خهبات: هەمزە سەرحان:-
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ كانی بەرهەمێكی نوێی خۆی بەشێوازی دوێت لەگەڵ ڕۆنی ئارتین بڵاوكردەوە.خانمە گۆرانیبێژ كانی لەگەڵ ڕاپەری كورد رۆنی ئارتین ڤیدیۆ كلیپێكی بەناوی “نزێكن” بڵاوكردەوە، كە كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكە لەلایەن ئیبراهیم چلیك ئەنجام دراوە.
كانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئاوازدانەر كارزاندا كردووە، هاوكات ڕۆنی ئارتین یەكێك بوو لەو گەنجە لاوانەی كە لە بەرنامەی كورد ئایدڵ بەشدار بوو، كە بەشێوازی ڕاپ گۆرانی دەوت و خۆی بەسەرۆكی ڕاپ و هیپۆپی كوردی دەزانی.










