سەدیق سەعید‮ ‬ڕواندزی

لە مێژووی‮ ‬خەبات و بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازیی‮ ‬گەلی‮ ‬كورددا،‮ ‬هیچ شۆڕشێك هێندەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬هەڵگری‮ ‬شوناسی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و میللی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬نەبووە‮. ‬بەو مانایەی‮ ‬شۆڕشێكە هەموو چین و توێژەكان،‮ ‬بە جیاوازیی‮ ‬بیروڕای‮ ‬هزری‮ ‬و شوناسی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و پیشەیی‮ ‬تێیدا بەشداربوون‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬وەك چۆن شۆڕشێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬بوو،‮ ‬بە هەمان شێوە شۆڕشێكی‮ ‬جوگرافیش بوو،‮ ‬چونكە‮ ‬یەكەم و دوا شۆڕشە كە لە ئاستێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و جوگرافیدا،‮ ‬یەك نێوەندێتی‮ ‬لە بڕیارو‮ ‬ڕاسپاردە و‮ ‬یەك سەركردایەتیكردنی‮ ‬هەبێت‮. ‬ بێگومان ئەمە‮ ‬یەكێك بوو لە هۆكارەكانی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ئەو شۆڕشە و بە ئاكام گەیاندنی‮. ‬ لێرەوەش ئەگەر بڕوانینە مێژووی‮ ‬پارتی‮ ‬و تێكۆشانی‮ ‬پارتی‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولدا،‮ ‬بە تەنها بەرچەمكی‮ ‬نەتەوە و نیشتمان و سەركردەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەكەوین و هەرگیز شوناسێكی‮ ‬حزبییانە و پارتییانە لەو شۆڕشەدا قووڵ ناكرێتەوە‮. ‬بەهەزاران لەوانەی‮ ‬لە رێزی‮ ‬ئەو شۆڕشەدا خەباتیان كردووە،‮ ‬كەسانی‮ ‬پارتی‮ ‬نەبوون،‮ ‬بەڵام بڕوایان بە شۆڕش و سەركردایەتی‮ ‬شۆڕش بە‮ ‬ڕێبەرایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هەبوو‮. ‬لەو‮ ‬ڕوانگەیەشەوە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول بە شۆرشێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬ناوەزەد دەكرێت‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬لە سەرەتاكانیدا ئەو شۆڕشە درزێكی‮ ‬تێدەكەوێت،‮ ‬بەڵام بەردەوام دەبێت لە خەبات و تێكۆشانی‮ ‬خۆیدا تا دواجار ئاكامەكانی‮ ‬لە‮ ‬ڕێككەوتننامەی‮ ‬ئادار دێنە دی‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لەو قۆناغانەی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و بووژانەوەی‮ ‬كوردستانەوە،‮ ‬بە قۆناغێكی‮ ‬گرنگ دادەنرێت كە دەیان دەسكەوتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و خزمەتگوزاری‮ ‬لێ كەوتەوە‮. ‬ئەو‮ ‬ڕێككەوتننامە،‮ ‬بێگومان بەرهەمی‮ ‬ئەو شۆڕشە بوو،‮ ‬هەرچەندە دواتر‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس و حكوومەتی‮ ‬عێراق لەو پەیماننامە پاشگەزبووەوە،‮ ‬بەڵام ئەو قۆناغە و مێژووی‮ ‬ئەو شۆڕشەش،‮ ‬مێژوویێكە لە لاپەڕەكانی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازیی‮ ‬كورد بە نەمری‮ ‬دەمێننەوە‮. ‬گەلێك جار لە‮ ‬ڕوانگەیەكی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبایەتی،‮ ‬یاخود پەرچەكردارێكی‮ ‬ئایدۆلۆژی،‮ ‬هەوڵدەدرێت شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لەو‮ ‬ڕەهەندە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربهێنرێت و بە جووڵانەوەیەكی‮ ‬بێ ستراتیژو ئاسایی‮ ‬یاخود خرۆشانێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬و خێڵەكی‮ ‬بناسرێت،‮ ‬بەدیوێكی‮ ‬دیكەشدا،‮ ‬شۆڕشەكە وەك بەرهەمی‮ ‬حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەك نەتەوەیی‮ ‬بناسێنن،‮ ‬هەموو ئەمانەش دەرەنجامی‮ ‬خوێندنەوەیەكی‮ ‬سیاسییانەی‮ ‬ورد و هەڵسەنگاندنێكی‮ ‬واقیعیانە نییە كە تیایدا بنەماكانی‮ ‬ئەو شۆڕشە و زەمینەی‮ ‬هەڵگیرساندن و ئاكامەكانی‮ ‬بخوێننەوە،‮ ‬بەڵكو تەنها‮ ‬ڕوانینێكی‮ ‬تەسكی‮ ‬ئایدۆلۆژییانەیە كە دەرەنجامی‮ ‬بیركردنەوە و ململانێیەكی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبییانەیە‮. ‬ئەگەرنا هەموومان ئاگادری‮ ‬ئەوەین كە زۆربەی‮ ‬سەركردە و سیاسییەكانی‮ ‬دوێنێی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬ئێستا،‮ ‬لە‮ ‬ڕێزی‮ ‬ئەو شۆڕشەدا بوونە‮. ‬بە بڕوای‮ ‬من باشترین بەڵگە و وەڵامدانەوە بۆ ئەو بۆچوونە بارگاریكراوانە بە بیری‮ ‬تەسكی‮ ‬ئایدۆلۆژی‮ ‬و حزبایەتی،‮ ‬هەڵسەنگاندن و خستنەڕووی‮ ‬ئەو ئەرگۆمێنتانەیە كە سیاسیگەلێكی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردایەتی‮ ‬ئەو شۆڕشە،‮ ‬لە بارەی‮ ‬ئەیلوول و‮ ‬ڕێبەری‮ ‬شۆرشەكەش دەیخەنەڕوو لە دووتوێی‮ ‬بۆچوون و بیرەوەرییەكانیاندا‮. ‬لێرەوەش كاتێ بەشێك لە وتارەكانی‮ ‬كتێبی‮ (‬وشەی‮ ‬سوور‮) ‬دەخوێنینەوە،‮ ‬دیوێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بوونی‮ ‬ئەو شۆڕشەمان بۆدەردەكەوێت‮. ‬ئەم كتێبە كۆكراوەی‮ ‬ئەو وتارو دیمانانەیە كە هاوڕێ‮ (‬كەریم ئەحمەد‮) ‬سكرتێری‮ ‬پێشووتری‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی،‮ ‬پەیوەست بە هەلومەرجی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و قۆناغە جیاوازەكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد نووسیویەتی‮. ‬لە ژێر‮ ‬ڕۆشنایی‮ ‬بەشێك لەو وتارانەدا،‮ ‬لە ماهیەتی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بۆ عەقڵییەتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬حوكمرانیەتی‮ ‬لەعێراقدا دەگەین‮. ‬هاوڕێ كەریم لەلاپەڕە‮ ‬100ی‮ ‬كتێبەكەیدا نووسیویەتی‮:(‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1961‮ ‬گەلەكەمانی‮ ‬لە شۆڕشە نیشتمانییەكەیدا كۆكردەوە و تەواوی‮ ‬چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكانی‮ ‬لە‮ ‬ڕێزەكانیدا كۆكردەوە‮). ‬ئەمە دیدی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬چەپ،‮ ‬شیوعی‮ ‬و پێشكەوتنخوازە كە نە پارتی‮ ‬بووە نە‮ ‬ڕۆژێكیش لە سەركردایەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول بووە‮. ‬بەڵكو شیوعییەكی‮ ‬تێكۆشەرو خەباتگێر بووە‮. ‬ئەو بۆچوونە،‮ ‬جەختكردنەوەیەكی‮ ‬نەتەوەییانەو بێلایەنانەیە كە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول شۆڕشێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬بووە نەك جووڵانەوەیەكەی‮ ‬میللی‮ ‬سادە لە پەرچەكرداری‮ ‬بڕیارو‮ ‬ڕاسپاردەكانی‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬قاسم لە بارەی‮ ‬كشتوكاڵ و زەوی‮ ‬و زارەوە،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬زۆرجار گوێبیستی‮ ‬دەبین‮. ‬ئەم بۆچوونەی‮ ‬سكرتێری‮ ‬پێشووتری‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی،‮ ‬ئەرگۆمێنتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬دیارە كە ماهیەتی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬ئەو شۆڕشە و هاوكات ئاستی‮ ‬ڕەوایەتی‮ ‬شۆڕشەكەش دەردەخات،‮ ‬كە ئامانج لە هەڵگیرساندنی‮ ‬خەبات لەپێناو مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بوو‮. ‬هەڵبەتە بەیەكگرتوویی‮ ‬و هەموو چین و توێژەكانیش توانی‮ ‬دەسكەوتی‮ ‬یازدەی‮ ‬ئادار وەك بەرهەمی‮ ‬خەباتی‮ ‬ئەو شۆڕشە بۆ گەلی‮ ‬كورد بێنێتە دی‮. ‬یەكێكی‮ ‬دیكە لەو باسانەی‮ ‬لە كتێبەكەدا نووسەر لە سەریان دەوەستێت،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرو دید و تێڕوانینی‮ ‬ئەوە بۆ عەقڵییەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەعس و فەڕمانڕەوایانی‮ ‬عێراق لە سەردەمی‮ ‬ئەو شۆڕشەدا كە نەك هەر متمانەی‮ ‬پێیان نەبوو،‮ ‬بەڵكو هەمیشە بە گومانیش بووە لەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێڕاق ئەو بەڵێنانە بباتە سەر كە بە نەتەوەی‮ ‬كوردی‮ ‬داون‮. ‬لەو‮ ‬ڕوانگەیەوە نووسەر لە لاپەڕە‮ ‬75ی‮ ‬كتێبەكەیدا دەنووسێت‮: (‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬لە دوای‮ ‬كودەتای1963 ‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬ئەنجامدا و لە پێناو‮ ‬ڕاستیدا دەڵێم كە بارزانی‮ ‬لەگەڵ ئەم گفتۆگۆیە نەبوو‮). ‬هەروەها لەلاپەڕە‮ ‬89دا جارێكی‮ ‬تر نووسەر دەنووسێت‮:(‬بارزانی‮ ‬باوەڕی‮ ‬بە حزبی‮ ‬بەعس نەبوو‮ ‬ڕێككەوتنەكە جێبەجێ بكات،‮ ‬بۆیە بە رلە مۆركردنی‮ ‬داوای‮ ‬لە حكوومەتی‮ ‬عێڕاق كرد كە حزبی‮ ‬شیوعیش لە وتووێژەكان بەشداربێت،‮ ‬بەڵام حكوومەتی‮ ‬عێراق‮ ‬ڕازی‮ ‬نەبوو‮). ‬بێگومان لێرەدا،‮ ‬ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە بەر لە‮ ‬ڕێككەوتننامەی‮ ‬ئادار،‮ ‬بارزانی‮ ‬وەك سەركردەی‮ ‬شۆڕشەكە ماهییەتی‮ ‬حزبی‮ ‬بەعسی‮ ‬خوێندۆتەوە و دڵنیا بووە لەوەی‮ ‬كە حكوومەت بەڵێنەكانی‮ ‬جێبەجێ ناكات،‮ ‬بەڵام ئەگەر دژی‮ ‬ڕێككەوتننامەكە با،‮ ‬ئەوكات‮ ‬ڕەنگە سەركردایەتی‮ ‬شۆڕش و بەشێكی‮ ‬جەماوەریش،‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمریان بە هۆكاری‮ ‬بەردەوامی‮ ‬شەڕ‮ ‬و ئاڵۆزییەكان دانابا،‮ ‬لە كاتێكدا دواجار دەركەوت كە پێشبینی‮ ‬و گومانەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە بارەی‮ ‬سەدام و بەعس نەك هەر لە جێی‮ ‬خۆی‮ ‬و دروست بوون،‮ ‬بەڵكو بە پراكتیكیش بوونە‮ ‬یەقین و تەنها چوار ساڵ حكوومەتی‮ ‬عێراق ئاشتی‮ ‬چەسپاند و دواترخۆی‮ ‬ڕێكخستەوە و سەرلەنوێ پەلاماری‮ ‬كوردستانی‮ ‬دایەوە‮. ‬ئەمە وێرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هێشتا سەرەتاكانی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬بوو،‮ ‬كاتێ حكوومەت پیلانی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و ئیدریس بارزانی‮ ‬داڕشت و لە هەوڵەكەی‮ ‬سەركەوتوو نەبوو،‮ ‬هەروەك لە كتێبی‮ ‬وشەی‮ ‬سووریشدا لە لاپەڕە‮ ‬76دا نووسەر نووسیویەتی‮:(‬ماوەیەكی‮ ‬درێژ بەسەر ئەو‮ ‬ڕێككەوتننامە تێنەپەڕی‮ ‬بوو كە بەعس پیلانی‮ ‬نەگریسی‮ ‬بۆ تیرۆركردنی‮ ‬بارزانی‮ ‬داڕشت‮). ‬واتا هەر لە سەرەتاوە بەعس نیازپاكییەكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬نەبووە كە پەیماننامەكە جێبەجێ بكات و دان بە مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە چوارچێوەی‮ ‬ئۆتۆنۆمی‮ ‬ئەوكات بنێت،‮ ‬چونكە بەعس مەبەستی‮ ‬بوو بە لە نێوبردنی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كۆتایی‮ ‬بە هەموو شتێك بێنێت‮. ‬ئەم‮ ‬ڕاستییە دەلالەتە لەوەی‮ ‬كە سەركردایەتیی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول هەرچەندە گومانیشی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بەڵام‮ ‬نیازپاكانە و بە‮ ‬ڕەچاوكردنی‮ ‬مۆڕاڵی‮ ‬سیاسی‮ ‬و شۆڕشگێری،‮ ‬ڕازی‮ ‬بووە بەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێككەوتننامەیە واژۆ بكات كە وەك وتمان چوار ساڵی‮ ‬پڕ‮ ‬لە دەسكەوتی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان لێكەوتەوە‮. ‬لە بارەی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعیش لە پاڵپشتیكردنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كورد و‮ ‬ڕەوایەتی‮ ‬مافەكانی،‮ ‬هاوڕێ كەریم ئەحمەد لە ڵاپەڕە‮ ‬293ی‮ ‬كتێبەكەیدا دەنووسێت‮:(‬هەر لە ساڵی‮ ‬1943ەوە لە شۆڕشی‮ ‬بارزانەوە حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬بەیاننامەی‮ ‬دەركرد سەبارەت بە‮ ‬ڕەوایەتی‮ ‬شۆرشی‮ ‬بارزان و داوا‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬كورد‮). ‬ئەم بۆچوونە سیاسییە،‮ ‬بە بڕوای‮ ‬من ئەرگۆمێنتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬گرنگە لە بارەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و بەشێك لە‮ ‬ڕووداوە مێژوویی‮ ‬و سیاسییەكانی‮. ‬چونكە ئەم‮ ‬ڕوانین و هەڵوێستانە،‮ ‬دیدگای‮ ‬سیاسی‮ ‬سەركردەیەكن كە پەیوەندییەكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬لەڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئایدۆلۆژییەوە بە پارتییەوە نەبووە،‮ ‬بەڵكو وەك كەسێك كە لە نێوجەرگەی‮ ‬ڕووداوەكاندا بووە،‮ ‬هەڵسەنگاندن و خوێنەوەی‮ ‬بۆڕووداوەكان كردووە و بە بێلایەنییەوە تۆماری‮ ‬كردوون‮. ‬ئەمەش‮ ‬ڕاستییەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬دیكەیە لەبارەی‮ ‬ئامانج و پەیامی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەو شۆڕشە درێژەی‮ ‬كوردەوە،‮ ‬كە شۆڕشێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و جوگرافی‮ ‬بوو كە لەپێناو مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد هەڵكیرسا و دەسكەوتی‮ ‬یازدەی‮ ‬ئاداری‮ ‬لێكەوتەوە‮..‬
‮❊ ‬كتێبی‮ (‬وشەی‮ ‬سوور‮) ‬نووسینی‮ (‬كەریم ئەحمەد‮) ‬ساڵی‮ ‬چاپ‮ ‬2019‮.‬