خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین:-
لەیارییەكانی گەڕی چوارەمەی قۆناغی دووەمی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستاندا، رۆژی 28/6/2019 لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان چەند یارییەكی گرنگ ئەنجامدرا، لەوانە لەشاری هەولێر و لەهۆڵە تازەكەی كچانی ئافرەتانی هەولێر ، هەردوو تیپی ئافرەتانی هەولێر و دوكان بەیەگەیشتن، لەئەنجامدا یارییەكە بەیەكسان بوونی هەردوولا بەپێنج گۆڵ كۆتایی هات و هەریەكەو خاڵێكی یارییەكەی بەركەوت، یارییەكە بۆ ئافرەتانی هەولێر یەكەمین یاری بوو لەنێو هۆڵ و هاندەرانی خۆیدا، بەڵام بەخت یاوەرییان نەبوو سەركەوتن تۆمار بكەن، لەیارییەكی دیكەدا لەشاری سلێمانی، هەردوو یانەی ئافرۆدێت و هەڵەبجەی شەهید ڕووبەرووی یەكتربوونەوە، لەئەنجامدا ئافرۆدێت بەئەنجامی 6-2 گۆڵ توانی لەهەڵەبجەی شەهید بباتەوەو 3 خاڵی گرینگی لەسەر دەستی ئەو یانەیە مسۆگەر كرد، بەم بردنەوەیە ئافرۆدێت دوای كۆكردنەوەی 21 خاڵ لەپلەی یەكەمی رێزبەندی كۆمەڵەی دووەمدا جێگیر بووە، هەڵەبجەی شەهیدیش بەكۆكردنەوەی 6 خاڵ هەر لەپلەی چوارەممدا مایەوە.
ئەنجامی یارییەكانی دیكەیش بەمشێوەیە بوو:
زێرەڤانی 6*سێمێل 4
پیرەمەگروون0* سەورە8
زانكۆی جیهان6* چۆمان 7
رێزبەندی گروپی یەكەمی تاپلەی سێیەم بەمشێوەیە دەبێت:
گروپی یەكەم: 1-چۆمان 25 خاڵ 2- سیروانی نوێ25 خاڵ 3- زانكۆی جیهان 18 خاڵ.
گروپی دووەم: 1-ئافرۆدیت 21 خاڵ2-سێمێل 19 خاڵ 3- سێمێل 13 خاڵ









