‮ ‬نادر روستی
ئامێدی‮ ‬پایتەختی‮ ‬میرنشینی‮ ‬بادینان بە دووریی‮ ‬65كم دەكەوێتە باكووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬شاری‮ ‬دهۆك‮. ‬خاوەنی‮ ‬مێژوو و شارستانیەتیەكی‮ ‬دەوڵەمەند و خاوەنی‮ ‬سروشتێكی‮ ‬رازاوە و جوان و سەرنجراكێشە،‮ ‬دەوڵەمەندە بە شوێنی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬سروشتی‮ ‬و شوێنەواری‮ ‬و ئاینی،‮ ‬هەندێك لە شوێنی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬زۆر بەناوبانگی‮ ‬هەیە وەك‮ (‬سەرسەنگ،‮ ‬ئاشاوا،‮ ‬ئانشكێ،‮ ‬سۆلاڤ‮)‬،‮ ‬هەندێك شوێنیش نوێن بەڵام بە هۆی‮ ‬سەرنجراكێشیان ناوبانگیان بە خێرای‮ ‬بڵاوبۆتەوە وەك‮ ( ‬گەلی‮ ‬شێرانە و گەلی‮ ‬سێ پركا،‮ ‬ڤین،‮ ‬ئاڤا شین‮) ‬سەرەڕای‮ ‬هەبوونی‮ ‬چەندان شوێن كە بە هۆی‮ ‬كەمی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬زۆر نەناسراون،‮ ‬وەك سەیرانگەكانی‮ ( ‬بیاو،‮ ‬ناودارا،‮ ‬شێرانك،‮ ‬چنار،‮ ‬گەلی‮ ‬ئاڤۆك و گەلی‮ ‬چەمانكێ،‮ ‬گەلی‮ ‬مازێ‮).‬ گرنگی‮ ‬دەڤەرەكە لە رووی‮ ‬دیرۆكی‮ ‬و گەشتیاری ئامێدی‮ ‬شارۆچكەیەكی‮ ‬دێرین و كەفنارە كە مێژووەكەی‮ ‬بۆ‮ ‬3هەزار ساڵ پێش زاین دەگەرێتەوە،‮ ‬هەوڵدەدرێت بچێتە لیستی‮ ‬شوێنەوارە كولتووریەكانی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬جیهانی‮ ‬یۆنسكۆ‮. ‬لەسەر چیاییەكی‮ ‬بەرزی‮ ‬بازنەی‮ ‬كە لە قەڵایەكی‮ ‬دەستكرد دەچێت دروستكراوە،‮ ‬لەسەر بەرزایی‮ ‬و پانتای‮ ‬چیاكە شارێك لە شێوەی‮ ‬قەڵا بونیادنراوە‮. ‬قەڵاكە لە شێوەی‮ ‬لاكێشەی‮ ‬دایە كە‮ ‬1000م درێژ و‮ ‬500م پانە،‮ ‬لە ئاستی‮ ‬دەریاوە‮ ‬1185م بەرزە،‮ ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬قەڵاكە پێكدێت لە‮ ‬6‮ ‬هەزار كەس،‮ ‬قەڵاكە تەنیا جێگای‮ ‬1200 ‮ ‬ماڵ دەبێتەوە و ناتونێ زیاتر لە خۆ بگرێ،‮ ‬3 ‮ ‬دەرگەی‮ ‬هاتووچۆی‮ ‬هەبووە،‮ ‬كە دەرگای‮ ‬رۆژئاوا وەك شوینەوار ماوەتەوە و دیمەنێكی‮ ‬جوانی‮ ‬بە قەڵاكە بەخشیوە،‮ ‬دەرگای‮ ‬رۆژهەڵات ئێستا رێگای‮ ‬سەرەكی‮ ‬هاتووچۆی‮ ‬شارۆچكەكەیە،‮ ‬چەند شوێنێكی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬لەسەر قەڵای‮ ‬ئامێدی‮ ‬هەیە،‮ ‬وەك‮: ‬دەرگای‮ ‬كۆنی‮ ‬ئامێدی‮ ‬و منارەی‮ ‬گەورە و قوبەی‮ ‬گۆڕی‮ ‬سوڵتان و دەروازەی‮ ‬پەرزگای‮ ‬زەردەشتی‮ ‬و چەند شوێنی‮ ‬دیكە‮. ‬شوێنەواری‮ ‬مەدرەسەی‮ ‬قوبەهان و هاوینگەی‮ ‬سۆلاڤ دەكەونە دامێنی‮ ‬بەشی‮ ‬باكووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬ئامێدی،‮ ‬هەموو ئەمانە‮ ‬ئامێدیان كردۆتە شارۆچكەیەكی‮ ‬كەم وێنەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬گەشتیاری،‮ ‬بۆیە ساڵانە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر گەشتیار بۆ بینینی‮ ‬شوێنەوارەكان و بەسەربردنی‮ ‬كاتێكی‮ ‬خۆش لە هاوینەهەوارەكانی‮ ‬سەردانی‮ ‬ناوچەكە دەكەن‮.‬ گەشتێكی‮ ‬مەیدانی‮ ‬بۆ ناساندنی‮ ‬شوێنەكانی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬دەڤەرەكە لەم هەفتەیە دەستەی‮ ‬گشتی‮ ‬گەشتوگوزار گەشتێكی‮ ‬بۆ ژمارەیەك كەناڵی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بۆ دەڤەرەكە رێكخست،‮ ‬تیمی‮ ‬كەناڵە عەرەبیەكان لە لایەن منەوە سەرپەرشتی‮ ‬دەكران كە لە6 ‮ ‬كەناڵ پێكهاتبوون،‮ ‬شوێنەكانی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬دەڤەرەكە گەڕاین،‮ ‬ناوچەكەمان بە كەناڵەكان ناساند كە ئامانج زیاتر ناساندن و زیاتر راكێشانی‮ ‬گەشتیار بوو بۆ دەڤەرەكە،‮ ‬لە گەشتەكە ئەم شوێنە گەشتیاریانەمان بەسەر كردەوە‮: (‬هاوینەهەواری‮ ‬ئاشاوا،‮ ‬ئەشكەوتی‮ ‬ئەنیشكێ،‮ ‬هاوینەهەواری‮ ‬سۆلاڤ،‮ ‬هاڤینگەی‮ ‬ڤین،‮ ‬هاڤینگەی‮ ‬ئاڤا شین‮). ‬كەناڵەكان چەند راپۆرتێكیان لە سەر جوانی‮ ‬و سەرنجراكێشی‮ ‬گەشتوگوزاری‮ ‬ناوچەكە ئامادە كرد‮.‬ كەمی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬گەشتیارانی‮ ‬هەراسان كردووە سەرەڕایی‮ ‬هەبوونی‮ ‬شوێنی‮ ‬زۆری‮ ‬گەشتیاری‮ ‬و جوانی‮ ‬و دڵڕفێنی‮ ‬سروشت و شوێنكانی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬دەڤەرەكە كە بوونتە هۆی‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬هەزاران گەشتیار بۆ ناوچەكە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا گەشتیاران و خاوەن شوێنەكانی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬بەدەم كەماسی‮ ‬و كێشە و گرفتی‮ ‬نەبوونی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬بۆ هەندێك لە ناوچەكە دەنالێنن‮. ‬ كێشە و گرفتەكان ‮❊ ‬خراپی‮ ‬رێگای‮ ‬هاتووچۆ و گەیشتن بە شوێنەكانی‮ ‬گەشتیاری‮: ( ‬گەلی‮ ‬شێرانە و ئاڤا شین كە رێگەكە نزیكەی‮ ‬5 كم دەبێت،‮ ‬هەموو خۆڵ و تۆزە و زۆر بەرتەسك و ناخۆش و سەختە‮) ‬هەمان رێگە كە دەروات بۆ هاڤینگەی‮ ‬ناودارا،‮ ‬بیاو،‮ ‬شێرانك،‮ ‬چنار خۆڵاوی‮ ‬و ناخۆش و نارێكە‮. ‬خراپی‮ ‬رێگەی‮ ‬هاڤینگەی‮ ‬تاڤگەی‮ ‬ڤین كە‮ ‬600م دەبێت‮. ‬هەروەها لە ناحیەی‮ ‬چەمانكێ زیاتر لە‮ ‬7 كم رێگەی‮ ‬خۆڵ و ناخۆش بۆ هاڤینگەی‮ ‬گەلی‮ ‬چەمانكێ و گەلی‮ ‬ئاڤۆكێ گەلی‮ ‬كانی‮ ‬مازی‮ ‬دەروات‮.‬ ‮❊ ‬نەبوونی‮ ‬شەبەكەی‮ ‬ئینتەرنێت و پەیوەندی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬لە زۆربەی‮ ‬شوێنەكانی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬كە لە خالی‮ ‬یەكەم ناوم بردن‮.‬ ‮❊ ‬نەبوونی‮ ‬كارەبا بۆ هەندێك لەم شوێنانەی‮ ‬لەسەرەوە ناوم بردن‮.‬