خه‌بات: وریشە عومەر‮:-‬
كچە گۆرانیبێژ كەژێ‮ ‬هاوتا ئەسعەد،‮ ‬گۆرانی‮ (‬نووسی‮ ‬بووی‮) ‬هونەرمەندی‮ ‬دەنگ زوڵاڵ زیاد ئەسعدی‮ ‬مامی‮ ‬دەڵێتەوە،‮ ‬هونەرمەند زیاد ئەسعەد‮ ‬یەكێكە لەو هونەرمەندانەی‮ ‬خاوەنی‮ ‬جەماوەرێكی‮ ‬زۆرە و ئێستا لەدەرەوەی‮ ‬كوردستان دەژیت،ماوەیەكە لەسۆسیال میدیا و كەناڵەكان دەنگۆی‮ ‬نەخۆش كەوتنی‮ ‬بڵاو بۆتەوە‮ ‬،بەڵام لەهەفتەی‮ ‬ڕابردوو ناوبراو لەزاری‮ ‬خۆیەوە لەبەرنامەیەكی‮ ‬تەلەفزیۆنی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ڕەت كردەوە‮ ‬كە بەتەلەفۆن بەشداری‮ ‬لەو بەرنامەیەدا كردبوو،‮ ‬دوا بەدوای‮ ‬ئەو دەنگەی‮ ‬هونەرمەند زیاد ئەسعەد،‮ ‬كەژێ هاوتا كەبرازای‮ ‬زیاد ئەسعەدە لە هەژماری‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەتۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬ئینستاگرام،‮ ‬لەڤیدۆیەكدا گۆرانی‮ (‬نووسی‮ ‬بووی‮)‬دەڵێتەوە وەكو پاڵپشتی‮ ‬بۆ هونەرمەند زیاد و نووسیویەتی‮ ‬یەكێكە لەتایبەت مەندترین گۆرانیەكان لای‮ ‬من،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە كەژێ نووسی‮ ‬بووی‮ ‬ئیدی‮ ‬كەسی‮ ‬دیكە نان و پیاز بە هونەرمەند زیاد ئەسعەد نەخوات‮.‬