خه‌بات: ‬سەید فاتیح بەرزنجی:-
ماوەیەكە سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر خەریكی‮ ‬بەئەنجام گەیاندنی‮ ‬كارو پڕۆژەی‮ ‬خزمەتگوزاریە بۆ زۆربەی‮ ‬گەڕەكەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر بەبێ جیاكاری‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬گەڕەكە هەژارنشینەكانی‮ ‬وەكو مامزاواو‮ ‬سێبەردان و هەولێری‮ ‬نوێ بەیاوەری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر سەردانی‮ ‬كارو پڕۆژەكانی‮ ‬سنووری‮ ‬شارەوانی‮ ‬سێمان كرد كە خۆی‮ ‬لە چەندین پڕۆژە دەدات و بریتییە لە‮: ‬كاری‮ ‬خۆڵكاری‮ ‬و تێكەڵە‮ ‬ڕێژكردنی‮ ‬چینی‮ ‬یەكەم بۆ‮ ‬49 شەقام لە كەرتی‮ ‬9 هەزاریەكان لە گەڕەكی‮ ‬سێبەردان و كارو پڕۆژەكانی‮ ‬گەڕەكی‮ ‬هەولێری‮ ‬نوێش بریتییە لە‮ ‬35 شەقام و كاركردن لەو دوو گەڕەكە درێژەی‮ ‬هەبوو دیارە ئەو پڕۆژانە لەسەر داهاتی‮ ‬زەویە‮ ‬ڕوكنەكان و نایابەكان ئەنجام دەدرێت و‮ ‬ڕەزامەندیی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬وەرگیراوە‮.‬

ئەندازیار سامان محەمەد بڵباس سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات‮ ‬ڕوونیكردەوە‮:‬
‮ ‬ئێمە وەكو سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەمیشە هەوڵمانداوە كارو پڕۆژەكان بگەیەنینە هەموو ئەو گەڕەكانەی‮ ‬كە پێویستیان بە كارو پڕۆژەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬هەیە لەلایەن هەر شەش شارەوانیەكانەوە دەرخستەیان بۆ ئامادە دەكرێت وكاری‮ ‬لەسەر دەكەین،‮ ‬بەڵام قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬ساڵانی‮ ‬ڕابردوو پڕۆژەكانی‮ ‬وەستاند و ماوەیەكە لەسەر داهاتی‮ ‬لە17%ی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر ژمارەیەك كارو پڕۆژەمان بۆ چەند گەڕەكێك ئەنجام داوە لە گەڕەكەكان و دوایین كارو پڕۆژەش لە گەڕەكەكانی‮ ‬سێبەردان و هەولێری‮ ‬نوێ بوو كە لەلایەن شارەوانی‮ ‬سێ سەرپەرشتی‮ ‬دەكرێت و گەڕەكی‮ ‬سێبەردان پێشتر گوندێك بوو ئێستا بوو بە گەڕەكێك و ژمارەیەك شەقامی‮ ‬بۆ دروست دەكرێت و ژمارەیەك شەقامی‮ ‬دیكەیش لە گەڕەكی‮ ‬هەولێری‮ ‬نوێ‮ ‬ژمارەیەك شەقامی‮ ‬بۆ دروست دەكرێ و گەڕەكێكی‮ ‬گەورەیەو پێشتر بەچەند قۆناغێك كارو پڕۆژەی‮ ‬بۆ ئەنجام دراوەو لەئێستادا هەرلەو گەڕەكە لەلایەن سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر لەسەر لە17%ی‮ ‬داهاتی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬بەبڕی‮ ‬306 ملیۆن دینار پڕۆژەی‮ ‬تێكەڵەڕێژو دانانی‮ ‬كربستۆن ودانانی‮ ‬قاڵبی‮ ‬كربستۆن بۆ‮ ‬35 شەقامی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬بۆ گەڕەكی‮ ‬هەولێری‮ ‬نوێ ئەنجام بدرێت هەر لەو گەڕەكە جووت سایدێك دروست دەكرێ كە هەولێری‮ ‬نوێ بە شەقامی‮ ‬هەولێر-سەڵاحەدین دەبەستێتەوەو پڕۆژەیەكی‮ ‬گرنگە بۆ هاووڵاتیانی‮ ‬ئەو گەڕەكەو دەستخۆشی‮ ‬لە ستافی‮ ‬ئەندازیاران و كارمەندانی‮ ‬شارەوانی‮ ‬سێ دەكەین كە بەرێكوپێكی‮ ‬سەرپەرشتی‮ ‬كارو پڕۆژەكانی‮ ‬ئەو گەڕەكە دەكەن و بەڵێن بە هاووڵاتیان دەدەین ئێمە وەكو سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر هەر بەردەوام دەبین بۆ گەیاندنی‮ ‬كارو پڕۆژە بۆ گەڕەكەكان و هەوڵیش دەدەین هەر لەسەر داهاتی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬كاری‮ ‬قیڕتاویشیان بۆ ئەنجام بدەین و هەر لەسنوری‮ ‬شارەوانی‮ ‬سێ بەبڕی‮ ‬148ملیۆن دینار كاری‮ ‬تێكەڵە‮ ‬ڕێژكردنی‮ ‬شەقامەكانی‮ ‬سێبەردانمان هەیە كە پێویستی‮ ‬بەگەیاندنی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬هەبوو بەباشمانزانی‮ ‬كارو پڕۆژەیان بۆ ئەنجام بدەین پڕۆژەكەیان بریتییە لە‮ ‬49شەقام و تێكەڵە‮ ‬ڕێژكردن و هەرلەناو گوندی‮ ‬سێبەردانیش پار ساڵ توانیمان ژمارەیەك پڕۆژەیان بۆ ئەنجام بدەین و ئەمساڵیش بە بڕی‮ ‬160 ملیۆن دینار‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬وەرگیراوە بۆ تەواوكردنی‮ ‬شەقامە ناوخۆییەكانی‮ ‬ناوگوندی‮ ‬سێبەردان وەك تێكەڵە‮ ‬ڕێژكردن و دانانی‮ ‬كربستۆن و هاووڵاتیانی‮ ‬ئەو گوندە لە قوڕو چڵكاو‮ ‬ڕزگاریان دەبێت و بۆ قۆناغی‮ ‬داهاتووش بە هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر توانیان ئەو شوێنانەی‮ ‬كە كاری‮ ‬قیڕتاو كردنیان ماوە لەناو گوندەكە قیڕتاویان بكەین‮.‬

ئەنجامدانی‮ ‬كارو پڕۆژە بۆ چەند گەڕەكێكی‮ ‬دیكە
‮ ‬دواتر ئەندازیار سامان محەمەد بڵباس سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر دەربارەی‮ ‬ژمارەیەك كارو پڕۆژەی‮ ‬دیكە بەخەباتی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬مایەی‮ ‬خۆشحاڵییە توانیمان ژمارەیەك كارو پڕۆژە بگەیەنینە چەند گەڕەكێك‮ ‬كە چەندین ساڵە لەو گەڕەكانە نیشتەجێ بوون و ماوەی‮ ‬چەند ساڵێكە خزمەتگوزاریان پێ نەگەیشت بوو بۆیە بە باش زانرا دەرخستەیان بۆ ئامادە بكرێت تا كارو پڕۆژەیان بۆ ئەنجام بدرێت،‮ ‬وەك گەڕەكی‮ ‬مامزاوا كۆڵانەكانیان بۆ كۆنكریت كرا وەك قۆناغی‮ ‬دووەم و پێشتر لەماوەی‮ ‬چەند مانگی‮ ‬ڕابردوودا وەك قۆناغی‮ ‬یەكەم ژمارەیەك كۆڵانیان بۆ كۆنكریت كرابوو هەوڵ دەدەین بەبێ جیاوازی‮ ‬كارو پڕۆژە بۆ گەڕەكەكان ئەنجام بدەین كارەكان قۆناغ‮ ‬بە قۆناغ‮ ‬لەسەر داهاتی‮ ‬ئەو لە‮ ‬17%یە ئەنجام دەدەین وەك لە پێشتر ئاماژەمان بە گەیاندنی‮ ‬كارو پڕۆژەكانی‮ ‬سێبەردان و هەولێری‮ ‬نوێ دا كە بریتی‮ ‬بوو لە تێكەڵە‮ ‬ڕێژكردن و دانانی‮ ‬كربستۆن وچاوەڕوان دەكەین لە قۆناغی‮ ‬دووەم كارلەسەر دانانی‮ ‬تۆڕی‮ ‬ئاوو كارەبا بكرێت ئینجا دووبارە دەگەڕێینەوە سەر كربستۆن و دواتریش هەوڵی‮ ‬قیڕتاوكردنی‮ ‬شەقامەكان دەدەین و پارساڵیش توانیمان لە70%ی‮ ‬شەقامەكانی‮ ‬ناوگوندی‮ ‬سێبەردان لەسەر داهاتی‮ ‬خۆمان و لەسەر داهاتی‮ ‬پارێزگا بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ پارێزگا كۆنكریت و كربستۆن بكەین و بۆ ئەمساڵیش هەر بۆ سێبەردان كارو پڕۆژە ئەنجام بدەین ئەو لە‮ ‬30%یەی‮ ‬كە ماوە ئەنجامیان بدەین جگەلەوەش هەوڵماندا كارو پڕۆژە بۆ كەرتی‮ ‬هەشت هەزاریەكانی‮ ‬فەرمانبەران ئەنجام بدەین و دوو قۆناغ‮ ‬كاری‮ ‬بۆ كراوەو بڕیاریش وایە قۆناغی‮ ‬سێیەمی‮ ‬كارەكان بۆ ئەو گەڕەكە ئەنجام بدەین و شەقامەكانیان بۆ تێكەڵە‮ ‬ڕێژو دانانی‮ ‬كربستۆن كراوەو چەند بەشێكی‮ ‬ماوە پێویستی‮ ‬بە ئاوەڕۆ هەیە چاوەڕوانی‮ ‬ئەوە دەكەین‮ ‬چ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئاوەڕۆكان چ لەسەر داهاتی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێریاخود لەڕێگەی‮ ‬پارێزگا ئەو بەشەش ئەنجام بدرێت دواتر كاری‮ ‬قیڕتاوكردنیان بۆ دەكرێ و بۆ كەرتی‮ ‬هەشتی‮ ‬حەسارۆكیش توانیمان دوو قۆناغ‮ ‬كار بۆ ئەو شێنە ئەنجام بدەین و پڕۆژەكەش بەرەو تەواو بوونەو هەوڵیش دەدەین هەرلەسەر داهاتی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬دوو قۆناغی‮ ‬دیكەی‮ ‬كاریان بۆ ئەنجام بدەین و لێرەوە بە هاووڵاتیانی‮ ‬ڕادەگەیەنین چاوەڕوانی‮ ‬هەوڵ و هیممەتی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەین كە دوای‮ ‬دەست بەكاربوونی‮ ‬وەزیری‮ ‬تازەی‮ ‬شارەوانی‮ ‬بەپلانی‮ ‬تازەو بەرنامەی‮ ‬تازە كارو پڕۆژەكان دەست پێ بكەینەوە‮.‬

تەرخانكردنی‮ ‬100 ملیۆن دینار بۆ شارەوانی‮ ‬هەڵەبجە
ئەندازیار سامان محەمەد بڵباس سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر دەربارەی‮ ‬تەرخانكردنی‮ ‬بڕی‮ ‬100 ملیۆن دینار بۆ شارەوانی‮ ‬هەڵەبجە‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬لەساڵی‮ ‬2018 ئەو داهاتانەی‮ ‬كە هەمان بوو توانیمان ژمارەیەك كارو پڕۆژەی‮ ‬بۆ ناو گەڕەكەكانی‮ ‬ناو شاری‮ ‬هەولێر پێ ئەنجام بدەین جگە لەوەش توانیمان بڕێك پارە بۆ چەند شوێنێكی‮ ‬دیكە تەرخان بكەین كە لەدەرەوەی‮ ‬سنوری‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر بوو ئەویش تەرخانكردنی‮ ‬500 ملیۆن دینار بۆ شارەوانی‮ ‬سۆران بوو بۆ شارەوانی‮ ‬چۆمان‮ ‬100 ملیۆن بوو جگە لەوەش لەسەر داواكاری‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەڵەبجەو وەرگرتنی‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬وەزیری‮ ‬پێشووی‮ ‬شارەوانی‮ ‬بڕی‮ ‬100 ملیۆن دینار تەرخانكرا بۆ شارەوانی‮ ‬هەڵەبجە و‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬درا لەسەر ئەو بڕەپارەیە كرا بە پڕۆژەیەكی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬بۆ ناو شاری‮ ‬هەڵەبجەو ئێمە وەك سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر زۆر خۆشحاڵ بووین كە توانیمان بەشدار بین بەتەرخانكردنی‮ ‬ئەو بڕە پارەیەو خزمەتی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬ئەو شارە بكەین و پڕۆژەكەش تەواو بوو لەبەرانبەر ئەوە شارەوانی‮ ‬هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی‮ ‬بە ئێمەدا‮.‬

قیڕتاو كردنی‮ ‬چەند قۆناغێكی‮ ‬شەقامی‮ ‬100 مەتری
دەربارەی‮ ‬قیڕتاو كردنی‮ ‬شەقامی‮ ‬100 مەتری‮ ‬ئەندازیار سامان محەمەد بڵباس سەرۆكی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەو شەقامە چاڵ و چۆڵی‮ ‬تێكەوتبوو،‮ ‬بۆیە بە باشمانزانی‮ ‬ئەمساڵ بە چەند قۆناغێك ئەو شەقامە قیڕتاو بكەینەوە كاری‮ ‬قیڕتاو كردنەكەش كەوتۆتە ناو زۆربەی‮ ‬شارەوانیەكان و قۆناغەكانی‮ ‬قیڕتاو كردنی‮ ‬ئەو شەقامە‮ ‬ڕووبەرێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بڕیوەو ئێستاش قۆناغەكانی‮ ‬قیڕتاو كردنەوە گەیشتۆتە سنووری‮ ‬شارەوانی‮ ‬چوار لەشەقامی‮ ‬لای‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬تاوەكو چوار‮ ‬ڕیانی‮ ‬بەنزینخانەی‮ ‬ئاكار بۆ هەردوو ساید‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬وەرگیراوەو بریتییە لە‮ ‬یەك ملیارو‮ ‬700 ملیۆن دینار،‮ ‬كە بە چوار قۆناغ‮ ‬دەستی‮ ‬پێ بكەین و قۆناغی‮ ‬یەكەم ئەنجامدراو كاری‮ ‬قیڕتاو كردنەكەش تەواو بوو قۆناغی‮ ‬دووەمیش بەهەمان شێوە دەست بەكاری‮ ‬قیڕتاو كردنەكە كراوەو بەردەوامین لەسەر قیڕتاو كردنەوەی‮ ‬شەقامی‮ ‬100 مەتری‮ ‬و ماوەیەكی‮ ‬زۆربوو ئەو شەقامە پێویستی‮ ‬بە دووبارە قیڕتاو كردنەوە هەبوو هەوڵ دەدەین قۆناغەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەو شەقامە هەر لەسەر داهاتی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر قیڕتاو بكەین و كاری‮ ‬هێڵكاری‮ ‬شەقامەكەش لەلایەن ئەندازەی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬هەولێر كاری‮ ‬بۆ دەكرێت بڕیاریش وایە كاری‮ ‬هێڵكاریەكەش لەلایەن ئەندازەی‮ ‬هاتوچۆوە ئەنجام بدرێت‮. ‬