خەبات: فاتمە قاسم حەبیب:-
لەژێر ناوی هونەر خەزێنەیەكە لە خەزێنەكانی وڵات ، لە هۆڵی شەهید سەلام بەئامەدەبونی دەیان لە سینەماكاران و هونەرمەندان و رۆشنبیرانی شارەكانی خانەقین و بەغدا و بەسرا تۆڕی سینەما و تەلەفزیۆنی عێراق ڤیستیڤاڵی سینەما و تەلەفزیۆنی خانەقینی سازدا.
جێی ئاماژەپێكردنە ڤیستیڤاڵەكە لەرۆژانی 27 - 28 ی حوزەیرانی 2019 بەردەوام بوو دەیان كورتە فلیمی لەكوردستان و عێراق نمایش كران وهەروەها چەندین پارچە شیعر و گۆرانی پێشكەش كران. لە كۆتاییشدا خەڵات دابەش كرا بەسەر بەشداربوانی ڤیستیڤاڵەكە ، هەروەها خەڵاتی تایبەتی ڤیستیڤاڵ بەخشرایە رۆژنامەی خەبات. لەم بارەیەوە بەڕێوبەرانی ڤیستیڤاڵەكە رایانگەیاند ئەم خەڵاتە لەپای ئەو خزمەتە بەردەوامەی رۆژنامەی خەباتە كە دەنگی خانەقین دەگەینێتە رای گشتی، ئومێد دەكەین لە ئایندەش خەبات لەگەیاندنی دەنگی خانەقین بۆ شەقامی كوردی ورای گشتی بەردەوام بێت.










