ڕاپۆرت‮ / ‬فاتیح بەرزنجی‮
‬ هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی‮ ‬جەژن و بۆنە نەتەوەیی‮ ‬و ئایینییەكاندا نرخەكان گران دەبن و هاووڵاتیان داوا لە لیژنەی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕ‮ ‬دەكەن،‮ ‬كە كارەكانیان چڕتر بكەنەوەو‮ ‬ڕۆژانە سەردانی‮ ‬بازاڕو كۆگاكانی‮ ‬خۆراك و كەلوپەل بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬لەنزیكەوە لەنرخەكان بكۆڵنەوە تا بازرگان و خاوەنی‮ ‬دوكان و مۆڵەكان پابەندی‮ ‬ڕێنماییەكان بن و نرخی‮ ‬كاڵاكان بەرزتر نەكەنەوە‮.‬ بەپێی‮ ‬قسەی‮ ‬هاووڵاتیان هەندێ لە بازرگان و دوكانداران و خاوەنی‮ ‬سوپەر ماركێتەكان گوێ بەڕێنماییەكان نادەن‮. ‬بۆ ئەوەی‮ ‬چیتر هاووڵاتیان گلەیی‮ ‬و گازندە لەگرانی‮ ‬نرخەكان نەكەن هەموو ساڵێك لیژنەی‮ ‬پشكنین وچاودێری‮ ‬بازاڕ‮ ‬چەندین‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬گرنگ دەردەكەن و لیژنەكان كارەكانیان‮ ‬فراوانترو چڕتر دەكەنەوە‮.‬ ساڵانە ئەو گلەیی‮ ‬و ناڕەزایەتییەی‮ ‬هاووڵاتیان زۆردەبن لەسەرگرانی‮ ‬نرخی‮ ‬كاڵاو كەلوپەلی‮ ‬تایبەت بە جەژن و خۆراك،‮ ‬لیژنەكانی‮ ‬قایمقامیەتیش بەردەوام بەدواداچوون بۆ كوالیتی‮ ‬خۆراك و بەرزبوونەوەی‮ ‬نرخەكان دەكەن‮. ‬بۆ بەدواداچوونی‮ ‬ئەو بابەتە سەردانی‮ ‬بازاڕی‮ ‬هەولێرمان كردو‮ ‬ڕاوسەرنجی‮ ‬ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و دوكاندارانمان وەرگرت‮.‬ ئازاد تاهیر لەبازاڕی‮ ‬شێخەڵڵا خەریكی‮ ‬كڕینی‮ ‬خۆراك بوو گوتی‮: ‬هاتووم تا بۆ بۆچەند‮ ‬ڕۆژێك خۆراك بكڕم،‮ ‬هەندێ لە دوكانداران لەو ماوەیە نرخەكان گران دەكەن و ویژدانی‮ ‬خۆیان ئاسوودە ناكەن و‮ ‬ڕەچاوی‮ ‬باروگوزەران و باخەڵی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ناكەن‮.‬ كامەران خالید فەرمانبەری‮ ‬حكوومەتەو گوتی‮: ‬داواكارم لە لیژنەی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕ‮ ‬لەو ماوەیەدا كارەكانیان چڕتر بكەنەوەو‮ ‬ڕۆژانە لە نرخەكان بكۆڵنەوە بۆ ئەوەی‮ ‬بازرگانان و دوكانداران ئەو هەلە هەڵنەقۆزنەوەو نرخەكان گران نەكەن‮.‬ شاخەوان ئیسماعیل گوتی‮: ‬چەندین سوپەرماركێت و مۆڵی‮ ‬خۆراك‮ ‬ڕیكلام بۆ هەرزانی‮ ‬نرخەكان دەكەن هەر كە سەردانی‮ ‬شوێنەكە دەكەیت وانییەو داشكاندن بۆ كاڵا سادەكان دەكەن و داشكان بۆ خۆراك و كەلوپەلی‮ ‬پێویست و پەیوەست بە جەژن و بۆنەكان ناكەن،‮ ‬بەداخەوە ئەو شوێنانە لەپێناو قارانج‮ ‬ڕیكلام دەكەن لەپێناو‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئەو كارە ناكەن،‮ ‬هەقوایە لیژنەكان لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو شوێنانە و جۆری‮ ‬ریكلام و ئەو دەزگایانەیش بكەن،‮ ‬كە ریكلامی‮ ‬ناڕاست بۆ ئەو ماركێت و مۆڵانە دەكەن‮.‬ خاوەنی‮ ‬كۆمپانیایەكی‮ ‬خۆراكیش گوتی‮: ‬ئێمە هەمیشە هەوڵمانداوە داشكاندن بۆ كاڵاكان بكەین و‮ ‬ڕەچاوی‮ ‬بارو گوزەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بكەین و خۆراكێكی‮ ‬زۆر‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬بازاڕ‮ ‬بكەین،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەو ماوەیە كە نزیكدەبینەوە لە جەژنی‮ ‬قوربان،‮ ‬هەرگیز لەلای‮ ‬ئێمە نرخەكان گران ناكرێت وهەر دوكاندارێك كاڵای‮ ‬ئێمە بەگران بفرۆشێت ئێمە چیتر مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ ناكەین‮.‬ محەمەد خاوەنی‮ ‬سوپەر ماركێتێك بوو گوتی‮: ‬بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ماوەماوە داشكاندن بۆ كاڵاكان دەكەین و چاومان لەقازانجی‮ ‬بێ بەرانبەر نییەو لەنزیكەوە لە بارو گوزەرانی‮ ‬هاووڵاتیان دەڕوانین،‮ ‬نابێ دوكانداران لەو بۆنە نەتەوەیی‮ ‬و ئایینیانەدا چاویان ببڕنە قازانج و فڕوفێڵ،‮ ‬هەر كەسێكیش لەو دوكاندارانەی‮ ‬ئێمە مامەڵەیان لەگەڵ دەكەین رێنماییامان پێداون،‮ ‬كە لەبەر ناوبانگ و بەرژەوەندی‮ ‬ماركێت و كۆمپانیاكانی‮ ‬خۆمان نابێ كاڵا و كەلوپەلەكانی‮ ‬ئێمە گران بكەن‮.‬ خاوەنی‮ ‬كۆمپانیایەكی‮ ‬دیكە گوتی‮: ‬ئێمە هیچكات بیر لەقازانجی‮ ‬زۆر ناكەینەوە،‮ ‬بەتایبەتیش لە بۆنەكاندا،‮ ‬بەڵكو ئەو بۆنە نەتەوەیی‮ ‬و ئایینیانە دەرفەتێكن بۆ زیاتر ناساندنی‮ ‬كاڵا و كەلوپەل و خۆراك و ئەو پێداویستیانەی‮ ‬هاوردەیان دەكەین،‮ ‬بۆیەش بەردەوام و بەپێچەوانەی‮ ‬ئەو بۆچوونەی‮ ‬پێیوایە كۆمیانیاكان نرخەمان بەرزدەكەنەوە،‮ ‬ئێمە داشكاندن دەكەین،‮ ‬بەڵام ئەوەیش راستە كە هەندێك ماركێت و مۆڵ و دوكان هەن كە بەدەرفەتی‮ ‬دەزانن نرخ بەرزبكەنەوە لەبەر زۆری‮ ‬خواست و كڕیار،‮ ‬بەڵام بەگشتی‮ ‬ئەوە بەلای‮ ‬كۆمپانیاكانەوە كارێكی‮ ‬هەڵەیە‮.‬ كۆمپانیایەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هاوردەكردنی‮ ‬خۆراك لە دەرەوەی‮ ‬وڵات،‮ ‬خاوەنەكەی‮ ‬ئامادە نەبوو قسە بۆ میدیا بكات،‮ ‬بەڵام ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە ئەوان‮ ‬خۆراكێكی‮ ‬زیاتر دەخەنە بازاڕەكان و داواش لە هاووڵاتیان دەكەن كە خۆراكی‮ ‬زۆر نەكڕن،‮ ‬چونكە ژمارەی‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬خۆراك زۆرەو خۆراك لە بازاڕدا كەم ناكات تا نرخەكەی‮ ‬زیاد لە پێویست گران بێت،‮ ‬هاوكات ئەوەشی‮ ‬گوت كە هەر‮ ‬یەكێك لەو كەسانەی‮ ‬كەخۆراكی‮ ‬هاوردەی‮ ‬كۆمپانیاكەی‮ ‬ئەوان بەگران بە خەڵكی‮ ‬بفرۆشێت چیتر مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا ناكەین‮.‬