شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
گۆڕانكارییەكانی‮ ‬ناوچەكە بە تایبەتیش لە دوای‮ ‬دەركەوتن و قۆناغی‮ ‬سەرەتای‮ ‬كۆتاییهاتنی‮ ‬داعش،‮ ‬بە نیسبەت كوردەوە،‮ ‬ئەرێنی‮ ‬بوون،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬كورد ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬شەهید و قوربانی‮ ‬دا و بە خوێن ناوچەكەیەكی‮ ‬زۆریشی‮ ‬پاراست،‮ ‬بەڵام لەڕووە سیاسییەكەیەوە كورد قازانجی‮ ‬كرد بەوەی‮ ‬لە دوو بەشی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬پێشمەرگە و شەڕڤانان شەڕی‮ ‬گەورەترین گرووپی‮ ‬تیرۆریستییان كرد تا ئاستی‮ ‬ئەوەی‮ ‬وڵاتان ئەگەر وەك موجامەلەش بووبێت،‮ ‬لەسەر شاشە جیهانییەكانەوە گوتیان جیهان قەرزاری‮ ‬كوردە‮. ‬دەی‮ ‬ئێستا پێویستە بڵێین جیهان شەرمەزاری‮ ‬كوردە‮!‬
لە شەڕی‮ ‬داعشدا تەواوی‮ ‬فۆكەسەكان لەسەر كورد بوون،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد،‮ ‬دۆزێكی‮ ‬نەتەوەییە و بە خاكەوە گرێدراوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬داعشیشدا كردی،‮ ‬بەشێكی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬بووە،‮ ‬وەك بەرپرسیارێتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬بەوەی‮ ‬رێگەی‮ ‬نەدا خاكەكەی‮ ‬داگیربكرێت،‮ ‬لەكاتێكدا نەتەوە و وڵاتەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬ئەمەیان نەكرد و گەورەشارێكی‮ ‬وەك مووسڵ و دەیان ناوچەی‮ ‬دیكەیان رادەستی‮ ‬چەند سەد چەكدارێكی‮ ‬داعش كرد،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬پێنج سەعات شەڕی‮ ‬دژ بە داعش بكەن،‮ ‬بەڵام كورد لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و رۆژئاوای‮ ‬كوردستاندا بە خوێن ئەو شەڕەی‮ ‬كرد،‮ ‬ئەگەر ناوچەیەكیشی‮ ‬داگیر كرابێت،‮ ‬دواتر هەوڵی‮ ‬وەرگرتنەوەی‮ ‬داوە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬داعش لە زاكیرەی‮ ‬هەر كوردێكدا بەهێز بووە و ئێستاش هەمان ئیرادە هەیە‮. ‬لە نموونەی‮ ‬شنگال و مەخموور و گوێڕ‮ ‬و كۆبانی‮ ‬و دەیان ناوچەی‮ ‬دیكە كە كەوتنە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬داعش،‮ ‬بەڵام بەخێرایی‮ ‬ئازادكران‮. ‬لەكاتێكدا كورد چەكی‮ ‬پێشكەوتوو و پارەی‮ ‬باشیشی‮ ‬نەبوو،‮ ‬بەپێچەوانەی‮ ‬سوپای‮ ‬ئەو دەوڵەتانەی‮ ‬لەبری‮ ‬ئەوەی‮ ‬شەڕ‮ ‬بە چەكەكانیان بكەن،‮ ‬بەپێچەوانەوە بە چەكی‮ ‬سوپا لە كورد و لە سوپاش درا،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە دوای‮ ‬خۆیانەوە هەرچی‮ ‬چەكوچۆڵیان هەبوو،‮ ‬رادەستی‮ ‬داعشیان كرد كە بووە هۆی‮ ‬بەهێزبوونی‮ ‬داعش‮.‬
بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬درووستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬لەو وڵاتە وێرانەیەدا،‮ ‬كورد دژایەتی‮ ‬زۆری‮ ‬كراوە،‮ ‬كوژراوە،‮ ‬ئەنفالكراوە،‮ ‬خاكی‮ ‬تەعریبكراوە،‮ ‬كیمیابارانكراوە،‮ ‬لەشكركێشی‮ ‬كراوەتەسەر و هەموو رێگەیەكیشی‮ ‬لە دژی‮ ‬گیراوەتەبەر،‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬بزركردنی‮ ‬شووناس و رەسەنێتیی‮ ‬كورد لەسەر خاكەكەی‮ ‬خۆیدا،‮ ‬كە لە گەلەكۆمەیەكی‮ ‬نێودەوڵەتیدا لە بەرژەوەندی‮ ‬چەند وڵاتێكی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬لە نموونەی‮ ‬عێراق و توركیا و ئێران و سووریادا خاكەكەی‮ ‬دابەشكراوە‮.‬
لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017دا سوپا و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بە فەرمانی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق و بە هاوكاری‮ ‬گرووپێكی‮ ‬ناوخۆیی،‮ ‬هێرش كرایە سەر كورد و پێشكەوتووترین چەكی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬لە دژی‮ ‬كورد بەكارهێنرا،‮ ‬تەنیا لەبەر ئەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پرسی‮ ‬بە خەڵكەكەی‮ ‬كرد ئایا دەتانەوێت سەربەخۆ بن‮ ‬یان لەگەڵ عێراقدا بمێننەوە؟ ئەمەش وەك رەگەزێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بەوەی‮ ‬رێگە بە هەموو نەتەوە و كیانەكان دەدات چارەنووسی‮ ‬خۆیان دیاری‮ ‬بكەن،‮ ‬ئێ كوردیش تەنیا ویستی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬دیاری‮ ‬بكات،‮ ‬ئەویش لە رێگەی‮ ‬سوودوەرگرتن لە دیموكراسی‮ ‬كە دواتر بە چەك و هێرش و گەمارۆدان،‮ ‬وەڵامدرایەوە‮.‬
دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش لە سووریاش نەما،‮ ‬كورد خەریك بوو پێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە رۆژئاوای‮ ‬كوردستانیش درووست دەكرد،‮ ‬كەچی‮ ‬دیسان بە چەك و هێرش وەڵامی‮ ‬كورد درایەوە،‮ ‬لەكاتێكدا دەتواندرا ئەو كێشەیەی‮ ‬رۆژئاوا و توركیا لە رێگەی‮ ‬دیالۆگ و دانوستاندنەوە چارەسەر بكرێت و پەنا بۆ بژاردەی‮ ‬شەڕ‮ ‬نەبرێت،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬چەندانجار داوای‮ ‬كرد كێشەی‮ ‬نێوان رۆژئاوای‮ ‬كوردستان و توركیا پێویستە لە رێگەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬چارەسەر بكرێت،‮ ‬بەڵام بە داخەوە بە پاڵپشتی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا و گرووپێكی‮ ‬توندڕۆی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێستاكە هێرش دەكرێتە سەر كورد و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬لێرەولەوێ رەخنە دەگرن و ئیدانەی‮ ‬هێرشەكە دەكەن،‮ ‬بەڵام هێشتا ژن و منداڵی‮ ‬سووتاوی‮ ‬كورد،‮ ‬هاوار دەكەن و جیهانیش گوێی‮ ‬لە هاوار و گریان و ئازارەكانی‮ ‬نەتەوەیەك نییە و رۆژ دوای‮ ‬رۆژیش ئازارەكانی‮ ‬ئەو نەتەوەیە گەورەتر دەبن،‮ ‬سەرئەنجام ئەو نەتەوەیەش پەرچەكرداری‮ ‬دەبێت،‮ ‬بە جۆرێك ئەگەر كورد سەقامیگری‮ ‬نەبێت،‮ ‬ناوچەكەش سەقامگیر نابێت‮.‬