ئا‮: ‬عەبدولقادركەڵهۆڕ
بەرپرسی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ لە رێكخراوی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان میشێل باشیلیت گوتی،‮ ‬لە دە رۆژی‮ ‬رابردوودا زیاتر لە سەد كەس بەهۆی‮ ‬هێرشی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬سوریا بۆ سەر نەخۆشخانەو قوتابخانەو بازاڕو نانەواخانەكانی‮ ‬شاری‮ ‬ئێدلب گیانیان لە دەستدا كە لە نێوان كوژراوەكاندا‮ ‬26 یان منداڵ بوون‮.‬ باشیلیت گوتیشی‮ ‬قوربانییەكان بەشێك بوون لە و هەڵمەتە پڕ‮ ‬لە توندو تیژییەی‮ ‬فرۆكە جەنگییەكانی‮ ‬سوریاو هاوپەیمانەكانی‮ ‬ئەنجامیدەدەن ن لە نێوانیشیان روسیا‮ .‬ئەو بەرپرسەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان ئاماژەیدا،‮ ‬رەنگە هەموو ئەو ئامانجە مەدەنیانە شاردراوە‮ ‬یا جێگەی‮ ‬گومان بووبن‮ ‬،‮ ‬بەڵام هێشەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬سوریا زۆر نا بەرپرسیارانە بووە‮ .‬میشیل باشیلیت هەر لە قسەكانیدا رەخنەی‮ ‬زۆری‮ ‬لە هێزە جیهانیە گەورەكان گرت و لە لێدوانێكی‮ ‬رۆژنانەنووسیدا گوتی،‮ ‬گەوەرترین هێزەكان لە سەر ئاستی‮ ‬جیهان شكستیان هێنا لە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی‮ ‬سوریا‮ ‬،‮ ‬گوتیش ئەو هەموو قوربانییە روو لە زێدەبوونە لە ئێدلب كە لە ژێر كۆنترۆڵی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆندایە لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەهیچ شێوەیەك گوێی‮ ‬پێنەدراوە،ئێستا ململانێكان كەوتووەتە دەرەوەی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێدانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬،‮ ‬لەكلتێكدا ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتیش بەرانبەر پرسی‮ ‬سوریا بەتەواوەتی‮ ‬پەكی‮ ‬كەوتووە‮ .‬هەر لەوتەكانیدا بەرپرسەكەی‮ ‬ماقی‮ ‬مرۆڤ لە رێكخراوی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬نەتوە‮ ‬یەكگرتووەكان هۆشداریدایە ئەنجامدەرانی‮ ‬هێرشەكان بۆ سەر ئێددلب وگوتی،‮ ‬رەنگە رووبەرووی‮ ‬تۆمەتی‮ ‬تاوانی‮ ‬جەنگ ببنەوە‮ ‬،‮ ‬گوتیشی‮ ‬بەلەبەرچاوگرتنی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ئەو هێرشانە بەبەردەوامی‮ ‬،‮ ‬هیچ جێگەی‮ ‬باوەڕ‮ ‬نیە كە ئەو هێرشانە هەروا بە سودفە ئەنجامدرابێت.دەبێت هەموولایەك ئەو راستییە بزانن،‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬هێرشی‮ ‬بە ئەنقەست بۆسەر خەڵكی‮ ‬سڤیل بە تاوانی‮ ‬جەنگ لە قەڵەمدەدرێت‮. ‬ئەوانەش كە فەرمانیان دەركردووە بۆ ئەو هێرشانە بەرپرسیاریەتی‮ ‬یاسا ئەو تاوانەیان دەكەوێتە ئەستۆ‮.‬ چی‮ ‬روودەدات لە سوریا دوای‮ ‬هەشت ساڵ لە شەری‮ ‬ناوخۆ‮ ‬،‮ ‬ئێدلب و باكوری‮ ‬حەماو رۆژئاوای‮ ‬حەلەب بە دوا پەناگەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن هەژمار دەكرێت‮ . ‬ئەو ناوچانە پێشتر كەوتبوونە نێو بازنەی‮ ‬ئاگربەست پێش ئەوەی‮ ‬لە سێپتەمبەری‮ ‬رابردوو توركیا و روسیا كە گوایە پاڵپشتی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن دەكەن ئەو ئاگربەستەیان بەزاند،‮ ‬ئێستا لە توركیادا‮ ‬2.7 ‮ ‬ملیۆن پەنابەری‮ ‬سوریایی‮ ‬هەیە كەل ە دەست ئەو هێرشانەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬سوریا رایانكردووەو وەكو پەنابەر لە توركیا ژیان بەسەردەبەن‮ .‬هەر لەو بارەوە رێكخراوی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان گوتی،‮ ‬لەوەتەی‮ ‬29 ‮ ‬نیسان‮ – ‬ئەپریل ئەو ساڵەوە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە هێرشەكان زیادیان كردووە زیاتر لە‮ ‬350 ‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬سڤیل كوژراون و نزیكەی‮ ‬330 ‮ ‬هەزار كەسی‮ ‬دیكە بەهۆی‮ ‬ئەو هێرشانەوە ماڵ و حاڵیان بەجێهیشتووەو لەدەست شەڕو كوشتار رایانكردووەو ئێستا ژمارەی‮ ‬پەنابەران بە نزیكەی‮ ‬400 ‮ ‬كەس مەزەندە دەكرێت.لە بەرانبەردا حكومەتی‮ ‬سوریا دەڵێت،‮ ‬زێدەبوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬هێرشەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬سوریا بۆ سەر ئەو ناوچانە بەهۆی‮ ‬زێدەبوونی‮ ‬بەزاندنی‮ ‬قەواەری‮ ‬ئاگربەست بووە لەلایەن ئەو جیهادیانەی‮ ‬سەربە رێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬ئەلقاعیدەن و كۆنترۆڵی‮ ‬ئەو ناوچانەیان بەدەستەوەیە لەو ناوچانە‮ .‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە حكومەتی‮ ‬روسیا ئەوەی‮ ‬رەتكردەوە كە فرۆكەكانی‮ ‬روسیا بە هاوبەشی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سوریا بەشداریان كردبێت لەهێرشەكانی‮ ‬ئەودواییە بۆسەر بازارو شوێنە مەدەنی‮ ‬نشینەكان لە ئێدلب كە بووە هۆی‮ ‬كوژرانی‮ ‬31 ‮ ‬كەس‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە تۆڕی‮ ‬هەوڵی‮ ‬بی‮ ‬بی‮ ‬سی‮ ‬لە پشت بەستن تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان‮ ‬،‮ ‬ئاشكرایكردووە كە خەڵكی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬ئیدلب و باكوری‮ ‬حەماو رۆژئاوای‮ ‬حەلەب‮ ‬بێ ئومێدبوونە لەژیان لەو ناوچانەو ئامادەنین هاوسەرگیری‮ ‬بكەن‮ ‬و نەوە بنێنەوە‮ ‬،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ناوچەكەیان ناسەقامگیرەو پێان وایە گوناهیان دەگاتێ رۆحی‮ ‬تازە بێننە نێو ژیان لەو ناوچە ناسەقامگیرە پڕ‮ ‬لە شەڕو كوشتارە‮. ‬ئەو مەترسی‮ ‬و دڵە راوكێییەی‮ ‬باڵی‮ ‬بەسەر سوریادا كێشاوە پەیوەستە بەو جەنگە نێوخۆییەی‮ ‬كە بەرۆكی‮ ‬ئەو دەوڵەتەی‮ ‬گرتووە،‮ ‬سورییەكان ماوەی‮ ‬هەشت ساڵە بەردەوام هەست بە نێگەرانی‮ ‬و دڵە راوكێ لە ئاییندەیان دەكەن‮ ‬،‮ ‬بۆیە زۆر بە هەستیارییەوە بیر لە دروستكردنی‮ ‬خێزان و وەچە نانەوە دەكەنەوە‮ ‬،‮ ‬هەوەها سەختی‮ ‬بژێوی‮ ‬ژیان بە هۆی‮ ‬جەنگی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬هەشت ساڵە هۆكارێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەو جۆرە تێروانینەی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬سوریایە‮.‬