ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 16_ 6 _ 2019 ئاوازێكی شیرین و نیانی نیشتمان ، رۆحێكی په‌پوله‌یی ، له‌گه‌ڵ ده‌ریایه‌كی پڕ له شه‌پۆلی نۆته‌ی خۆشه‌ویستیدا ماڵئاوایی لێكردین ، هونه‌رمه‌ندی دیار‌و ناوداری كورد مامۆستا ( ئیسماعیل سابووری ) کۆچی دوایی کرد .. مامۆستا ئیسماعیل محەممەد ساڵح، ناسراو بە ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ساڵی 1979 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی لە تاران تەواو کردووە .. تا ئه‌و كاته‌ی له ئێران بووه 105 گۆرانی تۆمار كردووه و ئه‌لبوومێكی به‌ناوی سه‌فه‌رنامه‌ی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه. پاشان له باشووری كوردستان ئه‌لبوومی بیره‌وه‌ری بڵاوكردووه‌ته‌وه.









