راپۆرت -عەلی‮ ‬بانیشاری:
شارەزوور ناوچەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانە لە بەرهەم هێنانی‮ ‬دانەویڵەدا‮. ‬بەپێی‮ ‬ئامارەكانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور ساڵانە جووتیارانی‮ ‬ئەو دەڤەرە زیاتر لە‮ ‬30 ‮ ‬هەزار تەن گەنم و جۆ بەرهەم دێنن‮. ‬ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پلانی‮ ‬پێشنیاركراوی‮ ‬2019‮ -‬2020 ‮ ‬دەخاتەروو،‮ ‬بەپێی‮ ‬پلانەكە بۆ ئەمساڵ‮ ‬67 ‮ ‬هەزار دۆنم زەوی‮ ‬دێم و بەراو بە گەنم و‮ ‬1200 ‮ ‬دۆنم زەوی‮ ‬بە جۆ دەچێنرێت‮. ‬بەڕێوەبەری‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور دەڵێت‮: ‬شارەزوور ناوچەیەكی‮ ‬مسۆگەری‮ ‬بارانە و باشترە لە‮ ‬15ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم تا‮ ‬15ی‮ ‬كانووی‮ ‬یەكەم تۆو بكرێت‮.‬
وەكو شارەزایانی‮ ‬كشتوكاڵ باسی‮ ‬دەكەن ئەو دانەوێڵەی‮ ‬لە شارەزوور بەرهەم دەهێنرێت لە باشترینە،‮ ‬چونكە خاك و ئاووهەوای‮ ‬ناوچەكە زۆر لەبارە بۆ چاندنی‮ ‬دانەوێڵە‮. ‬جووتیارانی‮ ‬شارەزوور باس لەوە دەكەن ئەگەر بارانی‮ ‬پێویست ببارێت ئەوا لە ناوەڕاستی‮ ‬مانگی‮ ‬یازدە دەست بە چاندنی‮ ‬گەنم دەكەن‮. ‬دەشڵێن‮: ‬هیوادارین وەكو ئەمساڵ بەرهەمی‮ ‬گەنم و جۆ باش بێت و بەرهەمی‮ ‬رەنج و ماندووبوونمان بچنینەوە‮.‬
عەبدولكەریم عارف،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور بە(خەبات‮)‬ی‮ ‬راگەیاند‮: ‬بەپێی‮ ‬پلانی‮ ‬پێشنیاركراوی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ وەرزی‮ ‬چاندنی‮ ‬2019‮-‬2020ی‮ ‬بەرووبوومی‮ ‬دانەوێڵەی‮ ‬زستانە‮ ‬67 ‮ ‬هەزار دۆنم زەوی‮ ‬دێم و بەراو بە گەنم دەچنێرێت‮. ‬گوتیشی‮: ‬لەگەڵ بارانی‮ ‬پەڵەدا‮ ‬1440 ‮ ‬جووتیار خۆیان بۆ گەنم لە قەزای‮ ‬شارەزوور ئامادە كردووە‮. ‬ناوبراو ئەوەشی‮ ‬گوت‮: ‬جووتیارانی‮ ‬شارەزوور هەرسێ جۆری‮ ‬گەنم‮ (‬ئاراس،‮ ‬شام سێ،‮ ‬ئەدەنە‮) ‬دەچێنن‮.‬
سەبارەت بە چاندنی‮ ‬جۆ،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور گوتی‮: ‬بەپێی‮ ‬پلانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیمان جووتیاران ناوچەكە بۆ وەرزی‮ ‬چاندن‮ ‬1200 ‮ ‬دۆنم زەوی‮ ‬بە جۆی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬دەچێنن‮. ‬عەبدولكەریم عارف هەروەها ئەوەشی‮ ‬گوت‮: ‬چاندنی‮ ‬جۆ لەلایەن جووتیارانی‮ ‬شارەزوورەوە زیاتر بەمەبەستی‮ ‬ئالیكی‮ ‬ئاژەڵە‮. ‬لەبارەی‮ ‬پێدانی‮ ‬پەینی‮ ‬كیمیایی‮ ‬بە جووتیاران،‮ ‬ناوبراو گوتی‮: ‬پشكی‮ ‬پەینی‮ ‬كیمیایی‮ ‬كە بەر بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور دەكەوێت‮ ‬492 ‮ ‬تەنە‮. ‬بەڕێوەبەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور هەروەها گوتیشی‮: ‬لەو بڕە پەینە‮ ‬142 ‮ ‬تەنی‮ ‬لە جۆری‮ ‬داپە و‮ ‬350 ‮ ‬تۆنی‮ ‬لە جۆری‮ ‬یۆریایە‮.‬
موختار عومەر،‮ ‬جووتیارێكی‮ ‬دانیشتووی‮ ‬قەزای‮ ‬شارەزوورە و دەڵێت‮: ‬ئەگەر بارانی‮ ‬پێویست ببارێت ئەوا لە ناوەڕاستی‮ ‬مانگی‮ ‬یازدەوە دەست بە چاندنی‮ ‬گەنم دەكەین‮. ‬دەشڵێت‮: ‬زۆرینەی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬شارەزوور لە وەرزی‮ ‬زستاندا زیاتر خەریكی‮ ‬چاندنی‮ ‬گەنم و جۆن،‮ ‬چونكە هەم بەرهەمی‮ ‬باشە،‮ ‬هەم خزمەتێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پێویست نییە و جووتیار كەم ماندوو دەكات‮. ‬ئەو پێیوایە ئەگەر حكوومەتی‮ ‬عێراق پارەی‮ ‬گەنمی‮ ‬جووتیاران بدات و تەواوی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬گەنم بكڕێتەوە،‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئەو جووتیارانەی‮ ‬كە ساڵانە گەنم دەچێنن لە باشووری‮ ‬كوردستان بۆ دوو هێندە زیاد دەكات‮. ‬
موختار عومەر هیوای‮ ‬خواست ئەو گەنمەی‮ ‬بۆ وەرزی‮ ‬نوێ دەیچێنن وەكو ئەمساڵ باش بێت و رەنج و ماندووبوونیان بەهەدەر نەچێت‮.‬
لە باشووری‮ ‬كوردستان گـەنم و جۆ لە پێدەشتەكان بەشێوەیەكی‮ ‬بەرفراوان دەچێنرێت،‮ ‬زۆرینەی‮ ‬گەنم و جۆی‮ ‬هەرێم پشت بەئاوی‮ ‬باراناو دەبەستێت كە ساڵانی‮ ‬پێویستی‮ ‬بـە زیاتر لە‮ ‬400 ملم بارانە‮. ‬شارەزایانی‮ ‬كشتوكاڵ پێیان وایە ئەگەر ساڵانە بارانی‮ ‬پێویست ببارێت و بەرهەمی‮ ‬دانەوێڵە لە نەخۆشی‮ ‬بەدوور بێت رێژەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬گەنم و جۆی‮ ‬كوردستان بە دەیان تەن زیاد دەكات‮.‬