سەگڤان هالو
دەوڵەتە داگیركەرەكانی‮ ‬كوردستان و دەست و پێوەندەكانیان لە نێو خوی‮ ‬كوردستاندا هیچ كات درێغیان نەكردووە و نایكەن لە دوژمنایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬دوزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد،‮ ‬لەڕاپۆڕتێكدا هاتووە،‮ ‬سوریا دەڵێت ئێمە كاتی‮ ‬خوی‮ ‬شازدە حزبمان دامەزڕاند تاكو هاوشانی‮ ‬ئێمە و بە وەكالەتی‮ ‬ئێمە سەنگەر لە مەسەلەی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬كورد بگرن هەر لەو كاتەوەش تا ئەمڕو‮ ‬ڕوڵێكی‮ ‬بەرچاویان بینیوە لەم‮ ‬ڕوانگەوە و خزمەتێكی‮ ‬زوریان بە ئێمە گەیاندووە بو سەرخستنی‮ ‬نەخشەو ئەجیندا سیاسەكەمان و هێشتاش ئەولاتر دەڕوات دەڵێت بە تایبەت دو حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەورەترین خزمەتیان بە ستڕاترژیەتی‮ ‬ئێمەیان كردووە‮.‬
بەڵێ بێگومان زور‮ ‬ڕاستە هەر دورنەڕوین تەنها لەم چەند ساڵانەی‮ ‬دواییدا بینیمان چۆن و بە چ شێوەیەك لە باشووری‮ ‬كوردستان و بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان سەنگەریان لە دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد گرت و بوونە‮ ‬ڕێگر لە بەردەم بەرەو پێشڤەچوونی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كورد و ئاویان خستە ئاشی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كوردستان‮.‬
شایانی‮ ‬گوتنە ئەوەی‮ ‬دوژمنان پێییان نەكراوە و ناكرێت ئەمانە بە وەكالەت كردوویانە و لە كوێدا دوزی‮ ‬كورد هەنگاوێك بەرە وپێشەوە چوبێت لەوێدا بە هەمو هێزو توانایەكیانەوە سەنگەریان لە دوزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد گرتووە و زور دڵسوزانە ئەجیندای‮ ‬سیاس داگیركەرانیان جێبەجێ كردووە و دەیكەن‮.‬
نازانم چ ناوێك پڕ‮ ‬بە پێستی‮ ‬خویانە لەم حزب و كەسانە بنێم،‮ ‬چونكە قیزەوەنترینی‮ ‬كەس و لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەوانەن كە پێش هەموو شتێك ویژدانی‮ ‬خویان فروشتووە بەو دەوڵەتە داگیركەرانە كە بە درێژایی‮ ‬قوناغەكان تاكو ئێستا ملیۆنەها مرۆڤی‮ ‬كوردیان لەنێو بردووە و خاكی‮ ‬كوردستانیان وێران كردووە و بچووكترین مافی‮ ‬كوردیان نەسەلماندووە و ناسەلمێنن‮.‬
كەواتە لێردا سەنگەری‮ ‬كورد پەروەران بەر لەوەی‮ ‬ڕوبەڕوبونەوەی‮ ‬دەوڵەتە داگیركەرەكانی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬دەبێ خائینان و خۆفروشەكانی‮ ‬نێوخوی‮ ‬راماڵدرێن و چیتر نەهێڵن ئەم كۆیلە‮ ‬ڕێویانەی‮ ‬دەوڵەتەداگیركەرەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬یاری‮ ‬بە چارەنوسی‮ ‬ئەم نەتەوە خێر لە خو نەدیوە بكەن‮.‬
لە كوتاییدا بە پێویست دەزانم تیشك بخەمە سەر ئەم‮ ‬ڕوداوەی‮ ‬ئەو دواییە كە بە شێوەیێكی‮ ‬بەرنامە بو داڕێژراو ئەنجام دراون مەرامی‮ ‬سیاسی‮ ‬دوژمنان و ناحەزان خوی‮ ‬لە ئەجیندایێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬هاوتریب دا دە بینێتەوە كە ئامانج لێی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬شەڕێكی‮ ‬نێوخوییە تاكو لەم‮ ‬ڕێگایەوە بتوانن ئامانجی‮ ‬خویان بپێكن بویە دەبێ سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان لە سەر بنەمای‮ ‬لۆژیك و ئەقڵانییەت هەنگاو بهاوێژێت لە پێناو لابردنی‮ ‬ئەم لوغمە سیاسیانەی‮ ‬ئەم قوناغەشمان‮.‬