خه‌بات: ‬سەید فاتیح بەرزنجی:-
نەخۆشخانەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ لە هەولێر نەخۆشخانەیەك لە پێناو چارەسەركردن و‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬نەخۆشانی‮ ‬دڵ دامەزراوە جگە لە شارەكانی‮ ‬كوردستان نەخۆشانی‮ ‬شارەكانی‮ ‬دیكەیش بەمەبەستی‮ ‬چارەسەركردن‮ ‬ڕووی‮ ‬تێ دەكەن و بۆ زیاتر گرنگیدان بەو نەخۆشخانەیە لەلایەن حكومەتی‮ ‬هەرێم بودجەیەك بۆ فراوانكردنی‮ ‬نەخۆشخانەكە تەرخانكرا سەبارەت بە ئیش و كارەكانیان سەردانیمان كردن‮.‬

بەگوتەی‮ ‬دكتۆر كامیل نامیق پزیشكی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬نەخۆشییەكانی‮ ‬هەناو و دڵ،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ،‮ ‬ئەو سەنتەرە لەساڵی‮ ‬2007ەوە توانیویەتی‮ ‬هەزاران كەس چارەسەر بكات بەهۆی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ و تاكە سەنتەرە لەسەرتاسەری‮ ‬هەولێرو نەخۆشانی‮ ‬شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق سەردانی‮ ‬دەكەن بۆ چارەسەركردن و ئەنجامدانی‮ ‬قەستەرەو باڵۆن و نەخۆشانی‮ ‬كوردستان و شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عیراقیش سوودێكی‮ ‬بەرچاویان لەو سەنتەرە وەرگرتووەو لەوەتەی‮ ‬ئەو نەخۆشخانەیە دامەزراوە توانیویەتی‮ ‬چارەسەری‮ ‬نزیكەی‮ ‬هەشتا هەزار كەس بكات لەوانە توانراوە‮ ‬7‮‬ هەزارو‮ ‬200‮‬ نەشتەرگەری‮ ‬لەو سەنتەرە ئەنجامدراوە جگەلەوە توانراوە زیاتر لە‮‬35‮‬ هەزار قەستەرەو شەبەكەو باڵۆن كراوە،‮ ‬بەرلە دامەزراندنی‮ ‬ئەو سەنتەرە نەخۆشانی‮ ‬دڵ بۆ چارەسەركردن‮ ‬ڕوویان لە وڵاتانی‮ ‬دەرەوە دەكردو پارەیەكی‮ ‬زۆریان خەرج دەكرد بۆ ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ و بەهەوڵ و كۆششی‮ ‬دڵسۆزان لەكۆتایی‮ ‬ساڵی‮ ‬2007 توانرا ئەو نەخۆشخانەیە دروست بكرێت،‮ ‬هەرچەندە باڵەخانەی‮ ‬سەنتەرەكە بچووكە،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕۆژانە لەو سەنتەرە نزیكەی‮ ‬7-8‮‬نەشتەرگەری‮ ‬ئەنجام دەدرێت‮ ‬جگەلە دانانی‮ ‬شەبەكەو باڵۆن و لەسەنتەرەكە نزیكەی‮ ‬15 پزیشكی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ لەو سەنتەرە شەو و‮ ‬ڕۆژ لەخزمەتی‮ ‬هاوڵاتیاندان،‮ ‬لەگەڵ‮ ‬20‮‬ پزیشكی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ لە سەنتەرەكە نەشتەرگەری‮ ‬دڵ دەكەن،‮ ‬پزیشكانی‮ ‬سەنتەرەكە بۆ زیاتر ئاشنابوون بە زانیاری‮ ‬تازە لەسەر نەخۆشی‮ ‬دڵ وچۆنیەتی‮ ‬چارەسەركردن بە تازەترین‮ ‬ڕێگا بەشداریان لە مەشق و‮ ‬ڕاهێنان كردووە لە دەرەوەی‮ ‬وڵات،‮ ‬لە هەردوو وڵاتی‮ ‬هیندو ئەڵمانیا،‮ ‬لێرەدا ئەوەی‮ ‬كە زۆر گرنگە باسی‮ ‬بكەین ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬كارێكی‮ ‬وائاسان نییەو كارەكانیان زەحمەت و ماندووبوونە جاران نەخۆشانی‮ ‬دڵ بۆ ئەو نەشتەرگەریە سەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەرەوەیان دەكرد لەبەر نەبوونی‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ،‮ ‬لەوەتەی‮ ‬سەنتەرەكەش كراوەتەوە هاوڵاتیان وازیان لەسەردانی‮ ‬كردنی‮ ‬دەوەی‮ ‬وڵات هێناوەو بۆ چارەسەركردن و لەشاری‮ ‬هەولێرو لەناو كەسوكاری‮ ‬خۆیان نەخۆشانی‮ ‬دڵ نەشتەرگەری‮ ‬و هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەكیان پێشكەش دەكرێت‮.‬

زیادبوونی‮ ‬جەڵتەی‮ ‬دڵ بۆ چەندین هۆكار دەگەڕێتەوە
دكتۆر كامیل نامیق پزیشكی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬هەناو و دڵ و بەڕێوەبەری‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ بۆ خەبات‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬لەماوەی‮ ‬چەندین ساڵ بەسەركردنەوەی‮ ‬ئەو سەنتەرەو شارەزایی‮ ‬پزیشكانی‮ ‬خۆمان لەكوردستان نەشتەرگەری‮ ‬دڵ و قەستەرەو باڵۆن لەشاری‮ ‬هەولێرو لەنەخۆشخانەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ بەسەركەوتوویی‮ ‬ئەنجام دەدرێت دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ژمارەیەك پزیشكی‮ ‬كوردستان لە دەرەوەی‮ ‬وڵات مەشق و‮ ‬ڕاهێنانیان كردو شارەزاییەكی‮ ‬تەواویان لەو بوارە وەرگرت و ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ نەشتەرگەریەكی‮ ‬وا ئاسان نییە،‮ ‬بەڵكو زۆر زەحمەتە ولەكاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬زۆر ماندوو‮ ‬هیلاك دەبن مایەی‮ ‬خۆشحاڵییە،‮ ‬كە ئەمڕۆ لە كوردستان پزیشكانی‮ ‬كوردستان خاوەن ئەزموونن لە بوارە جیاجیاكانی‮ ‬پزیشكی‮ ‬و نەشتەرگەری‮ ‬گەورەو دەگمەن ئەنجام دەدەن،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬جاران هاووڵاتیان بۆ ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ سەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێیان دەكردو پارەیەكی‮ ‬زۆریان خەرج دەكرد،‮ ‬بەڵام لەوەتەی‮ ‬ئەو سەنتەرە كراوەتەوە‮ ‬سەردانی‮ ‬وڵاتان ناكەن و بەهەرزانترین نرخ لەچاو نرخی‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬ئەهلی‮ ‬و كەرتی‮ ‬تایبەت‮ ‬لەو سەنتەرە توانراوە نەشتەرگەری‮ ‬گەورەو دەگمەن ئەنجام بدرێ،‮ ‬یەكێك لەوانە نەشتەرگەریەكیان بۆ منداڵێك ئەنجامدا كە بۆ‮ ‬یەكەمجاربوو ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە ئەنجام بدرێت بەهاوكاری‮ ‬تیمێكی‮ ‬وڵاتی‮ ‬هیندستان بوو نزیكەی‮ ‬هەشت كاتژمێری‮ ‬خایاندو نەشتەرگەریەكەش بەسەركەوتویی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬لەبەر زۆری‮ ‬ژمارەی‮ ‬نەخۆشان و بچووكی‮ ‬نەخۆشخانەكەو زۆریی‮ ‬سەردانیكردنی‮ ‬خزم و كەسوكاری‮ ‬نەخۆش هەراسان بووین،‮ ‬پێویستە كەسوكاری‮ ‬نەخۆش هاوكاریمان بكەن بە كەمكردنەوەی‮ ‬سەردانیكردنی‮ ‬نەخۆش و چەندین جار تەختەی‮ ‬خەوتنی‮ ‬نەخۆشان لەلایەن كەسوكاری‮ ‬نەخۆشەوە شكاوە،‮ ‬پێویستە كەسوكاری‮ ‬نەخۆش پارێزگاری‮ ‬لەكەلوپەلی‮ ‬نەخۆشخانەكە بكەن و بەماڵی‮ ‬خۆیانی‮ ‬بزانن‮.‬

تەرخانكردنی‮ ‬بودجەیەك بۆ فراوانكردنی‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ
‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬نەخۆشخانەكە گەورەتر بكەین هەوڵماندا پارچەیەك زەوی‮ ‬تەنیشت نەخۆشخانەكە وەرگرین تا نەخۆشخانەكە فراوانتر بكەین و ماوەیەكە دەست بە ئەنجامدانی‮ ‬فراوانكردنی‮ ‬نەخۆشخانەكە كراوەو لەلایەن بەڵێندەرەوە كاری‮ ‬فراوانكردنەكە دەستی‮ ‬پێكراوە،‮ ‬جگە لەوەش‮ ‬لەگەڵ باڵەخانەكەش بڕیارە دوو ئامێری‮ ‬قەستەرەی‮ ‬تازە دابین بكرێت و‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬بۆ ئەو ئامێرانە وەرگیراوەو بودجەشی‮ ‬بۆ دابینكراوەو كاری‮ ‬لەسەر دەكرێ و بۆ چەند‮ ‬ڕۆژێكی‮ ‬دیكە كاری‮ ‬ئامێرەكان تەواو دەبێت و لەخزمەتی‮ ‬نەخۆشاندا دەبێت،‮ ‬واتا ژمارەی‮ ‬ئامێرەكانی‮ ‬قەستەرە دەبێتە چوار ئامێرو‮ ‬ڕۆژانە نزیكەی‮ ‬30 نەخۆش قەستەرەیان بۆ ئەنجام دەدرا دوای‮ ‬دانانی‮ ‬ئەو دوو ئامێرە ژمارەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە قەستەرەیان بۆ ئەنجام دەدرێت دەگاتە‮ ‬50-60‮‬ قەستەرەو شوێنەكەو ژمارەی‮ ‬ئامێرەكان زیاد دەكات جگەلەوەش بەنیازین ئامێرێكی‮ ‬ئێم ئار ئای‮ ‬موگناتیسی‮ ‬بۆ دڵ دا بنێین و كارمان لەسەر كردووە،‮ ‬كە لەماوەی‮ ‬یەك ساڵ باڵەخانەكە تەواو دەبێت و ژمارەی‮ ‬تەختی‮ ‬نەخۆش زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادكردنی‮ ‬هۆڵێكی‮ ‬بوژانەوەی‮ ‬گەورەتر و‮ ‬12 تەختی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬تیا دەبێت لەگەڵ دروستكردنی‮ ‬چێشتخانەیەكی‮ ‬مۆدێرنی‮ ‬تازە بۆ سەنتەرەكەو پڕۆژەكە دەستی‮ ‬پێكردووە‮.‬

جەڵتەی‮ ‬دڵ زیادی‮ ‬كردووە
دواتر دەربارەی‮ ‬زیادبوونی‮ ‬جەڵتەی‮ ‬دڵ دكتۆر كامیل نامیق بەڕێوەبەری‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ گوتی‮: ‬چەندین هۆكار هەیە بۆ جەڵتەی‮ ‬دڵ وەك وەرزش نەكردن و نەجوولان و خواردنی‮ ‬فاست فودو لەهەمووی‮ ‬گرنگتر كێشانی‮ ‬نێرگەلەو جگەرە لەلایەن گەنجانەوە،‮ ‬كە‮ ‬ڕۆژانە ژمارەیەك لە گەنجان سەردانیمان دەكەن و باس لەكێشانی‮ ‬نێرگەلەو جگەرە دەكەن و دەڵێن‮ ‬ڕۆژانە‮ ‬3-4‮‬ جار نێرگەلەو‮ ‬2-3‮‬ پاكەت جگەرەش دەكێشین دیارە،‮ ‬ئەو گەنجانەش تەمەنیان لە نێوان‮ ‬20-25‮‬ ساڵانەو‮ ‬لەو تەمەنە كورتەی‮ ‬ژیانیان تووشی‮ ‬جەڵتەی‮ ‬دڵ دەبن،‮ ‬بۆیە پێویستە بەزوویی‮ ‬ئەو شتانە واز لێ بهێنن بۆ ئەوەی‮ ‬خۆیان لە جەڵتەی‮ ‬دڵ دوور بخەنەوە،‮ ‬پێویستە ئەو گەنجانە ئەو‮ ‬ڕاستیە بزانن كە نێرگەلە جگە لە خراپی،‮ ‬تووشی‮ ‬جۆرەها نەخۆشیت دەكات بەتایبەتی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كە لە گازینۆكان نێرگەلە دەكێشن،‮ ‬تووشی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬سیل و سینگ و دەبن و داوایان لێ دەكەین كە تازووە دوور بكەونەوە لە كێشانی‮ ‬نێرگەلە،‮ ‬ئێستا نێرگەلەی‮ ‬ئەلیكترۆنیش پەیدابوووە كە هێشتا بەتەواوی‮ ‬زیانەكانی‮ ‬ئەوە دیارنەكەتووەو شتێكی‮ ‬تازەیە،‮ ‬بەڵام هەقوایە وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بەهاوكاری‮ ‬لایەنە پەیوەندیدارەكان‮ ‬یاسایەك دەربكات بۆ نێرگەلەی‮ ‬نێو گازینۆكان تا سنورێكی‮ ‬بۆ دابنرێت،‮ ‬هەرچەندە وەك من بزانم كاری‮ ‬لەسەر كراوە،‮ ‬بەڵام هێشتا كاری‮ ‬زیاتری‮ ‬دەوێت،‮ ‬دەبێ ئەو شوێنانە لە ژێر چاودێری‮ ‬لایەنە پەیوەندیدارەكان دابن،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە دێن بۆ قەستەرەو شەبەكەو باڵۆنیان بۆ دەكرێ‮ ‬هەموو‮ ‬جۆرە تەمەنێكی‮ ‬تیایەو داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە‮ ‬ڕۆژانە وەرزش بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬دووربن لە جەڵتەی‮ ‬دڵ‮.‬

نرخەكان لەچاو نرخی‮ ‬نەخۆشخانە ئەهلییەكان گران نییە
دواتر دكتۆر كامیل نامیق بەڕێوەبەری‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ گوتی‮: ‬لەسەنتەری‮ ‬دڵ نرخی‮ ‬نەشتەرگەریەكان گران نین بەبەراورد لەگەڵ نرخی‮ ‬نەخۆشخانە ئەهلیەكان،‮ ‬ئەو بڕە پارەیەی‮ ‬كە وەری‮ ‬دەگرین لە نەخۆشان‮ ‬نرخەكەی‮ ‬زۆر هەزانترە و بۆ ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ نزیكەی‮ ‬3‮‬ ملیۆن دینارە و لەنەخۆشخانە ئەهلییەكان نرخەكە‮ ‬یەكجار گرانترە و ئەنجامدانی‮ ‬قەستەرە‮ ‬300‮‬ هەزار دینارەو نرخەكە لە دەرەوەی‮ ‬سەنتەرەكە بە‮ ‬60-70‮‬ وەرەقەیە،‮ ‬بۆیە نرخەكان لە سەنتەری‮ ‬دڵ‮ ‬یەكجار هەرزانترەو كارەكانی‮ ‬ئێمە لە ژێر چاودێری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەو لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬هاوڵاتیان كارە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەین و پزیشكانی‮ ‬كوردستان شارەزایی‮ ‬تەواویان هەیەو خاوەن ئەزموونێكی‮ ‬باشی‮ ‬پزیشكین لە بواری‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ و چەندین‮ ‬تیمی‮ ‬وڵاتان دێنە سەنتەرەكەو بەهاوكاری‮ ‬پزیشكانی‮ ‬خۆمان نەشتەرگەری‮ ‬بۆ منداڵان بەسەركەوتوویی‮ ‬ئەنجام دەدەن‮.‬