خه‌بات:‮ ‬سەید فاتیح بەرزنجی‮:‬-
دوای‮ ‬ئەو سەقامگیری‮ ‬و هێمنییەی‮ ‬كە لە كوردستان هەیە هانی‮ ‬كۆمپانیا بیانیەكانی‮ ‬دا كە لە كوردستان كاری‮ ‬وەبەرهێنان و پڕۆژەی‮ ‬گەورەو ستراتیژی‮ ‬ئەنجام بدەن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان زیاتر‮ ‬ڕوو لە ئاوەدانكردنەوە بكات و‮ ‬ڕۆژ لەدوای‮ ‬ڕۆژیش‮ ‬ڕێژەی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپانیاكان‮ ‬ڕووی‮ ‬لە بەرزبوونەوە كردووە‮. ‬پشتیوان مستەفا قادر بەڕێوەبەری‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپانیاكان بەخەباتی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬لەكوردستان‮ ‬یەك بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپانیاكان هەیەو پێشتر لەبەغدا هەبوو پێی‮ ‬دەگوترا فەرمانگەی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپانیاكان،‮ ‬ئەوەبوو بەهەوڵ و كۆششی‮ ‬لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیە لە كوردستانیش كرایەوە‮.‬

كردنەوەی‮ ‬ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە كوردستان زۆر گرنگ بوو
پێشتر ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بەناوی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬تۆماری‮ ‬كۆمپانیاكان لە هەرێم بوو،‮ ‬جگە لەوە پێشتركۆمپانیاكان بارەگایان لە كوردستانیش هەبوو لە بەغدا تۆمار دەكران دوا بەدوای‮ ‬ئەوە لە ساڵی2006 ‮ ‬كرا بە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپانیاكان و سەربە وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشە سازییەو هەركە ئەو بەڕێوەبەرایەتیە گشتییە كرایەوە بۆ كارئاسانی‮ ‬كۆمپانیاكان بەڕێوەبەرایەتیەكیش لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬كرایەوەو دوای‮ ‬كردنەوەی‮ ‬ئەو بەڕێوەبەرایەتیە گلەیی‮ ‬و گازندەی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬لێكەتەوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬دهۆك لەو‮ ‬ڕێگا دوورەوە دەهاتن بۆ بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپانیاكان بۆ هەولێر گلەیی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬ئەو شارە وای‮ ‬كرد كە هەوڵ بۆ كردنەوەی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپانیاكان بدرێت لەشاری‮ ‬دهۆك،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬توێژی‮ ‬پارێزەرانی‮ ‬شاری‮ ‬دهۆك كار بۆ كردنەوەی‮ ‬ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بدرێت بۆئەوەی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپانیاكان لە هەردوو شاری‮ ‬دهۆك و هەولێر بكرێتەوە و لە ساڵی‮ ‬2010‮ ‬بڕیاردرا كە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬هەولێرو دهۆكیش بكرێتەوەو لەماوەی‮ ‬ئەو چەند سالانە ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتیانە كار بۆ تۆماركردن و پۆلینكردنی‮ ‬كۆمپانیاكان بكەن و دەسەڵاتەكان هەمووی‮ ‬لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتییەو بە پێی‮ ‬پێویست ئەو دەسەڵاتانە درا بە بەڕێوەبەری‮ ‬لقەكانی‮ ‬شارەكان و زۆربەی‮ ‬ئیش و كارەكانیان كاركردنە بۆ كەرتی‮ ‬تایبەت و كۆمپانیانی‮ ‬تێكەڵەمان كەمەو‮ ‬یەك كۆمپانیامان هەیە پشكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬تێدایە لەبەر ئەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬21ی‮ ‬ساڵی‮ ‬1997‮ ‬هەموار كراو لە‮ ‬2004‮ ‬جێبەجێ دەكرێت لەگەڵ‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬22شمان هەیە كۆمپانیای‮ ‬كەرتی‮ ‬گشتی‮ ‬ئەو كۆمپانیایانەن كە حكومەت خاوەنداریەتیان دەكات و داواش لە ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران كراوە بۆ دەركردنی‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬پێویست تا ئەو‮ ‬یاسایەش تەفعیل بكرێت لە كوردستان،‮ ‬تا حكومەتیش بتوانێ ببێتە خاوەنی‮ ‬كۆمپانیا تا وەكو وەزارەتەكان كۆمپانیایان هەبێت دەكرێ سێكتەرەكان بكرێتە كەرتی‮ ‬گشتی‮ ‬بدرێتە كەرتی‮ ‬تایبەت و بەشی‮ ‬حكومەتی‮ ‬تیا بێت،‮ ‬لە ئێستادا‮ ‬یەك كۆمپانیامان هەیەو‮ ‬ڕێژەیەكی‮ ‬هی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬گواستنەوەو گەیاندنە و زۆربەی‮ ‬كۆمپانیاكان لە هەولێر تۆمار كراون بە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە هەولێر پایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە و مەڵبەندی‮ ‬بازرگانیەو هەموو وەزارەت و دامودەزگاكانی‮ ‬حكومەت لەو شارە گەورەیەیەو بۆخەڵكی‮ ‬ئاسانترە كە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپایاكان لە هەولێر بێت و لقی‮ ‬لە شارەكان هەبێت‮.‬

زیاتر لە هەژدە هەزار دۆسیەی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬تۆماركراومان لە هەولێر هەیە
دواتر دەربارەی‮ ‬ژمارەی‮ ‬دۆسیەی‮ ‬كۆمپانیاكان،‮ ‬پشتیوان مستەفا وەرتی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬ڕۆژ لەدوای‮ ‬ڕۆژ ژمارەی‮ ‬كۆمپانیاكان لە زیادبووندایەو زیاتر لە هەژدە هەزار دۆسیەی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬تۆمار كراومان لە شاری‮ ‬هەولێر هەیە،‮ ‬لەوانە نزیكەی15 ‮ ‬هەزارو‮ ‬780‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬خۆماڵینەو‮ ‬22‮ ‬هەزارو‮ ‬374‮ ‬كۆمپایاش بیانین،‮ ‬دیارە ئەو كۆمپایا بیانیانە هی‮ ‬زۆربەی‮ ‬وڵاتانن،‮ ‬بەڵام لە نێوانیاندا زیاتر‮ ‬40%ی‮ ‬ئەو كۆمپانیایانە هی‮ ‬وڵاتی‮ ‬توركیانەو‮ ‬ڕێژەی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپانیاكان ساڵ لەدوای‮ ‬ساڵ لە گۆڕاندایەو ئەگەر بەراوردی‮ ‬سێ ساڵی‮ ‬ڕابردوو بكەین هەرلەساڵی‮ ‬2017‮ ‬دوای‮ ‬كەمبوونەوەی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬نزیكەی710 ‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬خۆماڵی‮ ‬تۆماركراون تەنها لەشاری‮ ‬هەولێرو زۆربەی‮ ‬كۆمپنیاكان لە هەولێر تۆمار دەكرێن و لەساڵی2017،19 ‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬بیانیش لە هەولێر لقیان كردۆتەوەو لەساڵی‮ ‬2018‮ ‬ڕێژەی‮ ‬كۆمپانیا خۆماڵیەكان بەرەو كەمی‮ ‬چووەو بریتی‮ ‬بووە لە616 ‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬خۆماڵی‮ ‬تۆماركراون بە بەراورد بەساڵی2017 ‮ ‬كە ژمارەی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬كۆمپانیاكان710 ‮ ‬كۆمپانیا بووە،‮ ‬بەڵام نزیكەی77 ‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬بیانی‮ ‬لقی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كردۆتەوەو‮ ‬ڕێژەكە جیاوازی‮ ‬زۆرەو لەساڵی2019 ‮ ‬لە شەش مانگی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئەو ساڵەدا هەتا ئێستا590 ‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬خۆماڵی‮ ‬تۆماركراون و هەر لەماوەی‮ ‬شەش مانگی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئەمساڵ نزیكەی35 ‮ ‬لقی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬بیانی‮ ‬لقی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كردۆتەوە دیارە لەئەمساڵی2019 ‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێژەیە زۆر زیادیان كردووە هۆكاری‮ ‬زیادبوونی‮ ‬ئەو كۆمپانیایانە بریتین لە چەندین هۆكار‮ ‬یەكێكیان ئەوەیە كە هەرێمی‮ ‬كورجدستان سەقاگیرو ئارامە لە چاو شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق و ئەو ئاسانكاریە زۆرەی‮ ‬كە حكومەتی‮ ‬هەرێم بۆ بازرگانان و خاوەن كاران ئەنجامی‮ ‬دەدات جگەلەوەش ئێستا كۆمپانیاكان بە سیستەمی‮ ‬ئەلیكترۆنی‮ ‬تۆمار دەكرێن ئەو هەنگاوەش هەنگاوێكی‮ ‬تازەو‮ ‬پێشكەوتووە‮.‬