به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی چه‌ند كه‌موكوڕییه‌ك له پرسیاره‌كان، قوتابیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
سامان سیوه‌یلی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، له وانه‌ی كوردی، له پرسیاری 14، قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی رای جیاوازی له‌سه‌ره و دوو نمره به قوتابی ده‌درێت.
روونیشی كرده‌وه، سه‌باره‌ت به پرسیاری یه‌كه‌میش، كه به هه‌مان شێوه تێبینی له‌سه‌ر هه‌یه، دوو وڵام به راست داده‌نرێت، ئه‌وانی وه‌ڵامی (B و D)، هه‌ر كامێكیان دانرابێت قوتابی دوو نمره‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت.
ئاشكراشی كرد سه‌رووی هه‌زار قوتابی، توانیویانه نمره‌ی ته‌واو، كه 100ـه، به‌ده‌ستبهێنن، نزیكه‌ی 8 هه‌زار قوتابییش، سه‌رووی 90یان هێناوه.
سامان سیوه‌یلی راشیگه‌یاند، زیاتر له هه‌زار و 100 قوتابی، له وانه‌ی بیركاریدا، 100ی هێناوه.
سه‌باره‌ت به زمانی عه‌ره‌بیش رایگه‌یاند، پرسیاره‌كانی 15 و 37 له گرووپی A، به هه‌مان شێوه دوو نمره بۆ هه‌ر یه‌كێك له پرسیاره‌كان به قوتابی ده‌درێت، هه‌ر چۆنێك وه‌ڵامی دابێته‌وه، واتا كۆی نمره‌كان له‌و دوو پرسیاره ده‌بێته چوار نمره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سێ پرسیاری دیكه‌ی عه‌ره‌بی، دوو وه‌ڵامی به‌راست داده‌نرێت، ئه‌وانیش پرسیاری دووه‌م A و B راستن, پرسیاری 21 وه‌ڵامه‌كانی A و B هه‌ردووكیان راستن، پرسیاری 23 A و D راستن و قوتابی هه‌ر كامێكی هه‌ڵبژاردبێت، نمره‌ی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێت و به‌راست بۆی هه‌ژمارده‌كرێت.
له قۆناغی ئاماده‌یی، بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019، نزیكه‌ی 116 هه‌زار قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی كردووه و ئه‌مڕۆش دوایین تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا و پرۆسه‌كه كۆتایی هات، جگه له خوێندنی سریانی، توركمانی و پیشه‌یی.










