شەنگە هاوار كاكەیی
لە دیبەتی‮ ‬میریدا زۆر گفتوگۆی‮ ‬گەرم هاتنە بەر باس و خواست سەبارەت بە هێڵە گشتییەكانی‮ ‬سیاسەت و گۆڕانكارییە دەستوورییەكانی‮ ‬عێراق و ئایندەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬هەرچەندە تەوەرەكان سەرجەمیان گرنگن،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەك خاڵی‮ ‬جەوهەری‮ ‬تێكڕای‮ ‬پرسەكانی‮ ‬بووژاندەوە بۆ وێردێكی‮ ‬شیرینی‮ ‬وتووێژەكان كە بەڕێز سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان فەرمووی‮ ‬دەبێ خزمەتكار بن‮. ‬تێڕامانی‮ ‬دیبەیت و ئامۆژگاری‮ ‬كاك مەسرور بارزانی‮ ‬لەكاركردن بۆ بەرجەستەبوونی‮ ‬مافی‮ ‬هاووڵاتییان و دەوڵەمەندكردنیەتی‮ ‬بە ئەجێندای‮ ‬چاكسازی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬هاووڵاتییان لە دامەزراوە فەرمییەكان بە بنەمایەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬پتەو و گرێدانی‮ ‬بە تەكنیكی‮ ‬تەكنەلۆجی‮ ‬و زمانی‮ ‬سەردەم‮.‬

ئەمانە ئەگەرچی‮ ‬گوزەرشتەیەكن و بووەتە هاجیس و خەونێكی‮ ‬دووری‮ ‬تاكی‮ ‬كوردی،‮ ‬بەڵام كە خەمی‮ ‬هاووڵاتیی‮ ‬و هاووڵاتیبوون لە ئەولەویاتی‮ ‬خەمەكانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانە و دڵنیاشین لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا دەبنە راستییەكی‮ ‬سەلمێندراو‮. ‬دیارە پێداگیریی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬ئەم بنەمایانە لەكاتێك دایە كە دیاردەی‮ ‬بۆرجوازیەتی‮ ‬وەزیفی‮ ‬و فەرامۆشكردنی‮ ‬مافی‮ ‬هاووڵاتییان لەئارادایە و خەریك بوو سەلیقە و ئەدای‮ ‬وەزیفی‮ ‬موئەسەساتی‮ ‬هەرێم لە رێڕەوی‮ ‬سرووشتی‮ ‬خۆی‮ ‬لابچێت و بە پەتای‮ ‬گەندەڵی‮ ‬بخنكێت،‮ ‬هەرچەندە دیاردەی‮ ‬ئیستیعلای‮ ‬وەزیفی‮ ‬بەخۆ زلزانین و فەرامۆشی‮ ‬و كەمتەرخەمی‮ ‬هەرگیز سیمایەكی‮ ‬شاراوە نەبوون لە سیمای‮ ‬ئەم دامەزراوانەدا،‮ ‬كە لە بنەڕەتدا دەچێتە قاڵبی‮ ‬نەخۆشییە دەروونییەكان،‮ ‬ئەم پەتایە بەربڵاوە وەكو ئافاتێكی‮ ‬بنبڕكەر و رەنگە بۆ دۆزینەوەی‮ ‬میكانیزمێكی‮ ‬گونجاو بەسەدان پێشنیاری‮ ‬پێشنیاز كراو خرانەڕوو،‮ ‬بەڵام دەپرسین گرنگترینیان كامانەن؟ ئەوە دەبێ فۆكس بخەینە سەر پۆختی‮ ‬ئاراستەكان كە دەبێ لەسەر بنەمای‮ ‬وەلای‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬رەوتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەستیان گەرم بێ لە دەسەڵات و دابمەزرێن و ئەم دامەزراوانە بڕازێندرێتەوە بە خوێنی‮ ‬فرێش و وزەی‮ ‬ئەكتیڤ و كاراما لە كوڕان و كچانی‮ ‬نیشتمان،‮ ‬كە ئەم بنەمایە خۆرسكە لە تێفكرینی‮ ‬مەدرەسەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر وەرگیراوە لەمەڕ‮ ‬پرسە نەتەوەییەكاندا چ لە مەسەلەی‮ ‬باوەڕبوون بە‮ ‬یەكسانی‮ ‬عەدالەتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬چ لە بابەتی‮ ‬وەلائی‮. ‬

كاتێك بیر لە هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬بیرۆكراسیەتی‮ ‬وەزیفی‮ ‬دەكرێتەوە تاقە ئامانج لەم هەڵكۆڵینەوە بۆ ئەوەیە كە ئەم دەسەڵاتە لە داڕشتنی‮ ‬یاسایەكی‮ ‬بەرقەرار بە بوعد و مەنزوومە ئینسانییەكەیەوە دوور لە جیاوازی‮ ‬جەندەری‮ ‬و پەتای‮ ‬گەندەڵی‮ ‬سەركەوتووبێت‮. ‬دیارە گۆڕینی‮ ‬پۆستە سەركییەكان هەر چوار ساڵ جارێك گوڵڕێژێكە بۆ گەشەی‮ ‬دیموكراسییەت و كوشتنی‮ ‬قۆرخكاری‮ ‬بەرپرسان،‮ ‬چونكە كورسی‮ ‬تا سەر بۆ كەس نییە‮.
‬
ئەم مۆدێلە باوەی‮ ‬ئێستاش بەرجەستەیە هەرچەندە سەوابت نییە و دەكرێ بگۆڕدرێ بەهۆی‮ ‬گەشەسەندن لە دامودەزگاكان كە لە دەرئەنجامی‮ ‬ئەو عورفە وەزیفییە فاسیدانە هاتووەتە ئاراوە كە كەڵەكەبوونی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬پاشماوە وێرانەكەی‮ ‬حزبی‮ ‬بەعس و رژێمی‮ ‬پێشووە،‮ ‬كە بە بۆماوەیی‮ ‬وەرگیراوە وەكو نەریت و عورفێكی‮ ‬باو لە زیهنیەتی‮ ‬ئەو چینەدا سەوز بووە و كە باوەڕی‮ ‬بەو گفتە بێ بنەمایانە هەبوو،‮ ‬كە لە سەردمی‮ ‬فەرمانڕەوایەتییدا بە‮ ‬یاسا كارابوون بە مەبەستی‮ ‬مۆنۆپۆڵكردنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە سەرجەم كایەكاندا و ئەم ئاسەوارانەش زۆر بە زەقی‮ ‬بەدیدەكران‮.‬

تەنانەت پاش رووخانی‮ ‬رژێم و دامەزراندنی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدراڵ هەمان پەتا بنبڕنەكرا،‮ ‬بگرە خێراتریش گەشەی‮ ‬كرد،‮ ‬چونكە ئەمجارە بە هاوبەشی‮ ‬بزاوتێكی‮ ‬رێكخەری‮ ‬ئایینی‮ ‬هاوردەوە هاتە كایەوە بە باوەڕی‮ ‬دیموكراسیەتێكی‮ ‬تەوافوقی‮ ‬شكستخواز،‮ ‬كە سەرجەم دەسەڵاتەكانی‮ ‬یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەریی‮ ‬هەرس پێ هێنا‮. ‬
داڕشتی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬فەرق تەسود و تایفەگەریی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬لە عێراقی‮ ‬تازەدا دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كارگێڕی‮ ‬كەوتە ژێر تەوژمی‮ ‬ئەحزابی‮ ‬هاوردە لە هەردوو باڵی‮ ‬شیعی‮ ‬و سوننی‮ ‬و لە هەژموونی‮ ‬ئەم كاریگەریانەشدا عێراق بووە دیارترین وڵات لە بواری‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و هاووڵاتییانی‮ ‬عێراقیش مافیان پێشێلكراو دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا نە لە ژیانێكی‮ ‬ئاسوودە و نە لە سیاسەتێكی‮ ‬ئارامیش‮. ‬

ئەم دەرهاوێشتانە دەرخەری‮ ‬ئەو راستییەیە كە گەلی‮ ‬عێراق برا گەورەیەكی‮ ‬نیشتمانییان نییە لە خەمەكانی‮ ‬نیشتمان بپێچێتەوە،‮ ‬بۆیە نە روئیا و نە دواڕۆژیان دیارە و نەپلان و نە ستراتیژیش،‮ ‬چونكە ئەوانەی‮ ‬لە دەسەڵاتن بە تەوژمی‮ ‬نیشتمانپەروەری‮ ‬گۆش نەكراون،‮ ‬بگرە دەتوانین بڵێین بە نۆكەری‮ ‬بێگانە لە دەسەڵات رسكاون و جێگەی‮ ‬سەرسوورمانیش نییە كە دەبینین نیوەی‮ ‬بودجەی‮ ‬عێراق بۆ نەفەقاتی‮ ‬سیادی‮ ‬تەرخان كراوە و‮ ‬تەنگژەی‮ ‬ئەم قەیرانەش گەیشتە هەرێمی‮ ‬كوردستان و پڕوشكێك لەم ئاگرەمان بەركەوت‮. ‬ئەمەش بەهۆی‮ ‬پابەندبوونی‮ ‬ناچاریی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و‮ ‬لكاندنی‮ ‬بە حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬شكستخوازەوە،‮ ‬ئەم هۆكارەش وای‮ ‬كرد كە بەربەست و تەگەرە دروست بێت لەپێداچوونەوە بە‮ ‬یاسا كارگێڕییەكان و لەم روانگەیەشەوە دەنگی‮ ‬نەشازی‮ ‬سكاڵای‮ ‬پەرلەمانتارانی‮ ‬هەرێم بەرزبووەوە بۆ هاوتاكردنی‮ ‬مووچەكانیان بە بەراورد بە پەرلەمانتارێكی‮ ‬عێراقی‮ ‬كە دوو هێندەی‮ ‬مووچەی‮ ‬پەرلەمانتارانی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بێ ئاگا لەو راستییەی‮ ‬كە بەرپرسانی‮ ‬عێراق بە رەهەندێكی‮ ‬داگیركەرانە و نەزعەتێكی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬دەستیان گەرم بووە لە دەسەڵات،‮ ‬نەك بە رەهەندی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و موئەسەساتی،‮ ‬كە لە ئەزموونی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردیدا بوونی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬چاوەڕوانیش دەكرێ لە هەنگاوی‮ ‬داهاتووی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬چاكسازی،‮ ‬چاوخشاندنەوەیە بە مووچەی‮ ‬پلە پلەباڵاكان وەكو ئاوڕدانەوەیەكی‮ ‬تازە،‮ ‬بۆ رسكاندنی‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬بەهێز و پرۆفیشناڵ‮. ‬
‮❊ ‬ماستەر لە‮ ‬یاسای‮ ‬گشتی،‮ ‬زانكۆی‮ ‬حیكمە بەیروت