بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند ئەنوەر شێخانی، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و ئەنوەر شێخانی بە هونەرمەندێکی نیشتیمانپەروەر و خۆشەویستی ناو دەبات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتیمانپەروەر و ناسراوی شاری هەولێر ئەنوەر شێخانیمان پێ گەییشت. لەدەست دانی ئەو هونەرمەندە خۆشەویستە بۆ هەموو لایەكمان خەسارەتێكی گەورەیە.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو ئەنوەر شێخانی و هەموو ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.