خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین:-
تا لەژیاندان پەڕاوێز دەخرێن، بەڵام دوای مردنیان پەیكەریان بۆ دروستدەكرێت”شانۆی پەیكەری ئاڵتونی ، لە قەزای دوكان نمایش كرا . كە لە نووسنی ئومێد كەمال و دەرهێنانی ئاكار بەكر و نواندنی گیڤارا جەبار بوو ، شانۆیی پەیكەری ئاڵتونی باس لە نەهامەتیەكانی نووسەر و شانۆكارێك دەكات، كە دوای نووسینی چەندان كتێب و كاری هونەری لەكۆتای تەمەنی دا . لە لایەن كۆمەڵگاوە پەراوێز دەخرێت و دەكەوێتە بەر تانە وتەشەر و گاڵتە پێكردن . بەڵام دوای مردنی پەیكەرێكی ئاڵتونی بە پارەیەكی خەیاڵی بۆ دروست دەكرێ،ئەم كارە سێیەمین جارە لە سەر شانۆ نمایش دەكرێت و گروپی شانۆی دوكان ئەم جارە جیاوازتر كاری تیاكردووە.










