خه‌بات: ‬بەرهەم شێخ عزەدین:-
دیمەن بورهان مامۆستای‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژنامەنووسە‮ ‬،‮ ‬لەچەندین گۆڤارو‮ ‬ڕۆژنامە كاری‮ ‬پەیامنێری‮ ‬كردووەو لە ساڵی‮ ‬2010 هەتا ئێستا تەنیا لە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬ڕوداو كاری‮ ‬پەیامنێری‮ ‬بۆ لاپەڕەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ژنان كردووە‮ .‬ئەم ژنە رۆژ نامەنووسە ئێستا بەئەركێكی‮ ‬گرنگو پیرۆز هەستاوە كەئەویش بەكتێبخانەكردنی‮ ‬شوێنەگشتیەكانە بەتایبەت زیندان كەوەك خۆی‮ ‬وتی‮ ‬فكرەكە لەوێوە دەستی‮ ‬پێكردوە لەم دیمانەكورتە بۆچونەكانی‮ ‬دیمەن بورهان بخوێنەوە‮:‬

ژنێك سەرنجی‮ ‬ڕاكێشام كتێبێك لەكۆشی‮ ‬بوو
دەربارەی‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬ئەم پرۆژەیە دیمەن بورهان گوتی‮: ‬بیرۆكەی‮ ‬خۆم بوو‮ ‬،‮ ‬لە‮ ‬ڕاپۆرتێكی‮ ‬مەیدانی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬ڕوداو‮ ‬چونم بۆ چاكسازی‮ ‬ژنان و نەوجەوانانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬،‮ ‬ژنێك سەرنجی‮ ‬ڕاكێشام كتێبێك لەكۆشی‮ ‬بوو خوێندنەوەیەك دەیخوێندەوە‮ ‬،‮ ‬واتێگەیشتم قوتابیەو بۆ تاقیكردنەوە خۆی‮ ‬ئامادەدەكات‮ ‬،‮ ‬بەڵام توێژەرەكەیان پێی‮ ‬گوتم‮ ‬،‮ ‬لێرە زۆرێك لە ژنەكانمان فێری‮ ‬خوێندنەوە كردووەو بەردەوامن‮ ‬،‮ ‬كاتێك‮ ‬ڕووم كردە ژووری‮ ‬كتێبخانەكەیان ئەوەی‮ ‬بینیم كتێبخانەیەكی‮ ‬شكاو چەند سندوقێكی‮ ‬ڕەنگكراوی‮ ‬تەماتەو پیازبوو‮ ‬،‮ ‬كتێبیان تێكردبوو‮ ‬،‮ ‬بۆیە سەرەتا بیرۆكەیەكی‮ ‬بچووك بڕیارم دا‮ ‬خۆم كتێبخانەیەكیان بۆ بكڕم‮ ‬،‮ ‬دواتر لەگەڵ شكاری‮ ‬هاوژین و هاوڕێم بیرۆكەكەمان فراوانتر كردوو‮ ‬بڕیاری‮ ‬بەكلتوركردنی‮ ‬خوێندنەوەمان دا‮ ‬،‮ ‬بۆ سەرجەم‮ ‬چاكسازی‮ ‬و شوێنە گشتیەكان و نەخۆشخانەكان‮.
‬
زۆركەس گاڵتەی‮ ‬بەپرۆژەكەمان دەهات
كاتێك لەدیمەن مان پرسی‮ ‬بۆبەس زیندان ؟هەست ناكەن خوێندنەوە بەگشتی‮ ‬كەمەو پێویست خوێندنەوە بەكلتوور بكرێت‮ ‬ئەو گوتی‮:‬هەڵبژاردنی‮ ‬زیندانەكان بەهۆی‮ ‬ئەوەبوو بیرۆكەكە لەوێ سەرچاوەی‮ ‬گرت‮ ‬،‮ ‬بەڵام بەدڵنیاییەوە دوای‮ ‬سەركەوتنمان لە قۆناغی‮ ‬یەكەم كە دروستكردنی‮ ‬دوو كتێبخانەی‮ ‬مۆدێرن بە تەواوی‮ ‬پێداویستی‮ ‬و زیاتر لە سێ هەزار كتێب‮ ‬،‮ ‬ئێستا زۆر شوێن ئامادەیی‮ ‬هاوكارییە‮ ‬،‮ ‬بۆ تەواوی‮ ‬شوێنەكان‮ ‬،‮ ‬ئێمەش دەزگای‮ ‬خێرخوازی‮ ‬بارزانیمان هەڵبژارد‮ ‬،‮ ‬چونكە جگە لەچەند كەسێكی‮ ‬میهرەبان و كۆمپانیای‮ ‬قەیوان كەبڕی‮ ‬هەزار دۆلاریان لە پرۆژەكەدا پێداین‮ ‬،لە دەرگای‮ ‬دەیان دەزگاو لایەن و بەڕێوبەرایەتی‮ ‬و بەرپرسانمان دا هاوكارمان نەبوون‮ ‬،‮ ‬لە كۆتا‮ ‬ڕۆژی‮ ‬پرۆژەكەدا هانامان بۆ دەزگای‮ ‬خێرخوازی‮ ‬بارزانی‮ ‬برد‮ ‬،‮ ‬كاتێك باسی‮ ‬بیرۆكەكەمان كرد‮ ‬كاك سۆران خەڵەف بەرپرسی‮ ‬نوسینگەی‮ ‬دەزگای‮ ‬خێرخوازی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬،‮ ‬بیست و چوار كاژێردا لەسەر خەت بوو لەگەڵمان‮ ‬،‮ ‬ماندوبونێكی‮ ‬زۆر توانی‮ ‬بەڕێوبەری‮ ‬ئەو دەزگایە‮ ‬ڕازی‮ ‬بكات‮ ‬،‮ ‬بەبێ هیچ‮ ‬ڕێكارێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬بەهۆی‮ ‬نەمانی‮ ‬كات‮ ‬،‮ ‬هاوكارمان بێت و بوون بە سپۆنسەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬پرۆژەكە‮ ‬،زۆركەس گاڵتەی‮ ‬بەبیرۆكەكامان دەهات‮ ‬،‮ ‬بە پشتیوانی‮ ‬خێزانەكەم‮ ‬،‮ ‬شكار و دوو هاوڕێمان سۆلین و پەرچەم بەردەوام بووین و سەركەوتین‮.‬

زۆر دڵسۆزانە هاوكارمان بوون
كاتێك پرسیمان دەگاكانی‮ ‬چاپ هاوكارتانن گوتی‮:‬دەزگاكان و بەڕێوبەرایەتیەكانی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬كە لە‮ ‬یەكی‮ ‬شەشی‮ ‬ساڵی‮ ‬پار هەتا ئەمڕۆ كە بەردەوامین‮ ‬،‮ ‬زۆر دڵسۆزانە هاوكارمان بوون‮ ‬،‮ ‬تەنیا ئەوان نا بەڵكو هەموو‮ ‬ڕۆشنبیران و نوسەران و خوێنەرانی‮ ‬كتێب بەكتێبێكیش بێت نەوەستاون لەهاوكاریكردنمان.بۆ قۆناغی‮ ‬دووەم‮ ‬،‮ ‬كەدروستكردنی‮ ‬كتێبخانەیەكی‮ ‬گەورەیە بە تەواوی‮ ‬چاككاری‮ ‬لە هۆڵ و دابینكردنی‮ ‬پێداویستی‮ ‬،‮ ‬بۆ چاكسازی‮ ‬ژنان و نەوجەوانانی‮ ‬هەولێرو چاكسازی‮ ‬گەورانی‮ ‬دهۆكە‮.‬

هەموو جۆرە كتێبێك
لەوەڵامی‮ ‬پرسیاری‮ ‬ئەوپەرتووكانە چین كەدەبێت ببرێنە ناو زیندانەكان؟ دیمەن دەڵێت:پەرتوكەكان لەسلێمانیش لەڕێگەی‮ ‬توێژەرانەوە سەرپەرشتی‮ ‬كراوەو هەموو جۆرە كتێبێكی‮ ‬تێدایە‮ ‬،‮ ‬زیاتر كتێبی‮ ‬دەرونی‮ ‬و‮ ‬ڕۆمان و مێژووی‮ ‬،‮ ‬ئینجا ئەوانی‮ ‬دیكە و جگە لەوەی‮ ‬كتێبەكانی‮ ‬خۆشیانمان هەموو سەیركردووەو ئەو كتێبانەی‮ ‬زیان لەفكرو بەرەو توندوتیژیان ببات‮ ‬،‮ ‬لامان بردووە‮. ‬

خوێندنەوەی‮ ‬كتێب لەبەرامبەر پێدانی‮ ‬خەڵاتێك كە سودی‮ ‬هەبێت
لەدوماهیدا ئەوخاتوونە دەربارەی‮ ‬كاری‮ ‬گەری‮ ‬خوێندنەوە لەسەرتاكی‮ ‬زیندانی‮ ‬كراو گوتی‮: ‬ڕەنگە لەزیندانیەكان‮ ‬ڕێژەیەكی‮ ‬كەم خوێنەری‮ ‬كتێب هەبێت‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئێمە تەنیا ئامانجمان كردنەوەی‮ ‬كتێبخانە نیە‮ ‬،‮ ‬بەڵكو بەكلتوركردنی‮ ‬كتێبە و گۆڕینی‮ ‬هزری‮ ‬تاكە‮ ‬،‮ ‬ئەوان لەهەمووان زیاتر پێویستیانە چونكە دواتر زۆرینەیان دەگەڕێنەوە كۆمەڵگاو پێویستە چاكسازییەكان بەڕاستی‮ ‬چاكسازی‮ ‬بن بۆ ئەوان‮ ‬،‮ ‬ئەوەی‮ ‬گرنگە لێرەدا ئێمە بەوە ناوەستین‮ ‬،‮ ‬چالاكی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬كتێب لەبەرامبەر پێدانی‮ ‬خەڵاتێك كەسودی‮ ‬هەبێت‮ ‬،‮ ‬وەرزانە بۆ خوێنەری‮ ‬كتێب و هەڵسەنگاندنی‮ ‬لەلایەن كۆمەڵێك نووسەر و خوێنەر و توێژەر‮ ‬،‮ ‬تا بزانین خوێندنەوە تاچەند هزری‮ ‬فراوان و لەتوندوتیژییەوە بۆ ئاشتەوایی‮ ‬بردووە‮ . ‬لەپەرلەمانی‮ ‬داهاتوودا‮ ‬،‮ ‬بەپرۆژەیەك بەشداردەبین‮ ‬،‮ ‬لەگەڵ چەند پەرلەمان تارێكی‮ ‬بەڕێز و كەسانی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ دەركردنی‮ ‬پرۆژە‮ ‬یاسایەك بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬ماوەی‮ ‬بەندی‮ ‬كەسی‮ ‬سزادراو بە خوێندنەوەی‮ ‬كتێب‮ (‬جگە لەوانەی‮ ‬مەترسین بۆ كۆمەڵگا‮)‬