ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و رووسیا بۆسەر سنوورەکانی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە سووریا گیانیان لەدەست داوە بۆ ١٧ کەس بەرزبوونەوە. ( Muhammed Said - ئاژانسی ئانادۆڵو )

بەدواداچوون‮: ‬سەردار حوسێن
بەبێ كردنەوەی‮ ‬كۆدی‮ ‬ئەو زاراوەو تێگەیشتنانەی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬حوكم دەكەن،‮ ‬ناتوانین بەشێوازێكی‮ ‬زانستیییانە قسە لەسەر بارودۆخێك بكەین كە پەیوەندی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬بە زانین و پشك و شایستەكانەوە هەیە،‮ ‬بیناكردنی‮ ‬بیرۆكەو دەرەنجامەكان كە پەیوەندی‮ ‬راستەوخۆیان بەو توێژینەوەیەوە هەیە لە مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانەكاندا،‮ ‬خۆمان لەبەرانبەر گرنگی‮ ‬ئەو زاراوەو دەستەواژانەدا دەبینینەوە،‮ ‬كە ناتوانین چاوپۆشییان لێ بكەین‮.‬
لەرووی‮ ‬تێگەیشتن و هەستپێكردنی‮ ‬زۆرێك لە خەڵكی‮ ‬تایبەت و گشتیدا،‮ ‬قەیران وێنای‮ ‬ئەو دەرەنجامە دەكات كە بەهۆی‮ ‬هەڵەیەكی‮ ‬لەناكاو دێتە ئاراو كاریگەرییەكی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬لەسەر رەگەزە سەرەكییەكانی‮ ‬سیستەم دەبێت و هەڕەشەیەكی‮ ‬روون و ئاشكرایشە بۆ بارودۆخی‮ ‬ئەو سیستەمەی‮ ‬حوكم دەكات‮.‬
بۆ ئەوەی‮ ‬هەڵە لەنێوان كێشەو قەیران روو نەدات،‮ ‬بۆ نموونە دەڵێین‮: ‬كێشە بریتییە لەو شڵەژان و ناڕەزایەتییەی‮ ‬لە دەرەنجامی‮ ‬هەندێك ئاستەنگ دێـتە پێشەوە،‮ ‬كە رێگر دەبێت لە گەیشتن بە ئامانجەكان،‮ ‬هەروەهاش كێشە كاتێك بەروونی‮ ‬دەردەكەوێـت لەبەرانبەر بەدەستهێنانی‮ ‬دەرەنجامە چاوەڕوانكراوەكانی‮ ‬كار و چالاكییە جۆراو جۆرەكانماندا دەستەوەستان دەبین،‮ ‬ئەو كێشەیەش دەبێتە هۆكاری‮ ‬حاڵەتێكی‮ ‬نەخوازراو،‮ ‬دواتریش ئەو كێشەیە رەنگە ببێتە ئامادەكارییەك بۆ دروستبوونی‮ ‬قەیران،‮ ‬ئەگەر رێڕەوێكی‮ ‬ئاڵۆز و تیژی‮ ‬وەرگرت،‮ ‬كە پێشبینی‮ ‬دەرەنجامەكانی‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬ورد،‮ ‬قورس و زەحمەت دەبێت،‮ ‬بۆیەش پێویست بەوە دەكات كە بڕیار و رێكاری‮ ‬زۆر خێرای‮ ‬بۆ بگیرێتەبەر‮.‬
هەروەها تێكەڵكردنێكی‮ ‬فراوان لەنێوان كارەسات و قەیران هەیە،‮ ‬وێڕای‮ ‬ئەو پەیوەندییە بەهێزەی‮ ‬لەنێوان هەردوو وشەدا هەیە‮. ‬ئەو كێشەیەی‮ ‬بەبێ چارەسەركردن بۆ ماوەیەكی‮ ‬درێژ دەمێنێتەوە دەبێتـە كارەسات،‮ ‬كارەساتیش زۆرترین جار دەبێتە هۆی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬قەیران،‮ ‬كارەسات ئەو حاڵەتەیە كە بە كردەوە روویداوەو دەبێـتە هۆی‮ ‬زیانگەیاندن و وێرانكردنی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬سەرچاوە مرۆیی‮ ‬یان مادییەكان و‮ ‬یاخود هەردووكیان،‮ ‬لە هەموو حاڵەتێكیشدا هۆكارەكانی‮ ‬كارەسات راستەوخۆن و دەكرێ لە ماوەیەكی‮ ‬دیاریكراودا گەمارۆ بدرێن‮.‬
هۆكارەكانی‮ ‬كارەسات بریتین لە سرووشتی‮ ‬یان مرۆیی‮ ‬یان پیشەسازی‮ ‬یاخودیش هەموویان بەیەكەوە،‮ ‬لە كاتێكدا تێگەیشتن لە ململانێ و ركابەریكردن لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا چڕ‮ ‬دەبنەوە،‮ ‬ئەوەیش راستەقینە‮ ‬یاخود خەیاڵی‮ ‬بێت،‮ ‬بەجۆرێك كە بەریەككەوتن لە ئامانجەكان‮ ‬یاخود بەرژەوەندی‮ ‬یانیش هەڵسوكەوت هەبێت،‮ ‬كە دەبنە هۆی‮ ‬ململانێ لەنێوان تاك و سەركردەكاندا،‮ ‬وەهاش دەردەكەوێت كە باشترین شێواز بریتییە لە وتووێژ لە پێناو بەدیهێنانی‮ ‬چارەسەردا،‮ ‬چارەسەریش لە وتووێژدا بریتییە لە گەڕان بەدوای‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هەردوولا‮.‬
كاتێك بارودۆخ زۆرتر گڕ‮ ‬دەگرێت،‮ ‬قەیرانەكان دەچنە قۆناغێكی‮ ‬نوێ،‮ ‬كە قۆناغی‮ ‬بەیەكدادانە،‮ ‬ئەوەیش لەوكاتەدایە كە لایەنە جیاوازەكان بۆیان قورس دەبێـت بەرگەی‮ ‬گۆڕانكارییە نوێیەكان بگرن و بەشێوەیەكی‮ ‬تایبەت پلەی‮ ‬گەرمی‮ ‬قەیرانەكان بەرز دەبنەوە،‮ ‬كە توانای‮ ‬كۆنترۆڵكردنی‮ ‬لەدەست دەدات و ئاسان نابێت بەرگەی‮ ‬بگیرێت،‮ ‬ئێستا لەسەر ئێمە پێویستە ئەوانە لەیەكتر جیا بكەینەوەو دەستنیشانیان بكەین،‮ ‬لێرەدا لیستێكی‮ ‬درێژ هەیە كە هەموو ئەو تێگەیشتن و زاراوانە لەخۆی‮ ‬دەگرێت،‮ ‬كە پەیوەندی‮ ‬راستەوخۆییان بە قەیران و بەڕێوەبردنی‮ ‬هەیە،‮ ‬كە كاریان وەك ئەو كلیلانەیە بۆ كردنەوەی‮ ‬دەرهاوێشتە و پێكدادانی‮ ‬واتا راستەقینەكانە‮.‬
لێرەوە دەتوانین بڵێین كە دەستەواژەی‮ ‬قەیران و بەڕێوەبردنی‮ ‬بەوە گوزارشت بكرێت كە بریتییە لە‮: ‬كۆمەڵێك شێواز و پێشنیار و دامەزراوە،‮ ‬كە كار لەسەر بڕیاردانی‮ ‬خێراو لۆژیكییانە دەكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬سەختی‮ ‬و گۆڕانكاری‮ ‬و حاڵەتی‮ ‬لەناكاوی‮ ‬دیاریكراو‮. ‬ئامانجەكەشی‮ ‬رێگریكردنە لە فراوان بوونی‮ ‬چوارچێوەی‮ ‬قەیرانەكە،‮ ‬كە دەبێـتە هۆی‮ ‬پێكدادان و ململانێكان و راگرتنی‮ ‬ئەو قەیرانە تا نەبێتە هۆی‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬كرداری،‮ ‬دەبێ ئەوەیش بڵێین كە ئەو زاراوانە زۆرینەیان ریشەیەكی‮ ‬مێژووییان هەیەو هەموویشیان پەیوەندیان بە مێژووەوە هەیە،‮ ‬دەركەوتنیشیان زیاتر پەیوەست بووە بە بەكارهێنانیان لەنێو دامەزراوە كارگێڕییەكاندا،‮ ‬وەك هەر تێگەیشتنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نێو دامەزراوە كارگێڕییەكان،‮ ‬ئەو حاڵەتانەیش گەشەیان سەند لەگەڵ گەشەسەندنی‮ ‬كۆمەڵگاكان لەنێوخۆدا،‮ ‬زانستی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬قەیرانەكان زانستی‮ ‬راگرتنی‮ ‬هاوسەنگییە،‮ ‬كە ئەوەی‮ ‬دووەمیان واتای‮ ‬جوولەو ئاراستەكانی‮ ‬هێز دەدات،‮ ‬هەروەهاش خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییە جیاوازەكان گەڕان بەدوای‮ ‬ئاسەوارەكانی‮ ‬لە هەموو بوارەكاندا،‮ ‬ئەوەیش روویەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬قەیرانەكانە،‮ ‬كە تەواو پێچەوانەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬پێش خۆیەتی‮.‬
زۆرترین جار و لە پلەیەكی‮ ‬بەرزدا قەیرانەكان لە كاتی‮ ‬ناشیاودا سەرهەڵدەدەن،‮ ‬بۆ نموونە ئامادەنەبوونی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬دەزگایەك لە چركەساتێكی‮ ‬لەناكاوی‮ ‬مەترسیدار و قورسدا،‮ ‬كە رووبەرووی‮ ‬ئەو دامەزراوەیە دەبێتەوە،‮ ‬كە وادەكات مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو قەیرانە بۆ ئەو دامەزراوەیە زۆر قورس بێت،‮ ‬رەنگە بارودۆخی‮ ‬گشتیش بخاتە ئەوپەڕی‮ ‬مەترسی‮ ‬لە رووبەڕووبوونەوەو تەقینەوەدا،‮ ‬لە هەمان كاتدا ئەگەری‮ ‬ئەوەیش هەیە كە قەیرانەكە ترسناك بێت و بەجۆرێك داڕێژرابێت،‮ ‬كە پێویست بكات هەموو رێكارێك بگیرێتەبەر بۆ كارو چالاكی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬ئەو دامەزراوەیە،‮ ‬تا لە سڕبوون بیپارێزێت،‮ ‬ئەوەیش لەسەر هەر حاڵەتێك لەو حاڵەتانە پراكتیزە دەبێت،‮ ‬كە بەجۆرەها شێواز دەردەكەون،‮ ‬تا بتوانرێت سنوورێك بۆ ئەو كێشە چاوەڕوانكراوانە دابنرێت،‮ ‬بۆ نموونە لەسەر ئەو دامەزراوەیە پێویستە كە لیستێكی‮ ‬پلاندانی‮ ‬بۆ هەموو گریمانەیەك هەبێت‮.‬
ئێمە ئەوە دەزانین كە هیچ جیهانێك نییە بەبێ كیشە،‮ ‬وەك ئەفلاتوونی‮ ‬فەیلەسوفی‮ ‬یۆنانی‮ ‬لە كۆمارەكەی‮ ‬باسی‮ ‬دەكات،‮ ‬یاخود فارابی‮ ‬گەورە زانای‮ ‬عەرەب لە شاری‮ ‬نموونەیی‮ ‬وەسفی‮ ‬دەكات،‮ ‬پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەكان بەزۆری‮ ‬لەنێوان دژ بە‮ ‬یەكەكاندا هەیە،‮ ‬هەروەها ئاشتی‮ ‬بەو تێگەیشتنە جوان و ئەخلاقییەی‮ ‬هەیە مولكی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬جیهان نییە‮.‬
لێرەدا ئامانجی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵ بابەتێكی‮ ‬ئاوا و لەسەر ئاستی‮ ‬پلەیەكی‮ ‬گرنگ و بەردەوامی‮ ‬ئاوێتەبوونێكی‮ ‬كارا لە رێڕەوی‮ ‬ژیانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و ئاستەنگەكانی،‮ ‬پێویست بەوە دەكات هەوڵی‮ ‬زۆرتر بدەین بۆ وێنەكێشانی‮ ‬باشترین شێواز و دەستنیشانكردنی‮ ‬قەیرانەكەو تێگەیشتن و روونكردنەوەی‮ ‬شێوازو چارەسەرییەكانی‮ ‬بە ئامرازگەلێكی‮ ‬زانستی‮ ‬و راستەقینە تا رادەی‮ ‬رازیبوون سەركەوتن‮.‬
ناكرێ ئەوە فەرامۆش بكەین كە چاكسازی‮ ‬لە قەیرانەكانەوە سەرهەڵدەدات،‮ ‬وەك دەڵێن لە هەناوی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬گشتییەوە پەیدا دەبێت،‮ ‬ئەوەیش لە ئامادەكاری‮ ‬دەوڵەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬كارەساتە گشتییە لەناكاوەكان و باری‮ ‬نائاسایی‮ ‬وەك بوومەلەرزەو و لافاو و بلاوبوونەوەی‮ ‬پەتاو جەنگی‮ ‬فراوان دێتەدی،‮ ‬لەو سۆنگەیەوە و لە چوارچێوەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نێو دەوڵەوتیدا،‮ ‬پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەكان و هاوكاریكردن لە چارەسەری‮ ‬كێشە ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئایدۆلۆژی‮ ‬و سەربازییەكان بەدی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬هەروەهاش زیادكردنی‮ ‬كاری‮ ‬هاوبەش لە ئەنجامی‮ ‬ئەو پەیوەندییانەدا هاتوونەتە ئارا‮.‬

سوود لە كتێبی‮ ( ‬ادارە الازمە بین نقگتی‮ ‬الغلیان والتحول‮) ‬د‮. ‬حسن البزار وەرگیراوە