سوورە مەرگەیی

سەركردایەتیی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد دەبێ بە ئاگاییەوە لە رووداوەكانی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬عێراق بڕوانێ،‮ ‬رووداو و پێشهاتەكان بە شێوەیەكن كە عادل عەبدولمەهدی‮ ‬دەڵێ‮: ‬لە نێوان دوو بژاردە داین،‮ ‬یان مانەوەی‮ ‬حكوومەت‮ ‬یان نەمانی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬كورد دەبێ خۆی‮ ‬بۆ هەردوو ئەگەرەكە ئامادە بكات،‮ ‬ئەگەر وەك عادل عەبدولمەهدی‮ ‬دەڵێ‮: ‬بژاردەی‮ ‬یەكەم و مانەوەی‮ ‬حكوومەت بێ،‮ ‬ئەركی‮ ‬كورد و لایەنە سیاسییەكان جیاواز دەبێ لەوەی‮ ‬بژاردەی‮ ‬دووەم و نەمانی‮ ‬دەوڵەت بێ‮.‬

پێشەكی‮ ‬دەمەوێ ئاماژە بۆ ئەوە بكەم هەر كامێك لەو دوو بژاردانە بێتەدی‮ ‬كە وەك عادل عەبدولمەهدی‮ ‬دەڵێ بژاردەی‮ ‬سێیەم بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬كورد و لایەنە سیاسییەكان بۆ وەڵامدانەوەی‮ ‬درووستی‮ ‬هەر‮ ‬یەكێك لەو دوو بژاردانە تەنها‮ ‬یەك بژاردەی‮ ‬لە پێشە،‮ ‬ئەویش‮ ‬یەكدەنگ و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬نەتەوەییە‮. ‬بژاردەی‮ ‬دووەم و سێیەمیش ئەگەر هەبن،‮ ‬هەر‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەك هەوڵوێستییە،‮ ‬بۆیە ئەگەر حكوومەت بمێنێ،‮ ‬ئەوا لەم قۆناغەدا لایەنە سیاسییەكان بە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬دەتوانن مافە دەستوورییەكان بۆ كورد دەستەبەر بكەن،‮ ‬خۆ ئەگەر بژاردەی‮ ‬دووەم رووبدا و دەوڵەت نەمێنی،‮ ‬ئەوا دووبارە لایەنە سیاسییەكان بە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬دەتوانن مافە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەكان بۆ كورد دەستەبەر بكەن كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮.‬