رێبوارحەمەلاوشوانی
58‮ ‬ساڵ پێش ئێستا لەو كاتەی‮ ‬تاریكی‮ ‬و نائومێدی‮ ‬باڵی‮ ‬رەشی‮ ‬كێشابوو بەسەر خاك و خەڵكی‮ ‬كوردستان و دوژمنان لەهەموو لایەكەوە خەریكی‮ ‬سڕینەوە و لەناوبردنی‮ ‬گەلەكەماندا بوون،‮ ‬ئا لەم كاتەدا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەرێبەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬باوك و سەركردە توانی‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬لەدژی‮ ‬ستەم و زۆرداریی‮ ‬داگیركەران بەرپا بكات كە بڵێسەی‮ ‬ئەم شۆرشە بووبە هەوێنی‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬ئەمرۆ‮.‬ ئەو شۆڕشە سەرتاسەرییەی‮ ‬بەرابەرایەتیی‮ ‬باوكی‮ ‬كورد مستەفا بارزانیی‮ ‬نەمر و پێشڕەوایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بەپشتوپەنای‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬كوردستان هەڵگیرسا‮.‬ پێش شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول هەرچی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دیكە هەبووە،‮ ‬هەمووی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬بووە و لەسنووری‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬تێپەڕی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬بەڵام شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول شۆڕشێكی‮ ‬زۆر جیاواز بوو لە شۆڕشەكانی‮ ‬دیكە‮. ‬لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلول كوردستانیان بێ جیاوازی‮ ‬ئاین و نەتەوە بەدەنگی‮ ‬بەرز‮ ‬وتیان نا بۆ چەوسانەوە و ستەمكاری‮ ‬بەڵێ بۆ رزگاری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەمێژووی‮ ‬پڕلەسەروەری‮ ‬خۆیدا خاوەنی‮ ‬درێژترین شۆرش و قوربانیدانە لەپێناوی‮ ‬ئازادی‮ ‬و بەدەستهێنانی‮ ‬مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلەكەمان‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لەكاتێكدا بەرپابوو كە كورد و كوردستان تووشی‮ ‬نائومێدی‮ ‬ببوون،‮ ‬بەڵام شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول ئومێدی‮ ‬بۆ تەواوی‮ ‬كوردستانیان لەهەموو پارچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬وڵات گەڕاندەوە‮. ‬كڵپە و‮ ‬ڕووناكی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول گەیشتە بەشەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان و رووناكی‮ ‬بەخشی‮ ‬بەسەر بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬نەتەوەییمان‮. ‬شۆرشی‮ ‬ئەیلوول بووبە فێرگە و قوتابخانەیەكی‮ ‬مەزن كە سەدان تێكۆشەر و قارەمانی‮ ‬گەلەكەمان لەم رێگایە گیانیان بەخشی‮ ‬بۆئازادی‮ ‬كوردستان‮. ‬ شۆرشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬مەزن بەرێبەرایەتیی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر چۆكی‮ ‬بە گەورەترین و درندەترین رژێمی‮ ‬ئەوكاتدادا‮.‬ ئەم شۆرشە توانی‮ ‬رژێم لەئاست داواكارییە رەواكانی‮ ‬گەلەكەمان بخاتە ژێر فشارێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬و سەربازی‮ ‬لەم رێگایەوە گەورەترین دەسكەوت بۆ گەلەكەمان هاتەكایەوە كە خۆی‮ ‬لەرێكەوتننامەی‮ ‬11ی‮ ‬ئادار دەبینییەوە كە بۆ‮ ‬یەكەمجاربوو لەمێژوودا رژێمە داگیرگەرەكانی‮ ‬كوردستان بەم ئاستە دان بنێن بەبوون و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد‮. ‬لەكاتێكدا‮ ‬یادی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول دەكەینەوە كە كوردستان بەقۆناغێكی‮ ‬هەستیار گوزەر دەكات كە هەموو لایەك دەخوازێ كورد و كوردستان‮ ‬یان‮ ‬یەكدەنگ و‮ ‬یەكڕەنگ بن بۆ پاراستنی‮ ‬خاك و خەڵكی‮ ‬كوردستان و بەدەستهێنانی‮ ‬دەسكەوتی‮ ‬زیاتر بۆ گەلەكەمان‮. ‬سەرهەڵدانی‮ ‬شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول قوتابخانەی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬هۆشیاریی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬داگیركاری‮ ‬بەرەو سەربەخۆیی‮. ‬ئەمڕۆ‮ ‬58‮ ‬ساڵەی‮ ‬هەڵگیرسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولە،‮ ‬شۆڕشێك كە‮ ‬یەكەم موژدەی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬پڕ‮ ‬لەزوڵم و ستەمی‮ ‬داگیركەران بوو،‮ ‬بۆیەكەم جاریش بوو لەمێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كورددا هێز و ورە و متمانەبەخۆبوونی‮ ‬بەگەلی‮ ‬كورد بەخشی‮ ‬و بووبە وەرچەرخانێكی‮ ‬گرینگ لەمێژووی‮ ‬گەلەكەمان و دەستپێكی‮ ‬رەتكردنەوەی‮ ‬داگیركاری‮. ‬لەبارەی‮ ‬شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولەوە سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬دەڵێت‮: “‬یەكەم موژدەی‮ ‬كۆتاییهاتنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬پڕ‮ ‬لە زوڵم و ستەمی‮ ‬داگیركەران بوو و ئەو شۆڕشە توانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمجار‮ ‬یەكبوونی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد بكاتە دیاری‮ ‬بۆ گەلەكەی‮ ‬و كۆتایی‮ ‬بەهەستی‮ ‬ناوچەگەرێتی‮ ‬و بێ‭?‬ێزی‮ ‬و پەرتەوازەیی‮ ‬هێنا و بڕوا و متمانەیەكی‮ ‬پۆڵایینی‮ ‬بەخەڵك بەخشی‮ ‬و هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەدەوری‮ ‬خۆی‮ ‬كۆكردەوە و كۆمەڵگەی‮ ‬پەرتەوازەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردە كۆمەڵگەیەكی‮ ‬بەرگریكار و متمانە پۆڵایین كە چیدی‮ ‬زوڵمی‮ ‬قبووڵ نەدەكرد و داكۆكی‮ ‬لەمافە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكرد‮ .”‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬سەرتاسەریی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بوو كە بەڕابەرایەتیی‮ (‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮) ‬و سەركردایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەڵگیرسا‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول وەك قوتابخانەیەكی‮ ‬گەورە ناوبردووە،‮ ‬كە نەك تەنیا بۆ پێگەیاندنی‮ ‬كادیری‮ ‬بەتوانا لەبواری‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و سیاسەت و نەتەوەدا،‮ ‬بەڵكو لەرووی‮ ‬ئیداری‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و سەربازیشەوە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر خەڵكی‮ ‬پێگەیاندووە كە لەپاش‮ ‬ڕاپەڕینەوە لەكاتی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پەرلەمان و حكوومەتدا سوودیان لێوەرگیرا‮. ‬شۆڕشی‮ ‬شكۆداری‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬ئەو شۆڕشە سەرتاسەرییەی‮ ‬بەرابەرایەتیی‮ ‬باوكی‮ ‬كورد مستەفا بارزانیی‮ ‬نەمر و پێشڕەوایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بە پشتوپەنای‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬كوردستان هەڵگیرسا‮. ‬شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول هەموو ناوچەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتەوە هەر لەزاخۆوە تاكو خانەقین و مەندەلی،‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬سەرتاسەریی‮ ‬كوردستان بوو نەك شۆڕشێكی‮ ‬ناوچەیی‮. ‬پێش شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول هەرچی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دیكە هەبوون،‮ ‬هەمووی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬بوون و لەسنووری‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬تێپەڕینەكردووە،‮ ‬بەڵام شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول وەك شۆڕشێكی‮ ‬زۆرجیاوازتر بەرپا بوو كە توانی‮ ‬بۆیەكەمجار‮ ‬یەكبوونی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد‮ ‬ڕابەگەیەنێ و كۆتایی‮ ‬بەهەستی‮ ‬ناوچەگەرێتی‮ ‬و بێهێزی‮ ‬و پەرتەوازەیی‮ ‬هێنا،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لەلایەن حزبێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬شۆڕشگێرەوە كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە و هەروەها لەلایەن كەسایەتی‮ ‬و سەركردەیەكی‮ ‬وەكو بارزانیی‮ ‬نەمرـەوە سەركردایەتی‮ ‬كراوە كە توانی‮ ‬هێزی‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەركردایەتیكردنی‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬لەو شێوەیەدا دژبەدوژمنانی‮ ‬كورد نیشان بدات‮. ‬ئەو شۆڕشە لەرووی‮ ‬سیاسییەوە لەو سەردەمەدا كە حكوومەتی‮ ‬عێراق سیاسەتێكی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬تەواوی‮ ‬پەیڕەو دەكرد و هەوڵیدەدا كە لەعێراقدا بەشداری‮ ‬كورد و عەرەب نەمێنێت و لەوكاتەیشدا شۆڕشەكە بەسەرۆكایەتیی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و سەركردایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەڵوێستی‮ ‬هەبوو و هەڵوێستەكەشی‮ ‬گەیشتە لوتكە كە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬بوو‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول هەر ئەوە نییە كە پانتاییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬جوگرافیی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتبووەوە،‮ ‬لەرووی‮ ‬دیمۆگرافیاشەوە هەموو چین و توێژەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬گرتبووەوە،‮ ‬هەر لەرۆشنبیرانەوە بیگرە تاوەكو جووتیاران كە بەشێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬شۆڕش بوون‮. ‬لەهەمانكاتدا شۆڕشێك بوو كە هەموو ئایین و ئایینزاكان بەشداربوون تێیدا لە كریستیان و ئێزیدی‮ ‬و موسڵمان و پێكهاتە نەتەوەییەكانی‮ ‬تەواوی‮ ‬كوردستان لە ئاشووری‮ ‬و كلدان و توركمان و هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان‮. ‬دەتوانین بڵێین كە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول‮ ‬یەكێك بووە لەو شۆڕشە گرنگ و رووداوە بایەخدارانەی‮ ‬كە دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كوردی‮ ‬بەوڵاتانی‮ ‬دەرەوە ناساند‮. ‬لەرووی‮ ‬هەرێمییەوە ئەو سیاسەتەی‮ ‬كە وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە جێبەجێیان دەكرد،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول دەنگدانەوەیەكی‮ ‬هەبوو بۆ ئەو وڵاتانە و بۆ بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد لەم دەوڵەتانەدا و سەرلەنوێ بووژایەوە‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول توانی‮ ‬پانتاییەكی‮ ‬زۆر لەخاكی‮ ‬كوردستان ئازاد بكات و لەو ناوچە ئازادكراوانەدا دەسەڵاتێكی‮ ‬كوردیی‮ ‬شۆڕشگێڕ‮ ‬دابمەزرێنێت كە رەوایەتیی‮ ‬خۆی‮ ‬لەدەستەڵاتی‮ ‬شۆڕشگێڕییەوە وەرگرتووە‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لەرووی‮ ‬دیپلۆماسییەوە زۆر سەركەوتوو بوو كەتوانی‮ ‬زنجیرەیەكی‮ ‬زۆر كۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراقدا بكات و رێككەوتننامەی‮ ‬11ی‮ ‬ئاداریشی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراق واژۆ كرد كە بۆیەكەمین جار‮ ‬یەكێك لەحكوومەتە داگیركەرەكانی‮ ‬كوردستان كە حكوومەتی‮ ‬عێراق بوو،‮ ‬لەوسەردەمەدا چۆكی‮ ‬بۆ داخوازییە نەتەوەییەكانی‮ ‬كورد دادا كە ئەوە دەستكەوتێكی‮ ‬زۆر گەورەبوو‮. ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول بووە پەناگایەك بۆ كوردەكانی‮ ‬هەموو پارچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان و تەنانەت بۆ هێزە رزگاریخوازەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق و وڵاتانی‮ ‬ناوچەكەش كە دەهاتنە ناوچە ئازادكراوەكانی‮ ‬ژێردەستەڵاتی‮ ‬شۆڕش و لەوێ پەنادەدران‮. ‬لەهەمانكاتدا تۆڕێكی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەگەڵ هێزە شۆڕشگێرەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬جیهان و وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬جیهاندا دروستكرد‮. ‬لەو ناوچانەی‮ ‬كە ئازادكرابوون،‮ ‬تەنیا كاروباری‮ ‬خەڵكیان بەڕێوەنەبردووە،‮ ‬بەڵكو لایەنی‮ ‬پەروەردە و تەندروستی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێدراوە و قوتابخانە و بنكەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و دادگای‮ ‬كردەوە و كێشە كۆمەڵایەتی‮ ‬و‮ ‬یاساییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬چارەسەر كردووە و ئەمن و ئاسایشی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دابین كردووە،‮ ‬ئەمەیش لایەنێكی‮ ‬زۆر گرنگی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول بوو‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول قوتابخانەیەكی‮ ‬گەورە بووە نەك تەنیا بۆ پێگەیاندنی‮ ‬كادیری‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لەبواری‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و سیاسەت و نەتەوەدا،‮ ‬بەڵكو لەرووی‮ ‬ئیداری‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و سەربازییەوە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر خەڵكی‮ ‬پێگەیاندووە كە لەپاش‮ ‬ڕاپەڕینەوە لەكاتی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬پەرلەمان و حكوومەتدا سوودیان لێوەرگیرا‮. ‬لەئێستاشدا،‮ ‬كە هەموو دەستكەوتەكانمان بەرهەمی‮ ‬خەباتی‮ ‬دوێنێی‮ ‬شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول و ئەمرۆیە،‮ ‬دەخوازێت كە گشت هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی‮ ‬گشت مافە رەواكان،‮ ‬شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول بكەنە سەرچاوەی‮ ‬بیروهزری‮ ‬خەبات و تێكۆشان و‮ ‬یەكبوون كە كلیلی‮ ‬سەركەوتنە بەرەو لوتكە‮.‬