خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:-
لەچوارچێوەی كارو چالاكییە ڕۆشنبیریی و ئەدەبییەكانیدا ، سەنتەری ڕۆشنبیری ئاڵا ، كاتژمێر 5:30 ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 2019/9/14 ئێوارە كۆڕێكی شیعریی بەناونیشانی زمانی باڵندەم دەزانی بۆ خاتونی شاعیر كەژاڵ ئەحمەد لە شاری هەولێری پایتەخت ساز دەكات ..خاتوكەژاڵ ئەحمەد لە وتەیەكدا بۆ ڕۆژنامەی {خەبات} گوتی :وێڕای سوپاسم بۆ ئێوە و سەنتەری ئاڵا، لەو كۆڕە شیعریەمدا چەند دەقێكی شیعری نوێ دەخوێنمەوەو تازەترین بەرهەمی شیعریشم بەناونیشانی { زمانی باڵندەم دەزانی } بە واژۆی خۆم دەیكەمە دیاری بۆئامادەبوانی ئازیزی كۆڕەكەم، شایانی باسە هەردوو برای هونەرمەند كاكە ڕێباز بە ئامێری كلارنێت و كاكە زەكەریا بە ئامێری عود بەشداریمان لەگەڵدا دەكەن.
❊ شوێن : سەنتەری ئاڵاــ شەقامی 30 ی مەتری تەنیشت سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر.










