دوێنێ یەكشەممە 7/7/2019 شاندێك بە ناوی رۆژنامەنووس و كارمەندانی رۆژنامەی خەبات، كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەر و دڵشاد مستەفا وەسانی سكرتێری نووسین و شكار عەفان نەقشبەندی بەڕێوەبەری هونەری، سەردانی نووسەر و رۆژنامەنووسی گەلەكەمان مامۆستا مومتاز حەیدەرییان لە ماڵەكەی خۆیدا كرد و لە هەواڵی تەندرووستییان پرسییەوە، شایانی باسە چەند رۆژێك لەمەوبەر مامۆستا مومتاز حەیدەری بەهۆی كەوتنە خوارەوە كەوتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەریی بۆ كرا، ئێستا گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
سهرهتا ههمهڕهنگ “خەبات” سەردانی نووسەر و رۆژنامەنووسی گەلەكەمان مامۆستا مومتاز حەیدەری دەكات










