێری‮ ‬شەترەنج بووم پێش ئەوەی‮ ‬فێرە نوسین و خوێندن بم،‮ ‬تەمەنم تەنها‮ ‬3 ساڵان بوو فێری‮ ‬شەترەنج بووم‮.‬

5 جار ركابەری‮ ‬پاڵەوانێتییەكانم كرد
دواتر ئەو كچە شەترەنجزانە لاوەی‮ ‬فلپین زیاتر گوتی‮: ‬كاتیك چوومە قوتابخانە بەردەوام بووم لە‮ ‬یاریكردن،‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬5 ساڵ لەسەر‮ ‬یەكتری‮ ‬ركابەریم لە پاڵەوانڤیتییەكانی‮ ‬شاری‮ ‬مانێلا دەكرد،‮ ‬هەروەها لەسەر ئاستی‮ ‬قوتابخانەكانیش بەهەمان شێوە،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2012 بۆ‮ ‬یەكەمجار رەیتینگی‮ ‬نیودەوڵەتیم وەرگرت‮ (‬1875) ریتینگی‮ ‬فیدا،‮ ‬ئەمە بۆ من هەنگاوێكی‮ ‬گەورە بوو،‮ ‬چونكە لە فلپین رێنماییەك هەیە كە دەبی‮ ‬3 تا‮ ‬6 جار بەشداری‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬سەر ئاستی‮ ‬فلپین بكەی‮ ‬ئەوكات ئەو مافەت پیدەدرێت رەیتینگ وەرگیت،‮ ‬رۆژ دوای‮ ‬رۆژ زیاتر حەزم دەچووە سەر شەترەنج و زۆرترین بەشداریم دەكرد،‮ ‬كچێكی‮ ‬چالاك بووم بۆیە ماڵەوەش بەهەموو شێوەیەك پشتگیریان دەكردم،‮ ‬شەترەنج فێرە‮ ‬یاسایەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬كردم كە ئەگەر بڕیاریكی‮ ‬هەڵەت دا ئەوا پیویستە رووبەڕووی‮ ‬سزا ببیتەوە،‮ ‬سزاش لە شەترەنج دۆڕاندنە‮.‬

خۆبەدەستەوە نادەم
لە كۆتاییدا رۆبێللا دی‮ ‬جیسۆس گوتی‮: ‬ئەنجامی‮ ‬باشم لە پاڵەوانێتییە جۆراوجۆرەكان بەدەستهێناوە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬شانازی‮ ‬پێوەدەكەم و حەزەكەم ئاماژەی‮ ‬پێبدەم بەدەستهێنانی‮ ‬میالیای‮ ‬زێڕێ ئاسیا بوو كە ئەمساڵ لە‮ ‬UAAP بەدەستم هێنا،‮ ‬ئەو ئەنجامانەی‮ ‬بەدەستیشم هێناون لەسایەی‮ ‬پشتگیری‮ ‬ماڵەواەمان بووە هەروەها راهێنەرەكەم‮ ‬Christopher Rodriguez كە بڕوای‮ ‬پیم بەخشی‮ ‬و فێری‮ ‬زۆر تەكنیكی‮ ‬یاری‮ ‬كردم،‮ ‬هەروەها شەترەنج كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬بەسەر ژیانی‮ ‬رۆژانەمەوە هەبووە،‮ ‬شەترەنج فێری‮ ‬كردم چۆن رووبەڕووی‮ ‬كێشەكانم ببمەوە،‮ ‬هەروەها فێری‮ ‬كردم كە خۆبەدەوەستەوە نەدەم‮.‬