هاوكات لەگەڵ ئەوەی لۆرینزۆ ئینسینی بەرەو چاكبوونەوە دەچێت، یانەی ناپۆلی دەیەوەێت ئەو یاریزانە بۆ یارییەكەی ئارسنال تەواو ئامادەبێت، یانەی ناپۆلی ئیتالی لە پەیجی فەرمی خۆی هەوادارانی دڵنیا كردەوە كە ئێستا لۆرینزۆ لە پێكانەكەی چاك بۆتەوە، هەورەها ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەو یاریزانە بۆ یارییەكەی بەرامبەر ئارسنال تەواو ئامادەبێت كە 5 شەممەی داهاتوو لە خولی ئەورووپی لەیاریگای ئیمارات رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.